ڕسواکردنی کاره تیرۆریسته‌که‌ی هه‌ولێر ... كۆمه‌له‌ی كورد له نیوزیلاند
سه‌ر له به‌یانی
دوینێ كات ژمێر نزیك حه‌وت ونیو به كاتی كوردستان بۆ جاریكی تر ده‌ستی
ره‌شی تیرۆریستان گه‌یشته‌وه هه‌ولێری كۆن و دێرین، هه‌ولێری پایته‌ختی
كوردستان شاری هۆلاكۆ به‌زێن. دیسان تاریك په‌رستان شه‌مشه‌مه كوێره‌كان.
وه‌حشی و كۆنهپهره ستان،ده‌ستیان به‌خوێنی كۆمه‌ڵیك لاوی دیكه‌ی
گه‌له‌كه‌مان سوور بوو. تیرۆرستێك بهئۆتموبیلیكی بۆمب رێژ كرا‌و له به‌ر
ده‌م بنكه‌ی پۆلیسی هات و چۆ ئه‌ته‌قێنێته‌وه كه ده‌بێته هۆی كوژران
وبریندار بوونی 116 كه‌س. ئه‌مانه هیچ شك وگومانێكما نیه كه
به‌كرێگیراوی دوژمنانی كورد وكوردستانن. چاویان به‌رای نادات سه‌یری ئه‌و
هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه بكه‌ن كه گه‌لی قاره‌مانی كورد له‌باشووری كوردستان
به ده‌ستی هێناوه. ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له رابردووش دا هیچ
كات له كوشت‌و كوشتاری رۆله‌كانی كورد دریغیان نه‌كردووه‌و ئیستاش نای
كه‌ن. ئه‌وانه به خه‌یالی خاوی خۆیان ده‌یان هه‌وێ ئه‌م دهسكهوتانی
میله‌ته‌كه‌مان له بار به‌رن،ئه‌م مێشك بهتالإنه پێیان وایه به
كرده‌وه‌ی درندانه‌یان ده‌توانن پێش به به‌ره‌و پێشچوونی شۆرشی گه‌لی كورد
بگرن. بۆیه ده‌لێن ئه‌ی هه‌لپه‌رستان خه‌یاڵتان خاوه.
به‌ناوی هه‌موو كوردی
دانیشتوی نیوزیلاند، ویرای مه‌حكوم كردنی ئه‌م جنایه‌ته وه‌حشیانه‌یه،پر
به دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وخه‌لكی
شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری وخه‌لكی كوردستان به گشتی ده‌كه‌ین. هیوای
هه‌رچی زوو سارێژ بوونه‌وه‌ی زامدارهكانیش به ئاوات ده‌خوازین. داواكارین
له یه‌زدانی مه‌زن كه تاوانبارانیش به سزای كرده‌وه‌ی درندانه‌ی خۆیان
بگه‌یه‌نی.
ئه‌سعه‌د قه‌یدی