ئه‌مجاره‌یان كام ئه‌فسه‌ر به‌تیرۆریست ده‌رده‌چێ.. !! .. كه‌ریم موده‌ریس
هیچ بیانوویه‌ك نییه تیرۆریست له شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی له
شاری هه‌ولێردا دزه بكات و خۆی بته‌قێنێته‌وه‌و خه‌ڵك تیرۆر بكات چونكه
به‌رپرسانی هێزی ناوخۆ به‌گشتی هێنده خزمه‌ت ده‌كرێن ده‌بێ
به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها چاوكردنه‌وه‌ی پترو هوشیاریی پتری لێبكه‌وێته‌وه.
كه‌چی وا هاتو دزه‌یان كرد‌و له سێ كرده‌وه‌دا كه به‌ناو هه‌رێمی كوردستان
لهمبهلاَیهی تیرۆریستییه به‌دووره پتر له 200 كه‌سیان لێ شه‌هید
كردین. بهلاَم ئه‌وانه چ كه‌سیك بوون، هه‌موویان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و
دڵسۆز بوون، جگه له‌و كورِه هه‌ژارانه‌ی به‌هه‌زار ناڵی عه‌لی ده‌یانویست
له ده‌زگای پۆلیس وه‌ربگیرێن حزمهتێك به نیشتمان و خێزانه‌كانیان بكه‌ن.
ئایه كێ به‌رپرسی ئه‌م دزه كردنانهیه، ئه‌مجاره‌یان كێ گوناهباری
شلكردنی رێساكانی ئاسایشه كه تیرۆریستان له هه‌ر سێ كرده‌وه‌دا
زهحمهتێكیان له جێبهجیكردنیدا نه‌بینی.
كاتی خۆی ته‌نها 40 مندال شیركۆ بیكهس شیعری بۆ هۆندنهوهو كرا به سروود
كه‌وتنه سه‌رزاران،ده‌بی ئه‌م 200 كه‌سه شایانی چیبت بۆیان بكری كه
به‌هه‌ر شیوه‌یه‌كیش به‌یاد بكرینه‌وه،بیئاگایی و لاوازیی پیاوانی هیزی
ناوخۆ به‌یاد ده‌كریته‌وه.
ئه‌ی ئه‌م سوپایه‌ی هێزی ناوخۆ كه زۆربه‌یان چاو له‌خه‌ڵك
زه‌قده‌كه‌نه‌وه چی ده‌كه‌ن، هه‌ركه شار خڵتانی خوێن ده‌كرێت و رۆڵه‌ی
ئه‌م خه‌ڵكه جگه‌ر سووتاوه دهبرِن ئه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه چیده‌كه‌ن.
ئایه خه‌ڵك كورِی خۆی بۆ ئه‌وه گه‌وره ده‌كات ببێت به قوربانی
نه‌زانینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ده‌سته‌وستان به‌رانبه‌ر به‌م بهلاَیه
وه‌ستاوه.. ؟!!
ئه‌گه‌ر جاری پێشوو فلاَن و فیسار به‌داخه‌وه له ریزی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش
دهستكیسی ئه‌م كرداره چه‌په‌ڵه بوون و دهزگاكهشیان له‌كه‌دار
كرد،ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان لێكۆڵینه‌وه‌كان كام ئه‌فسه‌ر ده‌ربخات كه ئێمه
به پیاوی زه‌ریفی ده‌زانین و ئه‌مانه‌تی خۆمانی پێده‌سپێرین. یا ده‌بێ كام
شێخ‌و مشایه‌خ ئه‌مجاره‌یان ماڵه‌كه‌ی خۆی كردبێ به مۆڵگه‌ی تیرۆریستان كه
ئێمه‌ومانان تا ئێسته بۆ ترسلێدهركردنی منداڵه‌كانمان به خشوع‌و
خزووعهوه ده‌چینه ماڵه‌كه‌ی و هه‌ركه دهشگهرِێینهوه پارچه‌یه‌ك له
ئالاَ بهلاَ سه‌وزه‌كه‌ی خۆیمان ده‌داتێ تا بۆ ئارامگرت له‌سه‌ری
منداڵه‌كانمانی ببه‌ستین.. !!
راسته تیرۆر كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئهمرِۆی جیهانه و میلله‌تان
به‌ده‌ستییه‌وه دناڵێنن و ده‌زگاكانی ئاشایشی نێوده‌وڵه‌تیش زه‌حمه‌تی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌بینن، بهلاَم ئه‌وه پاساوی ئه‌و نییه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاره‌كانی خۆی موكومتر نه‌كات و هوشیارتر ره‌فتار نه‌كات.
لهكردهوهكهی پێشوو خه‌ڵكێك داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری
ناوخۆی كرد، بهلاَم واده‌زانم كێشه‌كه ئه‌وه نییه وه‌زیری ناوخۆ
ئیستقاله بكات یا بمێنێته‌وه چونكه ئه‌و وه‌زیره‌ی له‌دوای ئه‌ویشه‌وه
بێت رووبه‌رووی هه‌مان كێشه دبێته‌وه.
كه‌واته ده‌بێ شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوا داچوونی گومانباران و
ده‌زگاكانی هێزی ناوخۆ به‌گشتی بگۆرِدرێ. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو دڵسۆزانی
ئه‌م ده‌زگا پیرۆزه ده‌بێ پاكسازیی تێدا بكرێت و پێداچوونه‌وه به‌بنه‌مای
وه‌رگرتن له رێزی ئه‌م ده‌زگایه‌دا بكرێ.
ده‌بێ بیر له بژێوی ژیانی پۆلیسی ئاسایی بكرێت و ره‌چاوی كه‌مكردنه‌وه‌ی
جیازازیی نێوان دهرهجاداران و پۆلیسی ئاسایی بكرێت چونكه ئه‌وان
كهسهرهستهی سه‌ره‌كی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستان و قوربانی
ده‌ست ئه‌م كردارانهن. ده‌بی كه‌سایه‌تی پۆلیسی ئاسایی به‌هیزتر بكریت و
راوانینی كۆمه‌لگه‌ی له‌به‌رانبه‌ردا بگۆردری كه ئه‌مه به‌هه‌ولی ده‌گای
خۆ‌یا ده‌بێ، چونكه ده‌بێ هه‌ستی دڵسۆزانه‌ی پارێزگاریكردن و
ئه‌مانه‌تپارێزی رایهرِاندنی ئه‌ركه‌كانی پتر فێر بكرێن.
دبێ رێسای واسته‌و واسته‌كاری ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌كرێ له‌م ده‌زگا پیرۆز‌و
گرینگه‌دا بنهبرِ بكرێ چونكه له‌رێگه‌ی واستهكارییهوه تۆمه‌تبار
ده‌ربازی ده‌بێت و بێ‌تاوانیش له به‌ندینخانه‌دا ده‌ناڵێ..
له‌دوای ئه‌مانه‌شدا رێسای تازه‌ی پاراستنی ولاَتان فیرَبكرێن و واز له‌م
رێژیمه كۆنه‌ی پارێزگاری بێنن. ده‌بێ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌و
ئاماده بكرێن كه خه‌ڵك شه‌رمیان لێبكات،لێیان بترسێ و متمانه‌شیان پێبكات
كه ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانیان له شوێنیك گرد بوونه‌وه هێزێك هه‌یه گیانان
بپارێزێ.
ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ جووڵه‌یه‌كی پتر به‌م ئاراسته‌یه بكات، ئه‌و كات
كه‌سێك گله‌یی ئه‌وه‌ی نامێنێ كه به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌روماڵی خۆی باكی
به پاراستنی سه‌روماڵی هاولاَتیانهوه نییه. ئه‌گه‌ر جه‌نابی وه‌زیر
به‌قه‌د خۆشه‌ویستی گیانی خۆی گیانی خه‌ڵكیشی خۆشبوێ ئه‌و كات هه‌موو
به‌یه‌ك ئه‌ندازه رووبه‌رووی تیرۆر ده‌بینه‌وه كه ئه‌گه‌ر بنهبرِیش
نه‌كرێ، خێرمان خێر‌و شهرِمان شه‌ڕ ده‌بێ.. !!