براده‌ره سوریهكهم .. سدیق عه‌لی
كه‌هات
لهدهموچاویدا دیاربوو له‌ئێمه جیاوازه، ههڵسو كه‌وتی مرۆڤانه‌و جوان،
بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مده‌توانی تێی بگه‌م هه‌رگیز قسه‌م له‌گه‌ڵ
نه‌ده‌كرد، ئه‌و ناوی (فهتحوڵلاَ حوسێنی) یه‌و نوسه‌رو شاعیرێكی ناوداری
كوردستانی سوریایه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جوان ئاواره
ده‌كرێت، من له رۆژنامه ئه‌وم ناسی به عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌كرد،
به‌داخه‌وه كهنهمدهزانی ده‌ڵێ چی، ئه‌وه‌نده نه‌بێ له
پێكهنینهكانیدا پاكیزه‌یی و به‌رائه‌ت ده‌باری، هه‌ستم ده‌كرد ده‌مێكه
من به‌دوای كه‌سێكی وادا وێڵم، به‌ڵام نه‌بووه، به‌یه‌كه‌وه كه‌وتینه
كار، ئه‌و حه‌زی لهبرادهرایهتیم بوو، چونكه هه‌ستی ده‌كرد خۆشم ده‌وێ،
دوای تێكه‌ڵ بونی زیاتر زانیم ئه‌وه كه‌سێكی ئاسایی نیه، كائینێكی پێك
هاتووه لهرِاستی و پاكی و هیچی تر، درۆ‌و موجامه‌له له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌ودا
نیه، فهتحوڵلاَ، نوسه‌رو شاعیرێكی راستگۆیه، شتی جوان ببینێ ده‌ڵێ
جوانه‌و ناشرینیش ببینێت ئه‌گه‌ر هی چاویشی بێت پێی ده‌ڵێ ناشرین، ئه‌و
خه‌ڵكی كوردستانی سوریایه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له سوریا‌و ماوه‌یه‌كیش له
به‌یروت له‌رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی كاری كردوه، به‌سه‌ردان چۆته
ئه‌سته‌مبوڵ و چه‌ند شارێكی تری توركیا، باوهرِی به‌ژیانی هاوسه‌ری نیه
بۆ خۆیی و پێی وایه هاوسه‌رێتی پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزه به‌ڵام شه‌رت نیه
هه‌موو كه‌س بیكات. فهتحوڵلاَ ده‌ڵێت: ده‌چمه توركیا‌و له‌وێوه نه‌رویج
ژیان ئه‌وه چركه ساته‌یه كه تێی داین، ئه‌وه‌شه وایكردوه ته‌مه‌نی
پێوه دیار نه‌بێت، ئه‌و ئه‌گه‌رچی 10 ساڵ له‌من گه‌وره تره به‌ڵام من
له‌و پیرترم، خۆزگه ده‌متوانی تا مردن براده‌ری بم، به‌ڵام وه‌ك خۆی پێی
وتم ئه‌و هاتوه ژیانێ خو بژی، نه‌ك خۆی له‌كه‌سانی تر به‌منیشه‌وه
ببه‌ستێته‌وه، سلاَو هاورِێ سوریهكهم سلاَو هاورِێ كورده‌كه‌م بمێنی
به‌خێر.