هاوكێشه‌یه‌كی ڵاسه‌نگ.. . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
له‌دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه بارودۆخی رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و
عێراق گۆرانكاری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی
رِۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه‌نده‌ی تر تێرِوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر
كێشه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا گۆرِا،به‌ڵام وه‌نه‌بی هاوسۆزی بۆ كورد له‌به‌ر
خاتری چاوی جوانی ئێمه یان بیركردنه‌وه‌ی شارستانیانه‌مان بۆ مه‌سه‌له‌كان
بوبێت،به‌ڵكو به‌بی ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین كه‌وتینه ناو
هاوپه‌یمانیه‌تێك و پڵانێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌بۆ ناوچه‌كه ئاماده‌و جێبه‌جی
كرا،له‌وانه‌شه ئه‌مجاره‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا سیاسه‌توان و
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سیاسیانه‌و دوورله سۆزداری نه‌ته‌وه‌یی
هه‌نگاویان نابێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینین رِۆژ له‌دوای رِۆژ مه‌سه‌له‌ی
كورد به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌رِوات،ره‌نگه ئه‌گه‌ر شه‌رِی شومی ناوخۆ و
ملمڵانێی نادیموكراسیانه‌ی حزبه‌كانی كوردستان نه‌بوایه ئێستا له‌قۆناخێكی
ئێجگار پێشكه‌وتوتردا بوینایه، ئێستاش ئه‌گه‌ر مێژوی نزیكی كورد و
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد له‌كوردستانی عیراقدا له‌گه‌ڵ پێشهات و
دواگۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه له‌دوای رِوخانی رِژێمی سه‌دام به‌راورد
بكه‌ین ده‌بینین له‌رِوی سیاسیه‌وه كورد قۆناخێكی گه‌وره‌ی برِیوه تا
بگاته ئامانجه‌كانی،به‌ڵام ده‌بی ئه‌و راستیه‌ش بڵێین كه پێشڤه‌چوونه‌كان
زیاتر له بواره سیاسی و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كاندایه كه ئه‌ویش
له‌وانه‌یه رِه‌وشی نائارامی عێراق و شه‌رِی تیرۆر (كه‌له‌نێوان ئه‌مریكاو
گروپه ئیسڵامیه ته‌كفیریه وه‌هابیه‌كاندایه‌و له‌عێراقدا ئه‌و شه‌رِه
ده‌كه‌ن) ،ئه‌مانه هۆكاری ئه‌و پشتگیریه نێوده‌وڵه‌تیه بن كه بۆ كێشه‌ی
كورد له كوردستانی عێراقی دوله‌تكراودا هه‌یه، سیاسه‌تی كوردی
له‌به‌رِێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه‌موكورِی
گه‌وره‌ی تێدایه و جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان بار‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی
كوردستان و جموجوڵی گروپه (به‌ناو ئیسڵامیه) تیرۆرسته‌كان له‌كوردستاندا
و به‌حزبی كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگا حزبی
و حكومیه‌كاندا،هه‌مویان پێكه‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی
كورد به مافه ره‌واكانی، به‌حزبی كردنی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان جگه له‌وه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستانی ڵاواز كردوه، ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌یشه له‌به‌رده‌م
یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی كوردستاندا و له‌وانه‌شه ئاسته‌نگیش بێت
له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كه ته‌وافق و رِێككه‌وتنی هه‌موو
حزبه‌كانی كوردستانیشی تێدایه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌عێراقی
ئه‌مرِۆدا بكه‌ین كه (سه‌ركۆماری عێراق. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. جێگری
سه‌ره‌ك وه‌زیران وجێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه و
پڵاندانان و چه‌ندین پۆستی هه‌ستیار له‌حكومه‌تی عێراقدا) و نزیكه‌ی 15 ساڵ
خۆبه‌رِێوه‌بردن له‌عێراقدا و مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی گه‌وره‌ترین
ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئه‌مرِۆی كوردستان، كه‌چی هێشتا
خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك پێویست متمانه به ئیداره‌ی كوردی ناكات،ئه‌ویش
كه‌موكورِیه ناوخۆییه‌كان و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته له‌نێوان خه‌ڵكی
كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی،به‌واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین هه‌ڵكشانی
په‌یوه‌ندیه‌ده‌ره‌كیه‌كانی كورد و سیاسه‌تی كورد له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌بردنی
سیاسه‌تی ناوخۆ، هاوته‌ریب نیه و ئه‌ركی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی تازه‌ی
كوردستان و له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه
ئه‌م هاوكێشه ڵاسه‌نگه راست بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین
هێشتا خه‌ڵكی كوردستان هیوایان به سستمێكی عه‌لمانیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان و ده‌نگدانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان به پارتی و یه‌كێتی
متمانه‌یه‌كی تازه‌یه به‌م دوو حزبه،به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌م متمانه‌یه
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی كه‌موكورِیه‌كانی كه پێشتر باسم كرد،بۆ
هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وام بێت..
mariwan_na@yahoo. com