پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستاندا ... جمال فتاح
به‌شی
دووه‌م
دیاره
له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئازاد‌و دیموکراسی خواز‌و پێشکه‌وتوودا په‌رله‌مان
میکانیزمێکی هه‌ره کارایه بۆدابینکردن و مسۆگه‌ر کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و
مافه تاکه‌که‌سییه‌کان له‌وڵاتدا،بۆیه په‌رله‌مانی کوردستان پێویسته
وئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی کهپهرلهمانێکی یه‌کجار کارابێت له‌ڕووی مافه‌کانی
مرۆڤه‌وه له‌کوردستاندا، بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان په‌رله‌مانێکی
کاراو سه‌ربه‌ست بێت لهکاروبڕیاردا وه بۆئه‌وه‌ی شاجۆگهی یاساومافهکانی
مرۆڤ بگه‌یه‌ننه گشت ماڵێکی کورد بۆئه‌وه‌ی ده‌رونه خه‌فه‌قان و
تاریکه‌کان به‌چرای یاسا‌و مافی مرۆڤ ڕووناک بکه‌نه‌وه پێویسته سه‌رۆک و
جێگر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕچاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن،1-پێویسته
په‌رله‌مان به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆبێت له‌کارو بڕیاردا،چونکه سه‌رۆک و جێگر‌و
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ری کوردستانن نه‌ک حزب
ولایهنهکانیان وه نابێت وهکونوێنهری پارت و لایه‌ن خۆیان سه‌یربکه‌ن
وپه‌رله‌مان بکه‌ن به‌جێگای ته‌راتێنی حزبایه‌تی،2-له‌ده‌ره‌وه‌ی
حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا هه‌رکامیان ئازادن سه‌ربه‌کام لایه‌نن به‌ڵام
که‌دێنه حه‌ره‌می په‌رله‌مان ئه‌وان له‌موڵکی تاکهحزبێک ده‌ر ئه‌چن و
ئه‌بنه موڵکی گه‌ل،بۆیه پێویسته ناو حه‌ره‌می پیرۆزی په‌رله‌مان
له‌شه‌ڕه ده‌نوکی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبه‌کان به‌ده‌ر بێت،3-حزبه‌کان
نابێت ده‌ست له‌کاروباری سه‌ر به‌خۆیی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ر بده‌ن یان
وه‌کو په‌رله‌مانه‌که‌ی پێش‌و ده‌سته‌مۆی بکه‌ن و بیکه‌نه په‌رله‌مانێکی
بێ‌گیان و بیکه‌ن بهچۆپی ده‌ستی حزبه‌کان و له‌ئه‌رکی پیرۆزی په‌رله‌مانێکی
سه‌رده‌م دووری بخه‌نه‌وه چونکه له‌لایه‌ک سه‌رده‌م سه‌رده‌می په‌له‌یه
بۆگشت گه‌لان ئه‌گه‌ر کورد‌و هه‌رکه‌سی تریش په‌له له‌کارو بڕیاردا نه‌کات
فریای ڕه‌وتی ڕووداوه په‌له‌کان ناکه‌وێت و ئه‌وسا وه‌ک هه‌میشه
له‌کاروان به‌چی ئه‌مێنێت،له‌لایه‌کی که‌ش زروفی کورد زروفێکی ناجێگیره‌و
له‌هه‌ر چوارلاوه به‌دوژمنانی سته‌مکارو دڵڕه‌ق ده‌وره دراوین بۆیه
ئه‌گه‌ر کورد له‌ئاستی ڕووداوه‌کان نه‌بێت دیاره تای ترازوی کێشه‌ی ڕه‌وای
نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی چه‌ند له‌نگه
به‌لای ماڵوێرانی و تێکشکاندا،4-کورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م لێکراوه نابێت هه‌رگیز پشت بکاته
مافه‌کانی مرۆڤ وپره‌نسیپه‌کانی به‌تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر بههاونیشتمانانی
خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌م سه‌رده‌می په‌یڕه‌وی کردنه له یاساکانی
پاراستنی مافی مرۆڤ‌و مافه تاکه‌که‌سییه‌کان و گشت پرسیپهکانیی هه‌روه‌ها
ئه‌بێت ئه‌وڕاستیه ون نه‌که‌ین کورد له‌پاش ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌و کاتێک
له‌ڕۆژ ڕه‌شترین ڕۆژی کورد و لهناسک ترین کاتی کورد دا
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وروپاو ئه‌مریکا چه‌تری پارێزگاری له‌کوردیان
بۆههڵداین وه له‌ژێر ئهوچهترهدا کورد توانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی
هه‌رێم بێنێته بوون ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد گه‌لێکی چه‌ساوه و سته‌م
لێکراوبوو ئێستاش هێشتا له‌ژێر هه‌مان چهترداین ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد خۆیان لێبگۆڕێت و گشت پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ پهیڕهونهکهن و
خۆیان ببنه سته‌مکار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد ئه‌وسا نهپارێزگاری
ئه‌منێت و نهچهترو نههیچسێبهرێکی که‌ش ئه‌مێنێت بۆ کورد،له‌لایه‌کی
که‌ش کورد هیچ فاکته‌رێکی به‌ده‌سته‌وه نیه کهلهفاکتهری دوژمنانی
به‌هێزتربێت جگه لهچهوساوهیی و بێمافی مرۆڤ دۆستی وه‌گه‌ر خۆمان پێشێلی
پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ بکه‌ین به‌رانبه‌ر هاونیشتمانانی خۆمان
به‌تایبه‌تی ئیترئه‌و فاکتهرهشمان نامێنێت بڵێین ئێمه گه‌لێکی
چه‌وساوه‌و ماف خوراوین یان مرۆڤ دۆستین کاتێکیش فاکته‌ره‌کانی دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌هێزترن ئه‌وکاته دۆستانی کوردیش ناچارن لایه‌نگری
فاکته‌ره به‌هێزه‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن ئه‌وساش ئیتر
سه‌ره‌نجامی مافه‌کانی کورد دیاره ڕوولهکوێیه؟،5-په‌رله‌مانی
کوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌رخستنی یاساکان پێویسته ده‌سگایه‌کی چاودێریش بێت
به‌سه‌ر ده‌سگاکانی ئیداری و ئابوری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی وهتد..
هه‌رێمه‌وه بۆدوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی یه‌که‌م بۆئه‌وه‌ی ئهویاسانهی
کهلهپهرلهمانهوه ده‌ر ئه‌چێت پێویسته له‌کاتی خۆی و وه‌کوخۆیان
جێبه‌جێ بکرێن دووه‌م بۆچاودێری کردنی گشت گه‌نده‌ڵیه‌ک له‌هه‌رێمی
کوردستاندا تاکو لێپێچانه‌وه بهبهڵگهوهبکات له‌سه‌ر هه‌مووئه‌و
که‌سانه‌ی که‌کاری گه‌نده‌ڵی و یاساشکێنی ئه‌که‌ن،6-ده‌سگا
به‌رپرسه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێویسته دادپه‌روه‌رانه‌و بهچاوکراوانه و
بێهیچ جیاوازییه‌ک برواننه گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان به‌تایبه‌تی
چینی ههژاروکهمدهرامهت پیویسته نه‌خۆشین و برین له‌هه‌ر کوێی کوردستان
بوو ئه‌وجێگایه تیمارو چاره سه‌ر بکرێت یان کوێی کوردستان پێویستی
به‌خزمه‌تگوزاری و هاوکاری بوو له‌وجێگایه خزمه‌ت بکه‌ن نه‌ک ئه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌نده زیاتر خزمه‌تی بکرێت و ئه‌وه‌ش کهمدهستو هه‌ژاره وه‌ک
هه‌میشه گوێی پێنه‌ده‌ن ئیتر ئه‌وخزمه‌ت کردنه له‌هه‌ر روویه‌کی
ژیانه‌وه بێت بۆکۆمهڵانی خه‌ڵک.. .
ماویه‌تی..
.. .. .
19/6/2005