سڵاو له‌ ساناتێل

 

ده‌ستتان خۆش ئه‌ی ته‌كنیككارو كارمه‌ندو ئه‌ندازیارو سه‌رمایه‌ داره‌كانی كۆمپانیای ساناتێل له‌ كوردستانی باشورو له‌ شاره‌كانی كوردستانی عیراق كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ته‌نگ مافی خه‌ڵكیه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده‌ به‌ته‌نگ ئه‌هلی گوندو شوێنه‌ كه‌نارو دووره‌ ده‌سته‌كانه‌وه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ كه‌م ته‌ماع و خزمه‌تكاری ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ن ئه‌وه‌ هه‌ر ئێوه‌ن ئێمه‌تان له‌بیره‌، ئێمه‌ی ئه‌هلی ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌ورامان و سه‌رجه‌م گوندو كه‌وێڵ و كه‌پرو خانه‌باخه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ دڵمان گه‌ش بویه‌وه‌ وه‌كو سه‌رچه‌شمه‌ی ئاوی كانیاوه‌كان و وه‌كو دڵی عاشقانی ته‌كیه‌و خانه‌قاكان و وه‌ك بولبوله‌ خۆشخوانه‌كانی سه‌رچڵی دار قه‌یسی و قۆخه‌كانی گوێ چه‌می خورماڵ وزه‌رده‌هاڵ و به‌ڵخه‌و سۆسه‌كان و بیاره‌و ته‌وێڵه‌و نه‌وسودو ئه‌حمه‌داواو گشت ناوچه‌ فێنكه‌كانی ئه‌م كوێستانه‌ شیرینه‌ به‌وه‌ی كه‌ ساناتێل بۆ یه‌كه‌م جار توانی تۆرِی ته‌له‌فۆنی مۆبایلی پێ بگه‌یه‌نێت و به‌مه‌ش خۆمان ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ شاره‌كانی عیراق و كوردستانه‌وه‌، وه‌ یه‌كه‌م به‌شی خه‌ونه‌كانی ئه‌حمه‌دموختار به‌گی جافی شاعیر دێنێته‌دی به‌وه‌ی كه‌ له‌ شیعرێكدا خه‌ون به‌ سكه‌ی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ ئه‌بینێت بۆ ناوچه‌كانی هه‌ورامانی سه‌ركه‌ش دڵنیاین ئه‌م كاره‌ی مۆبایلی سانا به‌شێكی هه‌مان ئه‌و خه‌ونه‌یه‌، ئێمه‌ وێرای ده‌ستخۆشی له‌و كۆمپانیا ئازیزو خه‌مخۆره‌ كه‌ له‌ هه‌وڵێكیدا توانی بورج و تاوه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌مان و رزگارمان بكات له‌ په‌راوێز بوون تا ئێمه‌ش بتوانین وه‌كو هاووڵاتی پله‌یه‌ك وه‌كو شاره‌كان سود له‌و ته‌كنه‌لۆژیا گرنگه‌ی ساناتێل وه‌ربگرین و ئه‌وه‌نده‌ بۆ كارێكی سه‌رپێیی نه‌چینه‌ شاره‌گه‌وره‌كان و بێینه‌وه‌، هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتووبن و پیرۆزبێت.. ده‌ستان خۆش له‌ ئێوه‌ مۆبایل و له‌ ئێمه‌ش گوێزو ترێ و هه‌نجیری ته‌رِ و گوێ چه‌م به‌ نانی هه‌ورامییه‌وه‌.. هه‌گبه‌تان هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ڵامه‌تی..

 كۆمه‌ڵێك به‌شداربووی مۆبایلی ساناتێل