پێكه‌وه‌ ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ... مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی

 له‌گه‌ل رووخانی دكتاتۆریه‌ت له‌عیراق كۆمه‌له‌ دروشمێكی نوإ له‌لایه‌ن رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌ب به‌رز كرانه‌وه‌، وه‌ئه‌وه‌ی زۆر دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ (پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی نیوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانی تری عیراقه‌) كه‌ پێویسته‌ له‌ عیراقی نوإ دا (سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان ژیانێكی ئاشتیانه‌ پێكه‌وه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر) ، به‌لام پێش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان بكرێت پێویسته‌ به‌راشكاوانه‌ بیر له‌ زۆر شت بكه‌ینه‌وه‌ و بپرسین ئایا عیراق ده‌وله‌ته‌ یان كۆمه‌لگایه‌كی زۆره‌ ملی یه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌ل ونه‌ته‌وه‌ی جیاواز؟

ئایا عیراق هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی دروست بوونیه‌وه‌ له‌ سالی 1921 ـه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ساسی یه‌كسانی و هه‌لبژاردنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان دروست بوو؟ ئایا ئه‌وكاتیش كورد ناره‌زایی خۆی ده‌رنه‌بری كه‌ئاماده‌نیه‌ له‌گه‌ل عه‌ره‌ب بژیت و (مه‌مله‌كه‌تی كوردستانی) رانه‌گه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ به‌ریتانیه‌كانی ئه‌وكات روخێنرا؟ و شورشه‌كانی بارزان و شێخ محمودی حه‌فید گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ن كه‌گه‌لی كورد هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ تا رووخانی دیكتاتوریه‌ت دووچاری جۆره‌ها ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خاكی كوردستان و تێكدان و سووتانی گوند و دێهاته‌كانی و به‌كار هێنانی حوكمی ئیعدام و زینده‌ به‌ چال كردن و و به‌كار هێنانی جه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوو و قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری سیاسی پارته‌ كوردیه‌كان بۆته‌وه‌. وگه‌لی كوردیش له‌رإ شۆرشه‌كانی و به‌رابه‌رایه‌تی سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كانی خۆی داكۆكی له‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆی ده‌كرد.

ئێستاش دوایی رووخانی دیكتاتۆریه‌ت بانگه‌شه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌كانی عیراق به‌تایبه‌تی (كورد و عه‌ره‌ب) ده‌كرێت به‌لام مافی خۆمانه‌ پرسیارێك بكه‌ین ئایا هیچ شتێكی هاوبه‌ش هه‌یه‌ كه‌ كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ كۆ بكاته‌وه‌؟ له‌ وه‌لامدا ده‌لێن نه‌خێرچۆن هاوبه‌شی پێكه‌وه‌ ژیان ده‌بێت له‌ كاتێك عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراقی دژ به‌ كوردێك بوه‌ستێت و دان به‌ مافه‌كانی نه‌نێت و هاوكار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌ مافی خۆی بگات به‌لكو له‌ جیاتی ئه‌وه‌ خه‌لكی سوونه‌ مه‌زهه‌ب (برایه‌كی عه‌ره‌بی وه‌لاتێكی دراوسإ) بهێنإ هانی بدات له‌ناو كورد خۆی بته‌قێنیته‌وه‌ و رۆژانه‌ به‌ئاشكرا بانگه‌واز بكه‌ن كورد هاوپه‌یمانه‌ له‌گه‌ل ئیسرائیل و جاسوسی ئیسرائیلی له‌ كوردستان هه‌یه‌ خۆ ئه‌گه‌ر كوردێكیش بیه‌وێت سه‌فه‌ر بۆ ناوچه‌ سوننی نشینه‌كان بكات ئه‌وا یان ده‌بی سه‌ر برین بۆ خۆی دابنی به‌ ده‌ستی (برا عه‌ره‌به‌كه‌ی) !!! وه‌یا حاشایی له‌ كلتوورو نه‌ته‌وه‌ و زمان و ره‌سه‌رنایه‌تی خۆی بكات. !!!

وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ش ئایا كورد چاوه‌رێی چی له‌ شیعه‌ ده‌كات؟ و ئومێدی چی به‌ شیعه‌ هه‌یه‌؟ راسته‌ كورد و شیعه‌ هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك بوون به‌ قوربانی سیاسه‌تی رژێمی له‌ناو چوو و قوربانیه‌كی زۆریشیاندا بۆ له‌ناوبردنی دیكتاتۆریه‌ت و له‌زۆر له‌ كۆنگره‌و كۆنفراس و میدیاكانیش سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه‌ به‌لێنیان به‌كورد ئه‌دا كه‌ئه‌وان دوایی رووخانی رژێم و له‌ عیراقی نوإ دا هه‌ولی پێكه‌وه‌ ژیان ئه‌ده‌ن و دان به‌ مافی كورد ئه‌نێن،

 رژێمی دیكتاتۆری رووخا و هه‌لبژاردنی گشتی ئه‌نجام درا و لیستی شیعه‌كان سه‌ركه‌وت ورێژوه‌یه‌كی باشی به‌ده‌ست هێنا و كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی لیستی شیعه‌ سه‌ردانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گفتوگۆ كرا و هه‌موو هاوكاریه‌كیان پێشاندا و هه‌موو به‌لێنێكیاندا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كورد هاوپه‌یمانه‌تیان بكات و له‌به‌رامبه‌ریش پرۆتوكۆل ئیمزا كرا و حكومه‌تی نوإ له‌دایك بوو وئیعلان كرا، به‌لام له‌ رووی سیاسی هیچ شت نه‌گۆرا وه‌ك ئه‌وه‌ی بلی (حكومه‌تی نوإ ی شیعه‌) هیچ وه‌عدی نه‌دابإ!!! به‌لكو وشه‌ی (عیراقی فیدرالی دیموكراتی) له‌ سوێندی متمانه‌ی حكومه‌ت لابرا و ماده‌ی 58 ده‌نگ و باسی نیه‌ و عمار الحكیم ده‌لێت (كركوك كوردستان نیه‌) و سیستانیش فه‌توا ده‌ر ئه‌كات كه‌ (نابێت له‌ یه‌ك زه‌ره‌ی خاكی كركوك خۆش بن) و جه‌عفه‌ریش بۆ هه‌ردوو دانشتنی 4/6 و 14/6 ی په‌رله‌مانی كوردستان بانگ هێشت كرابوو ئاماده‌ نه‌بوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ ژێر ئالای كوردستان دابنیشی! وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ری به‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بێت!!! جا من ئه‌پرسم كام ئومێد وامان لی ده‌كات كه‌ پێكه‌وه‌ بژین.

جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی كوردستان له‌ دانشتنی 14/6/2005 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ وه‌لامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق فه‌رمووی ( (ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌ستێك بۆ برایه‌تی له‌گه‌ل كورد درێژ بكه‌ن ئه‌وا ده‌بینن به‌هه‌زاران ده‌ستی كورد له‌ سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌یه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان وبرایه‌تی) ) به‌لام به‌داخه‌وه‌ تا ئیمرۆ به‌ بروای من عه‌ره‌ب بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یه‌ك هه‌نگاوبه‌كردار به‌رامبه‌ر به‌كورد نه‌هاتووته‌ پێش! ئه‌ی بۆ باس له‌ پێكه‌وه‌ ژیان بكرێت.. ..

له‌م قۆناغه‌دا كورد هه‌نگاوی باشی هاوێشتووه‌ له‌ به‌شه‌رعی كردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی خۆی و به‌هێز كردنی پێگه‌ی كورد له‌ گۆره‌پانی سیاسی عیراقیدابه‌لام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ( (پإ دا گرتنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ سه‌ر فیدرالی جوگرافی و ده‌ست نیشان كردنی سنووری جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق و ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ عیراقی فدرالیدا فراوانتر بكرێت و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له‌ كۆنفدرالی نزیكتر بێت نه‌ك له‌ فیدرالی) ) چونكه‌ ئه‌گه‌ر عیراق بوو به‌ فیدرالی و به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هه‌رێمه‌كان كرا ئه‌وا به‌ بروای من به‌زه‌ره‌ری كورد ته‌واو ده‌بێت چونكه‌ له‌ سه‌ر حكومه‌تی نوإ پێویسته‌ حیسابێك بۆ كورد و ئه‌زموونه‌ 14 سالیه‌كه‌ی بكات كه‌ خۆی خۆی به‌رێوه‌ ده‌بات و شاره‌زایه‌كی ته‌واوی خۆ به‌رێوه‌ بردنی هه‌یه‌ ده‌بإ جیاواز بێت له‌گه‌ل هه‌رێمێك كه‌ تازه‌ له‌دایك ده‌بێت.

له‌ هه‌مان كاتدا مانه‌وه‌ی كورد له‌ گه‌ل عیراق ده‌بإ له‌ چوارچێوه‌ی (یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌) بێت و له‌ ده‌ستووری نوإ دا ئاماژه‌ به‌ مافی چاره‌نووس بدرێت بۆ هه‌موو گه‌لانی عیراق به‌تایبه‌تی بۆ (گه‌لی كورد) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی عیراق دروست بێت كه‌ مانه‌وه‌یان له‌گه‌ل عیراق ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ نه‌ك به‌ ئیجباری و زۆره‌ ملی وه‌ هه‌رووها چه‌ند مه‌رجێك له‌م ده‌ستووره‌ دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی كه‌نایه‌وێت له‌ گه‌ل عیراقدا بژیت مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌بێت، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانرێت سوود له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی (كه‌نه‌دا) وه‌ربگیرێت كه‌ له‌ ده‌ستووری (كه‌نه‌دا) هاتووه‌ ( (بۆ هه‌رێمی كوبیك ی كه‌نه‌دی هه‌یه‌ جودا بوونه‌وه‌ی خۆی له‌ كه‌نه‌دا رابگه‌ینإ ئه‌گه‌ر زۆر به‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كۆبیك له‌ راپرسیه‌ك ره‌زامه‌ندیان نیشاندا) ) بۆیه‌ پێویسته‌ سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد هه‌ولی زۆر بده‌ن بۆ چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ( (هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆی هه‌یه‌ جیاوازی و سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌ عیراق رابگه‌ینی ئه‌گه‌ر زۆر به‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راپرسیه‌ك ره‌زامه‌ندیان نیشاندا) ) به‌و واتایه‌ی كه‌ كورد و عه‌ره‌ب هه‌ر یه‌كه‌ی چاره‌نووسی خۆی به‌ خۆی دیاربكات بإ ئه‌وه‌ی هیچ كامیان بریار له‌ سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌وه‌ی تر بدات به‌م پإ یه‌ش هاولاتیه‌كی عه‌ره‌بی به‌سرایی بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كورد نه‌دات و به‌ پێچه‌وانه‌ش.

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانرێت بنچینه‌ی (پێكه‌وه‌ ژیان) له‌ عیراق مسۆگه‌ر بكرێت و هه‌موو هاولاتیه‌كی عیراقی هه‌ست به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی بكات.. .. .

Mala_2004_59@yahoo. com