هه‌ڵپه‌ڕن مامه سه‌رۆكی كۆمار و كاكه سه‌رۆكی هه‌رێم؟! ...
زابیر
hangauzabir@yahoo.
com
مامه و كاكه
هه‌ردووكیان سه‌رۆكن، ڵایه‌نگرانی مامه به‌بوون به سه‌رۆكی مامه هێزیان
له خۆیان بڕی هێنده شانیان ههڵدهكاند و قاچیان له زه‌وی گیركرد! پاشان
سه‌ره هاته‌سه‌ر كاكه و ڵایه‌نگرانی ئه‌ویش بڕستیان له خۆیان بڕی
ئه‌وه‌نده وتیان كاكه، كاكه. ئه‌و ئاهه‌نگ گێڕانه ئه‌وه‌نده پاره‌یان
تێدا سه‌رف كرا، به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد به‌شی زۆری خه‌ڵكی هه‌ژاری پێ تێر
بكرێن. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه بایی ملیۆنان دۆڵار وێنه‌ی مامه و كاكه چاپ كران
به دیواردا كران و پاش چه‌ند ڕۆژێك بوونه كاڵایه‌كی بێ نرخ و كه‌وتنه
ژێر پێی ڕێبواره‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان. بایی ملیۆنان دۆڵار په‌ڕۆی سه‌وز و
زه‌رد به‌سه‌ر میلله‌تی برسیدا دابه‌شكران و به دیوار و شوێنه گشتی
یه‌كانی وڵات‌دا هه‌ڵواسران و پاش چه‌ند ڕۆژێك بوونه په‌ڕۆ كۆنه و بۆ
سڕینه‌وه‌ی جامی سه‌یاره به‌كارهێنران؟! ئه‌و شتانه جێی چی‌یان گرت؟!
بێگومان هیچ. له‌و كاتانه‌دا كه ئه‌م دوو فه‌رمانده دڵسۆزه ئه‌و هه‌موو
پاره‌یه‌یان به هه‌ده‌ردا، مناڵێكی كورد له كه‌ركوك بۆ چه‌ند ده‌رزییه‌ك
گیانی له ده‌ستدا و هه‌ردوو سهركۆمار و سه‌رهه‌رێم مێش میوانیان نه‌بوو؟!
له‌و كاته‌دا كه هه‌ردوو سهركۆمار و سه‌رهه‌رێم ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یان
به‌سه‌ر جه‌ماعه‌تی هه‌ڵپه‌ڕكێدا به‌خشیه‌وه، دوو ژنی (یه‌كێتی) وته‌نی و
ئافره‌تی پارتی وته‌نی له هه‌ولێری پایته‌ختی هۆڵاكۆ بهزێندا، له
برساندا سکیان هه‌ڵده‌گوشی!؟ ئه‌مه له كاتێكدا كه مامه و كاكه دوو
وه‌زیری ته‌ندروستیان هه‌یه، یه‌ك له هه‌ولێر و یه‌ك له سلێمانی! ئه‌مه
جگه له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی عه‌ره‌بی فیدراڵ كه زیاتر مامه به
هی خۆی ده‌زانێت؟! بڕوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی مامه و كاكه
هێنده‌ی سه‌ری ده‌رزییه‌ك ڕێزیان له خۆیان بگرتایه ده‌بوو ئیستیقاله‌یان
بكردایه، كاتێك كه كۆڤانی بهچكهكورد بۆ چه‌ند ده‌رزییه‌ك گیانی
له‌ده‌ستدا. به‌ڵام ده‌ڵێی چی كه ئه‌وان وه‌زیری به ئیش بزانن چۆن
ئیستیقاله ده‌كه‌ن و خۆیان بێكار ده‌كه‌ن. مامه و كاكه دوو ڕێكخراوی
ژنان و ئافره‌تانیان هه‌یه، كه به قسه‌ی خۆیان گرنگی به مافی ژنی
یه‌كێتی و ئافره‌تی پارتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه له كوێ بوون كاتێك دوو (woman)
ی كورد بیست
ونۆ ڕۆژ نان نه‌بوو بیخۆن؟؟؟!! ئه‌وه ڕێكخراوی مناڵپارێزی خاتوونی
یه‌كه‌می وڵات بۆ نه‌یتوانی چه‌ند ده‌رزییه‌ك بۆ كۆڤانی سه‌ر ده‌ریای نه‌وت
په‌یدا بكات؟؟!! باشه له مردنی كۆڤان به‌دوواوه مناڵپارێزی له‌مه‌ڕ
خاتوونی یه‌كه‌می وڵات چۆن ڕوویان دێت باس له مافی مناڵ و كێشه‌ی مناڵ
بكه‌ن؟؟!! ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانی مناڵپارێز یه‌ك تۆزقاڵ نرخ بۆ مناڵی خۆیان
دابنێن پێویسته سه‌رلووتی خۆیان ڕه‌ش بكه‌ن و جارێكی‌تر باس له مناڵ
پاراستن نه‌كه‌ن. چونكه بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت كه چ ماڵێكن؟؟؟؟!!!!!
وه‌زیرێك ده‌ناسم له له‌دایك بوونه‌وه ده‌نگی ته‌واو نییه و كه‌مێك قورس
قسه ده‌كات، كاتێك به‌سه‌ردانی ڕه‌سمی چوو بۆ وڵاتی ژاپۆن پێش ئه‌وه‌ی باس
له كێشه ته‌ندروستی یه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بكات، جارێ به شوێن
دكتۆرێكدا گه‌ڕابوو تا چاره‌ی ده‌نگی خۆی بكات؟!! جا وه‌زیری ته‌ندروستی
هێنده له خۆبردوو بێت چۆن كۆڤانهكانی كورد بۆ ده‌رزییه‌ك نامرن؟؟!!
میدیاكانی مامه وكاكه ئه‌وه‌نده باس له مافی (وومه‌ن) ی كورد ده‌كه‌ن،
واتلێدێت له خۆشی‌دا تووشی شاگه‌شكه بیت، كه‌چی دوو ئافره‌تی كورد له ژێر
ئاڵای كوردستان و له پایته‌ختدا كه‌مێكی مابوو له‌برساندا بمرن. به كورتی
و به كوردی (ئه‌گه‌ر مامه و كاكه به ڕاستی بۆ ئه‌وه بووبێتنه سه‌رۆك
تا خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وا پێویسته به‌زووترین كات هه‌ردوو
وه‌زیره‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن و ده‌رگای هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ی ژنان و
ئافره‌تان دابخه‌ن و ڕێكخراوی مناڵپارێزی خاتوونی یه‌كه‌می وڵاتیش
شاربه‌ده‌ر بكه‌ن) به‌ڵام ئایا مامه وكاكه ده‌توانن ئه‌وه‌بكه‌ن؟؟؟!!
بێگومان نه و ! كه‌واته با ئه‌وانه‌ی كه خۆیان بۆ مامه وكاكه هیڵاك
كرد و قریوه‌یان دنیای گرتبوو به وردی به خۆیاندا بچنه‌وه‌و هێنده
كاڵفام نه‌بن و چیتر به وشه‌ی بریقه‌داری ئه‌و سه‌ره گه‌ورانه
نه‌كه‌ونه هه‌له‌كه‌سه‌ما.
سلێمانی / به‌كره‌جۆ