به‌كه‌ر نا‌وێرن به كورتان شێرن!! ... رِهوهند كوێستانی
ئه‌ركێكی پیرۆزه كه
كوردستان نیت ئه‌و دروشمه‌ی له یه‌كه‌مین ڵاپهرِهی خۆیدا نووسیوه كه
به‌رهه‌می كۆنه به‌عسییه‌كان بڵاو ناكاته‌وه‌و داوای لێبوردن ده‌كات
له‌وه‌ی له رابوردوودا بڵاوی كردبێته‌وه، چونكه هه‌ر كۆنه به‌عسییه‌ك
ئیمێلێكی بۆ ناردووه‌و ناوی هه‌ندێك كه‌سی بردووه گوایه ئه‌وانه كۆنه
به‌عسی بوونه‌و به‌رهه‌م له ڵاپهرِهكانی كوردستان نێتدا بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش خاوه‌نی كوردستان نێتی سه‌خڵه‌ت كردووه‌و ناچاری
كردووه ئه‌و داوای لێبوردنه بنووسێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه
به‌رهه‌می كۆنه به‌عسییه‌كان بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆ كاك عومه‌ر
فارسی روون ده‌كه‌ینه‌وه تا هه‌نووكه‌یش به‌رهه‌می كۆنه به‌عسییه‌كان له
كوردستان نێتدا بڵاو ده‌بێته‌وه بی ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت، چونكه له‌م
رۆژانه‌دا چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی كورددا كراوه ئه‌و
هونه‌رمه‌نده كۆنه به‌عسی بوو، هه‌روه‌ها شیعری شاعیرێك بڵاوكرایه‌وه
كه ئه‌ویش كۆنه به‌عسی بوو دوای راپهرِینیش چه‌ند سه‌نگه‌رێكی كرد تا
دوایی له سه‌نگه‌رێكدا گیرسایه‌وه كه زۆرترین ده‌ستكه‌وتی تێدایه،
هه‌روه‌ها له ناو وێنه‌ی نووسه‌ره‌كانی سایته‌كه‌دا وێنه‌ی چه‌ندین كۆنه
به‌عسی ده‌بینرێت كه ئێسته له كوردستان به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌یه، جگه
له‌وه‌ی ده‌بێت كاك عومه‌ر فارس ئه‌وه بزانێت كۆنه به‌عسی له كوردستان
ماون و جێگه‌و پایه‌ی به‌رزیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ناوی كه‌س ناهێنین،
چونكه خۆی باشیان ناناسێت، له‌وانه هه‌ن له په‌رله‌مانی عیراقن و هه‌ن
له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی كه تازه سوێندیان به گه‌ڵ خوارد نه‌ك
گه‌ل، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌و كۆنانه بێت رووی خۆی ره‌ش ده‌كات و له
ناوه‌نده‌كه‌دا نامێنێته‌وه‌و هه‌یشه له‌و كۆنانه نه‌بووه به‌ڵام
كۆنه‌كان بوختانی بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ی بابهتهكان بۆ كوردستان نێت
ده‌نێرن و بڵاوناكرێنه‌وه، بۆیه ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی له‌وانه بێت بابه‌ت
نانووسێت و خۆی له ناوه‌نده‌كه دهشێرتهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی خۆی تۆفیق
وه‌هبی كه ئنگلیز په‌رست بوو كه رژێمی پاشایه‌تی عیراق رووخا‌و سیسته‌می
كۆماری هاته كایه‌وه یه‌كسه‌ر سه‌ری خۆی بۆ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی
ئنگلیزی داگیركه‌ری عیراق و كوردستان هه‌ڵگرت و تا نه‌مرد ته‌رمه‌كه‌یان
نه‌هێنایه‌وه، ئیسته‌یش كۆنه به‌عسی هه‌نه وه‌ك عه‌بدوڵڵا عه‌باس و
فوئاد حوسێن ئه‌حمه‌د كه دكتۆراشیان له به‌غدا دایه و تا دوا هه‌ناسه
خزمه‌تی به‌عسیان كرد، كه‌چی چوونه‌ته ناو حزبێكی كوردستانییهوهو خه‌بات
ده‌كه‌ن گوایه كۆنه ره‌فیق نه‌بوونه‌و كۆنه ته‌نزیم داخلی بوونه، تۆیش
به بوختانی خه‌ڵك بابه‌تی نووسه‌ره سه‌ربه‌رزو شه‌ره‌فمه‌نده‌كان كه
كوردایه‌تییان كردووه بڵاو ناكه‌یته‌وه گوایه كۆنه به‌عسین، برای خۆم
من داكۆكی له‌و كۆنه به‌عسییانه ناكه‌م و كۆنه به‌عسیش نه‌بوومه،
ئه‌گینه ئێسته منیش ئه‌ندامی پهرلهمانٍ یان راویّژكاری سه‌ره‌ك
وه‌زیران یان هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه ده‌بووم، به‌ڵام بۆ خوا پێت ده‌ڵێم
ئێوه گه‌ر به كه‌ر نا‌وێرن بۆچی بۆ كورتانهكهی شێرن؟؟؟؟