پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستاندا ... جه‌مال فه‌تاح

 به‌شی یه‌که‌م

پاش دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان چی وه‌کو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کواردستان و چی وه‌کو سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستا له‌گه‌ل ده‌سگای په‌رله‌مانی کوردستاندا پێویسته‌ هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆپاراستن وپایه‌دار کردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌گشتی و مافه‌تاکه‌که‌سیه‌کان به‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا،ئه‌م ئه‌رکه‌ش هه‌ر به‌دروشمی بریقه‌دار نایه‌ته‌ دروست بوون به‌ڵکوکاری به‌کرده‌وه‌ی شێلگیرو دڵسۆزانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وێت،ئه‌و ئه‌رکه‌گرنگه‌ش ده‌ست پێک ئه‌م خاڵانه‌ی ئه‌وێت که‌ کاری ته‌واوی بۆبکرێت،إ- دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌زایی ته‌واو سه‌ر به‌خۆو مۆدێرن له‌کوردستاندا که‌ ده‌سه‌ڵاتی بخڕێته‌ سه‌روی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر له‌کوردستاندا به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه‌ وه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ قه‌زاییه‌ به‌ته‌واوی بێخه‌وش و سه‌ر به‌خۆبێت دورله‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سڵاتی حزبی و ئیداری وسه‌ربازی و هتد.. ، وه‌ئه‌و ده‌سگا قه‌زاییه‌ بۆی هه‌بێت هه‌رکه‌س له‌هه‌ر پله‌و مقامێکی حزبی و ئیداریدابێت بانگی بکاته‌ به‌رده‌می یاسا بۆلێپێچانه‌وه‌ له‌هه‌ر گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕیه‌ک وه‌ پێویسته‌ یاسای لێپێچانه‌وه‌ یه‌کسان بێت بۆهه‌مووهاو وڵاتیان نه‌ک یاسا ته‌نها به‌سه‌ر هه‌ژاران و که‌مده‌ستاندا بچه‌سپێت وه‌ک ئه‌و به‌ناو یاسا کلاسیکه‌ی له‌مه‌و پێشی خۆمان و داگیرکه‌رانمان،ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ست به‌بێ مافی وبێدادی نه‌که‌ن له‌وڵاته‌که‌ی خۆیاندا هه‌روه‌ک وڵاتانی ئازاد و پێشکه‌وتن خواز که‌ شاو سه‌رۆک کۆماره‌ کانیشیان بێچه‌ندوچون هه‌رکاتێک داد گای وڵات به‌دوویاندابنێرێت و له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک داوایان بکات ئاماده‌ی به‌رده‌می دادگا ده‌بن ئه‌م ئاکاره‌و سه‌ر بۆیاسا خه‌واندنه‌ هه‌رچی زیاتر له‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌ی خۆیان به‌ڕێزترو خۆشه‌ویستریان ئه‌کات نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌شه‌وکه‌تیان که‌م بکاته‌وه،ب- پێویسته‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌زوترین کات بڕیاری یه‌کسان کردنی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت و پیاو ده‌ربکات و چونکه‌ تاکو ئێستاش له‌کوردستاندا نیوه‌ی زیاتری چه‌وسانه‌وه‌کان له‌کوردستاندا له‌سه‌ر ئافره‌تانه‌ بۆ جێگیر کردنی ئه‌وبڕیاره‌ گرنگه‌ ده‌سگا کانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه‌ ڕۆڵی ته‌واوی خۆی بگێڕێت بۆچه‌سپاندنی له‌گه‌ل ده‌سگا به‌رپرس و په‌یوه‌ندی داره‌کانی هه‌رێم به‌و بواره‌ هه‌وڵی ته‌واوی چه‌سپاندی ئه‌و یاسایه‌ بدرێت،وه‌هه‌رکه‌س ویستی سه‌ر پێچی له‌ یاسای یه‌کسان بوونی نێوان ژن وپیاو یان نێرومێدا بکات سزای تووند بدرێت بۆئه‌وه‌ی که‌که‌سی که‌ نه‌توانێت پاش ئه‌و سه‌رپێچی ئه‌و یاسایه‌بکات،ناشبێت تاهه‌تایه‌ کورد هه‌ر به‌دروشم پێشبکه‌وێت و گه‌شه‌نه‌کات پێویسته‌ ئیتر دروشمه‌کان به‌کرده‌وه‌ بن وه‌ ناشبێت ئێمه‌ خۆمان ناوبنێین نه‌ته‌وه‌ یه‌کی پێشکه‌وتن خوازو خاوه‌ن ماف به‌ڵام نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بچه‌وسێته‌وه‌ و ماف وئازادیه‌کانی پێشێل بکرێت،ج-پێویسته‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وگشت داموده‌سگاکانی هه‌رێم ئه‌ودروشمه‌ په‌یڕه‌و بکه‌ن که‌ تاکو کوردستانیه‌ک به‌کوردو ناکورده‌وه‌ بچه‌وسێته‌وه‌ و هه‌ست به‌چه‌وسانه‌وه‌بکات کوردو کوردستان ڕزگاری نه‌بووه‌،به‌بێ جیاوازی کردن له‌نێوان کوردێکو کوردستانیه‌کدا له‌عه‌ره‌ب وکلدان و ئاشورو تورکمان وخه‌ڵکیتردا،پێویسته‌ داد و ماف بۆهه‌مووهاوڵاتیه‌کی کوردستان یه‌کسان بێت بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵ له‌کوردستاندا هه‌ست به‌چه‌وسانه‌وه‌ نه‌کات له‌لایه‌کی تر کورد ئه‌بێت لێبورده‌یی زیاتر بێت به‌رانبه‌ر که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کوردستان وه‌ک له‌کورد چوونکه‌ هه‌مولایه‌ک ئاگاداری پلانی ژه‌هراوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانین به‌رانبه‌ر به‌ کورد وهه‌وه‌ها ئاگاداری ئه‌و چاودێریه‌توونده‌ی دۆستانی گه‌له‌که‌مانین که‌ له‌م قه‌واره‌ی کوردستانی باشوریان بڕیوه‌،د-نابێت ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم خوێندنه‌وه‌یان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ په‌پێی زۆرینه‌و که‌مینه‌بێت پێیان وابێت مادام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان لێیان ڕازیه‌ و هه‌ست به‌چه‌وسانه‌وه‌ نه‌که‌ن ئیتر ئه‌مه‌به‌س بێت بۆپاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ڵکو پێویسته‌ هه‌رجۆره‌ چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک له‌کوردستان بنه‌بڕ بکرێت وه‌که‌مترین چه‌وسانه‌وه‌ له‌سه‌ر هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵ نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ستی به‌وردترین چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌رهاووڵاتیان‌ نه‌کرد یان هه‌ستی به‌ وردترین که‌م وکوڕی وڵات نه‌کرد یان وردترین گه‌نده‌ڵی گشت دام وده‌سگاکانی هه‌رێم به‌سه‌ریداتیپه‌ڕی ئه‌وسا له‌لایه‌ن دۆست و دوژمنه‌وه‌ به‌ده‌یان جۆروشێواز هه‌ڵه‌وکه‌مته‌ر خه‌میه‌کان گه‌وره‌ ئه‌کرێن و ئه‌درێن به‌ڕوی کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهانیشدا،ئه‌م ئه‌رکه‌ش هه‌رته‌نها به‌سه‌رۆکی هه‌رێم ناکرێت زیاتر کاری ده‌سگا به‌ر پرسه‌ کانی هه‌رێمه‌ به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌سگای په‌رله‌ما وده‌سگاچاودێریه‌کانی تری هه‌رێم پێویسته‌،یاساشکاندنیش هه‌ریاساشکاندنه‌ هه‌رکه‌س و لایه‌نێک یاسا بشکێنێت پێویسته‌ لێپێچانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدابکرێت،جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌ڕای بیروردی و دڵسۆزی و له‌خۆبوردوویی خۆی بۆکوردو کێشه‌ ڕه‌واکه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سی نابه‌رپرسیش به‌ده‌ورو به‌ریه‌وه‌یه‌تی که‌سێبه‌ر بۆزۆرشت ئه‌که‌ن و زۆرشت له‌کاک مه‌سعود ون ئه‌که‌ن جه‌نابی کاک مه‌سعود له‌مه‌وپێش هه‌رته‌نها سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆیه‌ هه‌ڵه‌و که‌مته‌رخه‌می ئه‌وجۆره‌که‌سانه‌ی ده‌ورو به‌ری زۆر له‌سه‌ر کاک مه‌سعود ڕانه‌ئه‌وه‌ستا به‌ڵام بۆدامه‌زراندنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی بکات وکه‌سانی زۆر شیاو بۆده‌وروبه‌روخۆی و ده‌سگای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌ست نیشان بکات چونکه‌ ئه‌م ده‌سگایه‌ گشتیه‌و بۆهه‌مووکورده‌و جه‌نابی که‌ سه‌ورۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌ واته‌ له‌ ڕووه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی وئیداری و ئابووری و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و هتد.. جه‌نابیان به‌رپرسن له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌رچه‌ند هه‌روه‌ک له‌سه‌ریشه‌وه‌ ئاژه‌م بۆکردووه‌ که‌س ناتوانێت نکولی له‌ هۆشمه‌ندی و دڵسۆزی کاک مه‌سعود بارزانی بکات به‌ڵام ده‌روبه‌ره‌که‌ی له‌مه‌وپێشی و ئێستای پێویستیان به‌گۆڕان هه‌یه‌ چونکه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم نابێت هیچی لێون بێت و هیچی لێبشاردرێته‌وه‌؟؟!!،تاکو جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی بتوانێت ماف و یه‌کسانی بۆهه‌مووتاکێکی کۆمه‌ڵ وه‌کویه‌ک دابین بکات و چیتر مافی هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵ پێشێل نه‌کرێت له‌کورستاندا..

 ماویه‌تی.. .

 جمال فتاح

 18/6/2005