ڕاگه‌یه‌ندراو 1

هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه پاش تێ‌په‌ڕینی 18 ڕۆژ له مانگرتنی خبات قریشی و محمد ازاد سه‌ڵه‌واتی له په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له شاری "وان" ی توركیه وبه هۆی بێ ده‌نگی كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له به‌رامبه‌ر ویست و داخوازه‌‌كانیان‌دا كه ویست و داخوازی هه‌موو په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی (ناسراو به شمال عێراقی) له توركیه‌دایه ئێمه‌ كۆمه‌ڵیكی 5 كه‌سی له‌و په‌نابه‌رانه بۆ پشتگێری له‌وان و ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و پێداگری له‌ سه‌ر داواكاری‌یه‌كانمان ؛

1-     پێ ڕاگه‌یشتن به باری ژیانمان

2-     كه‌وتنه‌گه‌ڕی خێرای په‌روه‌نده‌كانمان

3-     جێ به‌جێ كردنی خێرای به‌نده‌كانی كونوانسیۆنی ساڵی 1951ی ژنێڤ سه‌باره‌ت به مافه‌كانی په‌نابه‌رانی وه‌كو مه

له ڕێكه‌وتی 17/06/2005 ه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مانی خۆمان له خواردن ڕاده‌گه‌ینین و داوا له هه‌موو حیزب، ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌كان، مافپه‌روه‌ران و تێكۆشه‌رانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین بێنه هانامانه‌وه و پشتگیریمان كه‌ن بۆ ڕزگار بوونمان له‌م نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی یه!

 

 

 ژیلا شهسواری ژماره كه‌یس S-5633 TEL:0090 555 369 42 37

 

 پرویز نعمتی ژماره كه‌یس N-2074 TEL:0090 542 770 4319

 

 

‌ابوبكر عزیزی ژماره كه‌یس A-8228 TEL:0090 555 313 24 92

 

 

 حسن اندرزا ژماره‌ كه‌یس A-8483 TEL:0090 555 285 34 96

 

 

 زاهر جامعی ژماره كه‌یس J-1551