وه‌ڵامێکی کورت بۆ به‌ڕێز کاک ڕۆژگار ئه‌حمه‌د
جیاوازی نێوان
ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و سیاسی ئه‌وه‌یه، یه‌که‌م جێگه‌ی خه‌ڵکانی بیر‌و
باوه‌ڕ جیاجیای تێدا ده‌بێته‌وه، دووه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ش
نه‌بێت ده‌بێت ئه‌ندامه‌کانی له‌یه‌ک ئاواز بخوێنن.
چاک ڕێکخراوێکی
جه‌ماوه‌رییه، ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوانه‌ی جێگه‌ی
هه‌موو بیروباوه‌ڕێکی جیاجیای تێدا ده‌بێته‌وه.
به
شایه‌دی به‌ڕێزیشت یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه دگمهنانهی سه‌ربه‌خۆیی خۆی
پاراستووه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین تاکه ڕیِکخراوی سه‌ربه‌خۆی کوردییه.
جگه له
سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی به شایه‌دی هه‌موو لایه‌ک چالاکترین گروپی کوردییه‌و
یه‌که‌م ڕێکخراویشه سنوری پارچه‌یه‌کی کوردستانی به‌زاندووه، له ناوخۆی
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ئه‌ندامی هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی
له کوردستاندا جینۆساید کران، خه‌ڵکانێک بوون بیروباوه‌ڕی سیاسی
جۆراوجۆرییان هه‌بوو، یاخود خه‌ڵکانی سڤێلی نا سیاسی بوون، ئه‌وانه‌شی
داکۆکی له مافییان ده‌که‌ن، یاخود ده‌یانه‌وێت دژ به جینۆسایدکردنی
گه‌له‌که‌یان بن، ده‌شێت خه‌ڵکانی حیزبی، یاخود بێلایه‌ن بن، یان سه‌ر به
بیر و فکری جیاجیا بن، ده‌شێت ئه‌ندامێکی حیزبی بێت یان که‌سایه‌تییه‌کی
سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و مرۆڤه ئازاده له‌وه‌دا، به‌ڵام ئازاد نییه له‌وه‌ی چاک
به‌ره‌و حزبێک به‌رێت.
چاک به‌رده‌وام
هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به تاوانباران و پێشێلی مافی
پاشماوه‌ی قوربانیان، ئه‌گه حزبییه‌ک ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ڵێ بڵێت
بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌و داواکاری و چالاکییانه‌ی ئێمه، ئه‌وا ده‌رگای چاک
کراوه‌یه بۆی به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه.
به‌ڕێز
کاک ڕۆژگار ئه‌حمه‌د ئێمه به‌رپرس نیین له‌و ووتارانه‌ی کاک هیشام به
ناوی خۆیه‌وه ده‌ینوسێت، ئازاده له‌وه‌ی دژ به لایه‌نێک ده‌بێت، یاخود
لایه‌نداری له لایه‌نێک ده‌کات، به بێلایه‌نی ده‌مێنێته‌وه یان پارتێک
دروست ده‌کات، ده‌بێت به ینک یان پ‌د‌ک یان هه‌ر پارتێکی که، به‌ڵام ئازاد
نییه له‌وه‌ی بارگاوییمان بکات به پارتێک، ئه‌مه یاسای کارکردنمانه.
به‌هه‌مان شێوه که‌سانی سه‌ر به حیزبی دیکه له ڕیزه‌کانمان هه‌یه تا
ئێستا بارگاویمانییان نه‌کردووه به ئایدۆلۆجیاو خه‌تی سیاسی
حیزبه‌کانییان. له په‌یره‌وی ناوخۆی چاک نه‌هاتووه که که‌سانی حیزبی
ناتوانێت ببێت به ئه‌ندام له‌م ڕێکخراوه، جگه له به‌عسی و فایلدارو
نۆکه‌رانی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان.
تا ئێستا کاک هیشام
نه‌ک بارگاویمانی نه‌کردووه به پارتێکی سیاسی، به‌ڵکه له به‌رامبه‌ر
تاوانباران و داکۆکی له مافی قوربانییان هه‌ڵوێستی توندوتۆڵی هه‌بووه و
سازشی نه‌کردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شمان نییه له داهاتوودا سازش له‌و
خاڵانه بکات، له‌و باره‌یه‌وه متمانه‌ی ته‌واومان پێیه‌تی.
هاوکات داوا له
به‌ڕێزیشت ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر دڵت بۆ چاک لێده‌دات، ئه‌گه‌ر دودڵیت له‌وه‌ی
کاک هیشام بارگاوییمان ده‌کات به پارتی، بانگه‌وازت ده‌که‌ین بۆ په‌یوه‌ست
بوون به چاکهوهو کارێکی قورس‌تر له کاره‌کانی کاک هیشام بگریته ئه‌ستۆ
تا هیچ شه‌پۆڵێکی حیزبایه‌تی بارگاوییمان نه‌کات.
ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد-چاک 17-6-2005
www. chak. info
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ چاک و هیشام ئاکره‌یی.. .. رۆژگار ئه‌حمه‌د
به‌ریزان و
خۆشه‌ویستانی چاک
ئیوه تا ئیستا
ریزه‌کانتان دوور بوه له که‌سانی یه‌کیتی و پارتی، به‌لام کاک هیشام نه‌ک
هه‌ر هیچی تیا نه‌هیشته‌وه که چۆن پارتیه‌کی دلسۆزهو له‌سه‌رچ
وهتهریکی حه‌ساسیش قسان ئه‌کات، وه‌ختی ته‌شه‌نوج بکات بیروباوه‌ری
حیزبیانه‌ی. بۆیه ئه‌م نوسه‌ره به‌ریزه (کاک هیشام ئاکره‌یی) زیانی
گه‌لی زیاتر ئه‌بی له‌قازانج بۆ چاک، که‌س گومانی لهدلسۆزی ئه‌و نیه بۆ
گه‌لی کورد و نوسینه‌کانیشی خوینه‌ری خۆیان هیه به‌لام بۆ ئه‌بی که‌سانی
حیزبی و دلسۆز له‌هه‌ردو حیزبی سه‌رکرده‌وه خۆیان بکه‌ن به‌ناو ئیوهشا و
چاکیش گوماناوی بکه‌ن و بارگاوی بکه‌ن به حیزب و حیزبکاری. من ته‌قدیری
کار‌و ماندوبونه‌کانتان ئه‌که‌م، هی کاک هیشامیش هه‌روا به‌س باشتر نیه کاک
هیشام و ئیوه‌ش به‌ناوی نوسه‌ری سهربهخۆو وبی لایه‌نه‌وه پیمان
نهناسینن