لاوان له‌ ( (1992ه‌وه‌ بۆ (2005) ... كارمه‌ند به‌كر

لاوان وه‌ك توێژێك كه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێت داهێنه‌ر و خولقێنه‌ری پێشكه‌وتن و بزوێنه‌ری عه‌قڵه‌ كۆنه‌كان و سه‌ره‌و ژێر كه‌ری بیری كۆنی دواكه‌وتوی كۆمه‌ڵگا بن،ده‌بی توێژێكی به‌هێزی پاڵنه‌ری كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و هاولاَتی پرسیار كه‌ری نه‌سره‌وت و ره‌خنه‌گری ناو كۆمه‌ڵ بن، لاو ده‌بێت تیری ده‌ستی كۆمه‌ڵگا بێت بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و دنیای هاوچه‌رخ و هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشی رِۆشنبیری بێت، لاوان هه‌میشه‌ ده‌بێت ئه‌كته‌رێكی چالاكی ناو كۆمه‌ڵگا بێت و درێژه‌ پێده‌ری ئاراسته‌ سه‌رده‌میانه‌كه‌ی ژیان بێت و پێشه‌نگی گۆرانكاریه‌كان بن به‌ره‌و پێشه‌وه‌.

له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ دا لاوان په‌راوێز خراون، هه‌میشه‌ گه‌وره‌كان له‌جیاتی هه‌موو توێژه‌ كانی كۆمه‌ڵگا بیریان كردۆته‌وه‌ و یاسان بۆداناون و ئاراسته‌یان كردوون،ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كان بڵێن شه‌رِ ئه‌وا شه‌رِ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كان بڵێن ئاشتی ئه‌وا ئاشتی، به‌لاَم له‌ هه‌مان كات دا چه‌ندین گروپی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی بوێریش هه‌بوون.

په‌راویز خستنی لاو یه‌كه‌م هۆی خودی خۆی بووه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام چاوه‌رِێی گه‌وره‌كانی كردووه‌ وخۆی رِێك نه‌خستووه‌، وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتوی هاوته‌مه‌نی هاو داواكاری به‌ جیاوازی ره‌گه‌زییه‌وه‌ بێته‌ مه‌یدان و له‌ پێناو خواست و داواكاریه‌كانی كار بكات به‌ڵكو توێژێكی په‌رش و بلاَو بووه‌ و به‌سه‌ر حزبه‌كان دا دابه‌ش بووه‌،

حزبه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م وولاَته‌ی خۆشمان هێنده‌ بایه‌خیان به‌ لاوو نه‌داوه‌ ئه‌گه‌ر كاریان پێنه‌ بوو بی بۆ شه‌رِی ناوخۆ یان.. .. .. .. . هه‌رگیز توێژی لاوانیان نه‌ویستووه‌ كه‌ ره‌خنه‌گر و قبوڵنه‌كه‌ری كاره‌ نارِستیه‌كانین نه‌بووبن دروست بوونی هه‌ندێك له‌ رِێكخراوه‌كانی لاوانیش ده‌رهاویشته‌ی مه‌به‌سته‌ سیاسیه‌كانی خۆیان بووه‌ و خۆیان دایان مه‌ز راندون و بونه‌ته‌ رِێخراوێكی بچوكی حزبه‌كه‌یان.

پاش 14 ساڵ له‌ راپه‌رِین ئێستا به‌ ته‌ماین دوئیداره‌كه‌ یه‌ كخه‌ین و شتێ به‌شتی بكه‌ین و له‌كاتێك دا زۆر ده‌سكه‌وتی باش ده‌كرا لاوان به‌ده‌ستیان بهێنابیه‌ ئێستا قۆناغێكی نوی بوا یه‌، نه‌ك خه‌ونه‌كان و هیواو ئاواته‌كانی لاوان له‌ ساڵی 2005 له‌ ئومێده‌كانی 1992 بچن.

بۆ به‌داهاتی كوردستان نه‌ده‌توانرا چه‌ندین شوقه‌ دروست بكرێتن ته‌نها بدرێته‌ ئه‌و لاوانه‌ی زه‌واج ده‌كه‌ن؟

ئایا ده‌سكه‌وتی گومرگه‌كان به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌ ده‌كرد له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌یه‌ك كتێبخانه‌ی لێ دروست بكرێت؟

ئایا نه‌ده‌توانرا پاره‌و پولی جبه‌خانه‌كانی شه‌ری ناوخۆ له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كارگه‌كان و دامه‌زراوه‌ی تازه‌ سه‌رف بكرایه‌، هه‌م وولاَت شێوه‌یه‌كی تری ده‌بوو هه‌م لاوانیش باری ئابووریان به‌ره‌و پێشچونێكی تری به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینی.

 ئایا حكومه‌ت نه‌ یده‌توانی هه‌ل و مه‌رجێكی وا برِه‌ خسێنی تالا وان ژیانێكی ئاسوده‌یان ببردایه‌ ته‌ سه‌ر و رونه‌كه‌نه‌ ئه‌وروپا، چونكه‌ كۆچ كردن بۆ هه‌نده‌ران له‌ باربردنی وزه‌ی لاوو به‌ فیرِۆ چونی تواناكانیه‌تی، خزمه‌ت كردنی ولاَتێكی بێگانه‌ یه‌ كه‌ ئێمه‌ پێناچی هه‌ستمان پێ كردبی، ئه‌گه‌ر به‌عس 182هه‌زار مرۆڤی لی ئه‌نفال كردبین ئه‌وا ده‌سه‌لاَتی كوردی پاش راپه‌رِین ئه‌نفالچی هه‌ممو ئه‌و لاوانه‌یه‌ كه‌ رویان له‌ هه‌نده‌ران كردووه‌.

 به‌لاَم ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بی لاوان له‌مه‌ به‌ دوا چیبكه‌ن چۆن و به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن، لێره‌ به‌ ده‌واوه‌ ده‌بی حزبی كوردی بیر بكاته‌وه‌ و گه‌نج خستنه‌ په‌راوێز به‌ كاره‌ نارِاسته‌كانی خۆی له‌ قه‌ڵه‌م بدات له‌ رِابردوودا و ئه‌بی ئه‌و راستیه‌ بزانێت هێزو توانای له‌ بن نه‌هاتووی گه‌نج ئاینده‌ی روونی كوردستانه‌و چیتر شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سه‌ركر دایه‌تی و به‌رِیوبه‌رایه‌تی دام و ده‌زگاو ناوه‌نده‌كان دانه‌خری به‌رِوی لاوان و خه‌ڵكانی پیر به‌ بیانووی به‌ ئه‌زمونی شوێنی گه‌نجان بگرن و هه‌تا مردن كورسیه‌كان موڵكیان بێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت لاوان یه‌كگرتوو یه‌كرِیز بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیانن و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ لاوان راپه‌رِینێكی هوشیاری و رِۆشنبیری ئه‌نجام بده‌ن و له‌ ناو خودی خۆیانه‌وه‌ ئینجا بۆ ناو كۆمه‌ڵگا، تا بیسه‌لمێنن داینه‌مۆی گۆرانكاریه‌كانن.

ده‌بێت لاوی كوردستان به‌ شێوازێكی دیكه‌ كار بكات و فشار به‌ر بێت بۆ سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان تا له‌ كوردستانیش وه‌ زاره‌تێكی لاوان هه‌بێت نه‌ك مه‌كته‌بی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و رێكخراو به‌ ناوی لاوه‌وه‌ قسه‌ بكات كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ لاوان چی تر بێده‌نگ نه‌بن له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانیان و په‌راوێز خستنیان، ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌لاَت باس له‌ باشیه‌كانی خۆی ده‌كات و نهێنیه‌كانی ئاشكرا ده‌بێت، ده‌بێت گه‌ نج جوانیه‌ك به‌رهه‌م بهێنی.

KARMAND83ATV@YAHOO. COM