ساناتێل تۆرِێكی خزمه‌تگوزاری كوردستانی
لێدوانێكی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌ت به كوردستان نیت سه‌باره‌ت به
تۆرِه‌كانی مۆبایلی ساناتێل له كوردستانی باشور
كۆمپانیای ساناتێل
پاش ئه‌وه‌ی تازه‌ترین سیستمی په‌یوه‌ندیه‌كانی له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای
ئیریكسۆنی سویدیه‌وه دامه‌زراند كه توانای له‌خۆگرتنی نیو ملیۆن سیمكارتی
هه‌یه و ده‌توانێت هه‌موو عیراق كۆنترۆڵ بكات به‌مه‌ش توانی بازارێكی
فراوانتر له كێبركێ دروست بكات له نێوان كۆمپانیاكانی تری مۆبایلدا ئه‌م
كاره‌ی ساناش وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئه‌هلی كوردستانی كه سه‌ر به‌گروپی
كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و كه‌رتێكی تایبه‌ته و پرۆژه‌یه‌كی
سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره‌یه و پێشكه‌ش به كوردستانی ئه‌كات، كه ئه‌م
پرۆژه‌یه زیاد له (10) ده‌ملیۆن دۆلاری تێچوه‌و تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیای
مۆبایلی ئه‌وروپیه وه هه‌رزانترین نرخی سیمكارتی خستۆته بازار كه 29$
بۆ هه‌ر سیم كارتێك و ئه‌توانێت هه‌موو كوردستان ببه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه له
زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو مه‌رزی دوو ئیداره‌یی بسرێته‌وه‌و هه‌موو
كوردستان بكات به یه‌ك زۆنی خزمه‌تگوزاری مۆبایل.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ساناتێل هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی به‌چاودێری ته‌كنیككاره ئه‌وروپی و
خۆماڵیه‌كان ده‌ستپێكردوه بۆ داپۆشینی تۆرِی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ گشت
ناوچه دووره ده‌سته‌كانی كوردستان و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا سه‌رجه‌م
گوندوناوچه‌كانی قه‌ره‌داغی گرته‌وه‌و خه‌ڵكانێكی زۆری سودمه‌ندكرد.
له هه‌نگاوی دووه‌می
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته مه‌یدانیه‌شدا كه پرِبایه‌خ و دڵخۆشكه‌ربوو بۆ ئه‌هل و
خزمانی ناوچه‌كه، كۆمپانیای ساناتێل توانی تۆرِی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی
بگه‌یه‌نێته گشت ناوچه كوێستانه‌كانی هه‌ورامان (زه‌رده‌هاڵ و بیاره‌و
به‌ڵخه‌و سۆسه‌كان و ته‌وێڵه و ئه‌حمه‌دئاواو زه‌ڵم و گشت ناوچه
سنوریه‌كان)
له‌هه‌نگاوی
سێهه‌میشدا كه به‌م نزیكانه كاری له سه‌ر ئه‌كرێت تیمه‌كانی ساناتێل
خۆیانگه‌یانده ناوچه‌كانی شارباژێر و چوارتا و كه‌ناروێ و ئه‌و ناوچانه
بۆ كاری پشكنین و دانانی وێسگه‌و تاوه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی
به‌زوترین كات تۆرِی خزمه‌تگوزاری مۆبایلی سانایان پێ بگه‌یه‌نرێت و كه‌س
له مۆبایل بێبه‌ش نه‌بێت له كوردستاندا.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی
ساناتێل راناوه‌ستێ و به‌رده‌وامه له كاركردن تا گشت ناوچه‌كانی كوردستان
دائه‌پۆشێت، به‌مه‌ش ئێستا به‌شداربوانی ساناتێل ئه‌توانن به هه‌رزانترین
نرخی قسه‌كردن له شاری سلێمانی و گشت شار‌و شارۆچكه‌كانیه‌وه بۆ زاخۆ‌و
هه‌ولێرو سه‌رجه‌م ناوچه‌و رِێگاوبان و گونده‌كانی قه‌ره‌داغ و هه‌ورامان
قسه‌بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به
تێكه‌ڵكردنی تۆره‌كانیشمان به كۆمپانیای ئاسیاسێله‌وه كه داواكارییه‌كی
زۆری به‌شداربوانی هه‌ردوولای له‌سه‌ره و ئاسیا به‌رده‌وام ئه‌و مافه پشت
گوێ ئه‌خات كه مافی خه‌ڵكییه و سستی تێدا ئه‌كات، ئێمه چاوه‌روانی
بریاری كۆتایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌كه‌ین به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه
به‌رێز عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 27/4/2005
به‌رپرسانی هه‌ردوو كۆمپانیای كۆكرده‌وه‌و داوای له ئاسیاكرد ده‌بێت له
ماوه‌ی ده (10) رۆژدا تۆرِه‌كانتان تێكه‌ڵاو بكه‌ن و چیتر ته‌حه‌مولی
گله‌یی و گازندای خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵام تائێستا هه‌م حكومه‌ت و هه‌م
ئاسیاش بێده‌نگه‌و چاوه‌روانین به‌زوترین كات ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه ئه‌نجام
بدرێت وه‌ك چۆن ساناتێل په‌یوه‌سته به مۆبایله‌كانی به‌غداو هه‌ولێره‌وه
به سیستمی ئینته‌ر كۆنێكشن.
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ساناتێل