بیری ئازاد و بازاڕی ئازاد(2) ... ئه‌وڕه‌حمان مه‌لا سه‌عید زه‌نگنه
به‌شی دووه‌م
له وڵاتانی
ئه‌سکه‌نده‌نافیا و سوید و هه‌موو ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریکادا ، هه‌ر
له پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه بیگره تاوه‌کوو
ته‌واوکردنی زانستگا ، هه‌فتانه ڕاپۆرت له سه‌ر هه‌موو قوتابییه‌ک
ده‌نووسرێ و له دۆسییه‌یه‌کی تایبه‌تیدا ده‌پارێزرێ . چاودێری هه‌ر یه‌ک
له‌و قوتابییانه ده‌کرێت تا بزانن له کام ڕشته له ڕشته‌کانی خوێندندا
سه‌رکه‌وتنیان تێدا به‌دی هێناوه ، کۆمه‌ڵایه‌تیی ، بیرکاری ، ئابووری ...
هتد . ته‌نانه‌ت له کاتی پشوودان و یاریکردنیشدا چاودێرییان ده‌که‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی بزانن کام له‌و قوتابییانه ده‌توانێ له بواره جیاوازه‌کاندا
سه‌رنجی قوتابییه‌کانی دیکه به لای خۆیدا ڕاکێشێ و جێی متمانه و
ڕه‌زامه‌ندیی زۆربه‌ی قوتابییان بێ ، ئه‌وه‌ش له دۆسییه تایبه‌تییه‌که‌ی
ئه‌و قوتابییه‌دا تۆمار ده‌کرێ و پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ که له
پاشه‌ڕۆژدا له بواری سیاسی‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بێ . له هه‌ر قۆناغێکیش
له قۆناغه‌کانی خوێندندا ، مورشیدی پۆله‌که ئه‌و قوتابییانه هه‌ر یه‌ک
به جودا به‌ره‌و خواست و ویست و ئاره‌زووه‌کان هان ده‌دات و به
تێروته‌سه‌ل ڕێنماییان ده‌کات . بۆ به‌ڵگه ڕوباری کوڕه بچووکی من چونکوو
له بواری کۆمپیوته‌ردا زۆر زیره‌ک بوو ، له پیش ته‌واوکردنی پۆلی
نۆیه‌مدا ، قوتابخانه‌یه‌کی دیکه‌ی ستۆکهۆڵم که له بواری ڕشته‌ی
کۆمپیوته‌ردا پسپۆڕ و پرۆفیشناڵن ، نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی ڕوبار کرد و
به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێی دا که ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو بۆ قوتابخانه‌که‌ی لای
ئه‌وان بگوێزێته‌وه ، کۆمپیوته‌رێکی دوا مۆدێلی جانتای ده‌ستی به تۆڕی
ئه‌نته‌رنێته‌وه به خه‌ڵات ده‌ده‌نێ و ساڵانه هه‌موو خه‌رج و
مه‌سره‌فێکیشی له ئه‌ستۆ ده‌گرن ، سویدی به‌ڵێن نادات ، که به‌ڵێنیشی دا
ئیتر خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و درۆکردن له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا تاوه‌کوو
ئێستا گه‌رای لێ نه‌خستووه . ئه‌م ته‌رزه داخوازییانه نه‌ک به زۆره‌ملێ
به‌ڵکوو به ڕه‌زامه‌ندی و ویست و ئاره‌زووی خودی قوتابییه‌که ده‌سته‌به‌ر
ده‌بێ ، چونکوو ڕه‌وشی دیموکراتییه‌ت و یه‌کسانی و به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌ریی
یاسا له سوید ، له سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و
ده‌سه‌ڵاتداران و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانیشه‌وه دێ ، ده‌سه‌ڵاتی
به‌رفره‌وانی دادگا و قه‌زا له وڵاتی سوید ، له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی
ته‌شریعی و ته‌نفیزیش جیا کراوه‌ته‌وه و به هه‌موو مانایه‌ک سه‌ربه‌ست و
سه‌ربه‌خۆیه و ده‌توانێ ته‌نانه‌ت پاشای سویدیش ڕاپێچی دادگا بکات
.
له کوردستانه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ خۆشمان‌دا ئێستا به هه‌مان شێوه سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ، بۆ
قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌ی هه‌شتا ساڵ له ژێرده‌سته‌یی و ئه‌نفال و کیمیاباران و
ئه‌شکه‌نجه‌ی نێو زیندانه‌کان و به مه‌به‌ستی گۆڕکردن و سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری شه‌ڕی درێژخایه‌نی ناوخۆی براکوژی و کوردکوژی و به داوای
لێبوردنه‌وه له‌و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه ، ئێستا بێ وچان سه‌رقاڵی
کردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی تایبه‌تیی بواره‌کانی زانست و ڕۆشنبیری و وڵاتپارێزی و
کارامه‌یی و خۆڕاگری و لێهاتوویی نا ، به‌ڵکوو کردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی
تایبه‌تیی ئاساییش و ئه‌منین بۆ هاووڵاتیانی کوردی ناوه‌وه‌ی وڵات و
ته‌نانه‌ت ده‌ربه‌ده‌رانی هه‌نده‌رانیش ، چونکوو به‌لای هه‌موو خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه ڕه‌فتار دیکتاتۆرییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه ،
ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی لێ بترازێ ، تێکڕای هاووڵاتی و هاوزمانیی زێد و
نیشتیمان ، خائین و دوژمنی سه‌ره‌کی و تاوانباری یه‌که‌من ئه‌گه‌ر بێت و
پێچه‌وانه‌که‌ی به کرده‌وه نه‌سه‌لمێنن و سه‌ری نه‌وازش بۆ زه‌بری
ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تیی یه‌کێک له‌و حیزبه سه‌ره‌کییه قه‌ڵه‌مڕه‌وانه
شۆڕ نه‌که‌ن و نه‌بنه کاسه‌لێسێکی گوێڕایه‌ڵ و حه‌ڵقه‌له‌گوێیه‌کی
پاساوده‌ر و نه‌وژه‌نێکی داهێنه‌ری کارامه‌ی بواره‌کانی مه‌راییکردن و
قه‌ڵه‌مفرۆشی
.
که‌س له پڕێکدا
نه‌بووه به کوڕێک ، به‌ڵام ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی پارتی و
یه‌کێتی ، به درێژایی چوارده ساڵی ڕه‌به‌ق له ململانێیه‌کی ناپیرۆز و
داهێنانێکی نوێ له نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی کوردکوژی و له‌به‌ر شه‌ڕه
کورسیی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕه‌په‌ڕۆی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و مه‌حسووبییه‌ت و
مه‌نسووبییه‌ت و پێگه و پایه و به‌شینه‌وه‌ی قۆنته‌راتی نامه‌شرووع به
سه‌ر حاشییه‌ی گه‌نده‌ڵی نێو کۆشک و ته‌لاری ده‌سه‌ڵات و حه‌ڵقه‌له‌گوێیانی
ده‌وروبه‌ری خۆیاندا ، کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمیشی سه‌ربار بێت ، که
چوار مانگی ڕه‌به‌ق هه‌موو کێشه چاره‌نووسسازه‌کانی به که‌رکووکی قودس و
دڵی کوردستانیشه‌وه به هه‌ڵپه‌سێنراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه ، ئایا تاوه‌کوو
ئێستا په‌رژیونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا هه‌نگاوێک له به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌و خه‌ڵکه کڵۆڵ و چه‌وساوه‌یه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
دیموکراتییه‌ت و ژیانی په‌رله‌مانی بنێن ؟ چه‌سپاندنی دیموکراتییه‌ت له
هه‌ر بوارێک له بواره‌کانی ژیان و گوزه‌راندا ، له دوو خاڵی سه‌ره‌کی پێک
دێن ، هه‌نگاوی یه‌که‌میان دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌کی باڵاده‌سته له
که‌سایه‌تی و خه‌ڵکانێکی پسپۆڕ که پێویسته له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌رکی داڕشتنی پرۆگرامێکی دیموکراتییانه‌ی تۆکمه‌یان پێ بسپێردرێ ، به
مه‌رجێک تێکڕای داموده‌زگا و بواره‌کانی ژیان و گوزه‌ران بگرێته‌وه ،
وێڕای ده‌سنیشانکردنی بودجه‌یه‌کی له‌بار و کراوه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاره‌کانیان . دووه‌میان هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی یه‌که‌م هه‌نگاوی پراکتیکیی
دیموکراتییانه‌یه ، که ده‌بێ له پێویسترینه‌وه به‌ره‌و پێویست‌تر و
پێویست ، ده‌س پێ‌بکات و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێنرێ ، که باشتر وایه پێشه‌کی
له زانستگه و قوتابخانه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات ، چونکوو قوتابییان چ
مه‌ودای فێربوون و چ په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌ژی و فره‌وانتره و
به خوێنێکی گه‌رمه‌وه باوه‌ش بۆ دیارده ئه‌رێنییه‌کان ده‌گرنه‌وه و به
جۆشوخرۆشه‌وه له ئامێزی ده‌گرن ، مامۆستاکانیشیان هه‌میشه هاوکار و
هاوده‌نگ و هاوڕاز و ڕێپیشانده‌رێک ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ر
ته‌نگه‌ژه و کۆسپێک ئه‌گه‌ر بێته ڕێگایان . هه‌ر بۆیه له مێژه‌وه
وتراوه که قوتابییان له بواری هه‌موو شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیی
هه‌ر وڵاتێک‌دا ، هه‌میشه هاوچه‌رخانه نوێنه‌ر و پێشه‌نگی ڕاسته‌قینه و
سه‌ره‌نێزه‌ی هه‌موو به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و
گۆڕانکارییه‌ک بوون ، شۆڕشه وجودییه‌که‌ی جان پۆل سارته‌ری فه‌ره‌نسا
باشترین به‌ڵگه‌ی زیندووی سه‌رده‌مه که قوتابییان که‌ره‌سه‌ی
گۆڕانکارییه‌کان و پێشڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شۆڕشه ڕۆشنبیرییه بوون که
سه‌رانسه‌ری جیهانی به‌رینی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو ، چونکوو
ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ڕه‌وشه دیموکراتییه‌ی که قوتابییان به پراکتیک
له نێوان داموده‌زگا پیشه‌یی و سڤیلییه‌کانه‌وه پیاده‌ی ده‌که‌ن ،
بێگومان ده‌توانێ له نێو خێزان و هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌ی ژیاندا
پۆزه‌تیڤانه ڕه‌نگ بداته‌وه و ڕاشکاوانه گوزارشی لێ بکه‌ن ، چونکوو
ئه‌وه به‌دیهییه‌که و له مێژدا سه‌لمێندراوه که وزه و هێز و توانا و
هزر و بیرکردنه‌وه‌ی قوتابییه گه‌نجه ڕۆشنبیره‌کان ، چه‌ندین بار له
گه‌وره‌پیاوان زیاتر و له‌بارتره . ئیتر هێنده‌ی پێ ناچێ پڕۆژه
دیموکراتییه‌کان خۆیان هێدی هێدی و یه‌ک به دوای یه‌کدا به شێوه‌یه‌کی
سروشتی دێنه پێشه‌وه و ده‌چه‌سپێن و ده‌بنه به‌ردی بناغه بۆ
خۆشگوزه‌رانیی نه‌وه‌ی ئێستا و پاشه‌ڕۆژ . ده‌سته‌به‌رکردن و
سه‌قامگیربوونی دیموکراتییه‌ت له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
به ڕاستی مه‌به‌ستیان بێت و بۆ ڕووکه‌ش و له‌خشته‌بردن و فریودانی
خه‌ڵکانێکی خاکی و ساده نه‌بێت ، ئه‌و ئه‌رکه گرانه نییه وه‌کوو
سیاسه‌تمه‌داره ڕه‌فتار میکافیلییه‌کانی کورد که هێشتا له ئه‌لفوبێی
سیاسه‌ت تێ نه‌گه‌یشتوون یان نایانه‌وێ تێی بگه‌ن ، له پێش چاوی تاک و
جه‌ماوه‌ری داماوی کوردستاندا کردوویانه‌ته قه‌ڵایه‌کی سه‌خت و کۆشکه
دژواره‌که‌ی کافکا ، که ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت و گران بێت که‌س نه‌توانێ
توخنی بکه‌وێت و خۆی له قه‌ره‌ی بدات ، وه‌کوو پێشینانیش وتوویانه بارانی
به خوڕه‌م له بارینی دڵۆپه‌یه‌که‌وه ده‌س پێده‌کات . حارسی موحاسبیی
قوتبی سۆفییان ، له پێش سارته‌ره‌وه وتوویه‌تی : ( لا بارک الله فی مطلع
یوم لا ازداد فیه علما ) به‌م پێودانگه‌ی موحاسبی بێت پێویسته ڕۆژانه
مرۆ به پانتایی دوێنێی خۆیدا بچێته‌وه و بزانێ ئه‌و ڕۆژه چ هه‌نگاوێکی
به‌ره‌و ئاینده‌ی هیوا و ئاوات و ئامانجه گه‌شه‌کانی خۆی ناوه و ئه‌و
ته‌نگه‌ژه و ئاسته‌نگ و که‌موکوڕییانه له هه‌مبه‌ر چوونه پێشه‌وه‌ی چی
بوون و سبه‌ینێ پرۆگرامی چی ده‌بێت و له کوێوه تێهه‌ڵده‌چێته‌وه . بۆیه
پێویسته بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سڤیلیی
دیموکراتخواز ، به‌و شێوه هه‌ژییه بۆی ده‌سبه‌کار بین . دیموکراتییه‌ت
که‌ڵه‌گایی نواندنی زۆرینه نییه به سه‌ر که‌مینه‌دا یان کۆمه‌ڵ به سه‌ر
تاکدا یان گه‌وره به سه‌ر بچووکدا یان پیاو به سه‌ر ژن‌دا . تاک و کۆمه‌ڵ
ده‌بێ چونیه‌ک و وه‌کوو دانه‌کانی نێو شانه له په‌نا دیموکراتییه‌تدا
مافیان پارێزراو بێت ، ته‌نانه‌ت تاک بۆ ئه‌وه‌ی له پانتاییه‌کی ڕه‌هادا
بتوانێ گوزارش له خۆی بکات ، پێویسته له پێش کۆمه‌ڵه‌وه حیسابی بۆ
بکرێت ، چونکوو کۆمه‌ڵ له تاکه‌کان پێک دێت و ئه‌گه‌ر تاک نه‌بێت کۆمه‌ڵ
پێک نایه‌ت ، هه‌میشه‌ش تاک نه‌ک کۆمه‌ڵ ، به درێژایی مێژووی پڕ شکۆی
مرۆڤایه‌تی ، پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی بابه‌تییانه‌ی
سه‌رده‌م و داهێنانێکیش بوون له جیهاندا ، مه‌هاتما غاندی تاکێک بوو ئه‌و
کۆمه‌ڵه دواکه‌وتووه‌ی هیندستانه‌که‌ی له هه‌مبه‌ر خۆی ، به‌و هه‌ڵوێسته
نه‌به‌رد و به‌جه‌رگانه‌یه‌وه ورووژاند و به‌بێ ته‌قه و کوشتن و بڕین ،
بۆڕی به ئیمپراتۆرییه‌تی بریتانیای عوزما دا و له سه‌رزه‌مینی زێد و
وڵاته‌که‌ی خۆی به‌ده‌ری نان ، مارکس ، جێمسوات ، مه‌سیح ، بتهۆڤن ،
لافوازێ ، بووزا ، بۆشکین ، ئه‌نشتاین ، شکسپیر ، مه‌ندێلا ، نالی ، مه‌لا
مسته‌فای بارزانی ، ڤانکۆخ ، حه‌سه‌ن زیره‌ک ، عه‌لی مه‌ردان ، چۆپی ،
زه‌که‌رییا ، مه‌رزه ... هتد ، ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یانه هه‌موو تاک بوون و
تاکن که توانییان به به‌هره‌ی سورمه سوبحانییه‌که‌ی باڵای کێوی تووری
هونه‌ر و داهێنانه‌که‌ی خۆیانه‌وه ، چاوی کۆمه‌ڵی پێ بڕه‌شن و به‌و
ته‌رزه ورشه‌داری بکه‌ن و به‌و ئه‌ندازه‌یه بیڕازێننه‌وه . داهێنانی
تاکه که‌سه زه‌مینه‌ی دۆزه‌خی چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کاته باخی
ئیره‌م و شنه‌ی نێرگسه‌جاڕی ده‌شتی کاکی به‌کاکیی گه‌رمیان ده‌نه‌خشێنێ و
ده‌خه‌مڵێنێ . خوداوه‌ند به‌و هه‌موو به‌زه‌یی و به‌خشه‌نده‌یی و
میهره‌بانییه‌ی خۆیه‌وه ئه‌گه‌ر تاک نه‌بوایه ، ده‌مێک بوو گیانله‌به‌ر و
زینده‌وه‌ران ، وه‌کوو کورده‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان به ده‌س دوو هێزی وه‌کوو
پارتی و یه‌کێتییه‌وه زه‌لاله‌تیان بوو ! ڕژێم و ده‌سه‌ڵات و هه‌ر
کۆمه‌ڵه و تاقم و ده‌سته و حیزبێک ، که‌ی توانیان تاکێکی دیموکراتخواز و
مرۆڤدۆستێکی سروشتپارێز و ئاژه‌ڵپارێز په‌روه‌رده بکه‌ن ، واته به سه‌ر
هه‌موو دیارده‌یه‌کی دیکتاتۆرییانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ناچیزه‌ی که‌ڵه‌گایی و زوڵم و زۆر و سته‌م و
دیکتاتۆرییه‌تدا زاڵ بوون و هه‌موو ته‌رزه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کیان له ڕه‌گ
و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشاوه و تووڕیان داوه‌ته نێو ئاوه‌ڕۆ و زه‌لکاوی تاوان و
زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه ، و له‌بری ئه‌ودا کۆمه‌ڵگایه‌کی نموونه‌ییان لێ پێک
هێناوه ، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که دیموکراتییه‌ت
په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌کردنه نه‌ک دروشم و قسه‌ی زلی به‌ر سێبه‌ری داری
زڕی بێبه‌ری حیزبایه‌تی
.
ئایا تاوه‌کوو
ئێستا تۆژینه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لمان له‌مه‌ڕ ئه‌و دیارده ناچیزه
باوانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌وه کردووه و ئایا له خۆمان
پرسیوه‌ته‌وه که بۆچی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به ئێمه‌ی کوردیشه‌وه
، کۆمه‌ڵگایه‌کی باوکسالارییه و ئه‌م دیارده ناساز و دژواره له کوێوه
سه‌ری هه‌ڵداوه ؟ ڕژێم و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به
پارتی و یه‌کێتیشه‌وه ، به مه‌به‌ستی له‌خشته‌بردن و ته‌فره‌دان و
خه‌فه‌کردنی خه‌ڵکانی ساده‌وه ، هه‌میشه وه‌ڵامی پێشتر ئاماده‌کراویان پێ
بووه و ده‌سه چه‌وره‌که‌ی خۆیان به دابونه‌ریت و عورفی باوی نێو
کۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌ی نیو خێزانی‌دا سڕیوه‌ته‌وه ، شۆبنهاوه‌ری
فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ، ئیراده‌ی مرۆی له سه‌رووی زه‌مان و مه‌کانی کات و
شوێنیشه‌وه داناوه ، واته خواست و ویست و ئیراده‌ی مرۆیه زه‌مینه بۆ
کات و شوێنی هه‌ر ته‌رزه ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌سنیشان
ده‌کات . به‌ڵام ئایا قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌مان له خۆمان کردووه که
ڕیگاچاره بۆ گۆڕینی ئه‌و ته‌ربییه‌ت و عورفه دزێو و باوه ناڕه‌سه‌نانه‌ی
نێو خێزان و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چین و ده‌بێ چی بکه‌ین و له کوێوه ئه‌و
گۆڕانکارییانه ده‌ست پێبکه‌ین ؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره
ده‌مه‌وێ به پرسیارێکی دی ده‌ست پێبکه‌م که خۆی له خۆیدا
ده‌مانگه‌یه‌نێته وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که . ته‌نیا وڵاتێک
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌بێ و کۆمه‌ڵگاکه‌ی باوکسالاری نه‌بێت ئیسرائیله
، بۆچی ؟ ته‌نیا وه‌ڵامێکی هه‌یه و نابێ به دوو که ئه‌وان
دیموکراتییه‌تیان وه‌کوو پرۆگرام و په‌روه‌رده و به پراکتیک وه‌کوو
پێویستییه‌کانی خۆراک بۆ مرۆ و ماسی بۆ ئاو له نێو قوتابخانه
سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیانه‌وه تا ده‌گاته به‌رزترین داموده‌زگا و ده‌سه‌ڵات
ده‌سته‌به‌ر کردووه . له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی سویددا مامۆستا
هێنده ڕووخۆش و زوبانشیرینه ، قوتابی به نزیکترین که‌سی خۆی ده‌یژمێرێ و
هیچی لێ ناشارێته‌وه ، مامۆستا بۆچی ناتوانێ له قوتابی بدات ؟ چونکوو
ئه‌و قوتابی و منداڵ هه‌رزه‌کاره و جه‌نابی مامۆستاش گه‌وره‌ی زماندرێژ ،
وه‌کوو باوباپیرانیش فه‌رموویانه به زمانی شیرین ده‌توانی مار له کون
ده‌ربێنی و مانگایشی پێ بلاوێنی ، به نواندنی زه‌بروزه‌نگیش کونه مشک له
هه‌رقل و ڕۆسته‌می داستان و ئه‌میره ئه‌رسه‌ڵان و ئه‌سکه‌نده‌ری
مه‌قه‌دۆنیش ده‌که‌یته قه‌یسه‌ری . په‌روه‌رده‌ی نێو ئه‌و ته‌رزه
پۆلانه‌ی که له که‌ش و هه‌وایه‌کی سازگاری دیموکراتییانه‌دا ده‌ڕه‌خسێ ،
منداڵ فێری ڕه‌وشتی به‌رز و ڕاستگۆیی ده‌که‌ن و نازانن درۆکردن چییه ،
منداڵێکیش به‌و ته‌رزه په‌روه‌رده کرابێت ، ته‌نانه‌ت له‌لای داک و بابیش
گوێڕایه‌ڵ و خۆشه‌ویستر ده‌بێت ، به‌ڵام به خودا هه‌ر پۆلێکی قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر له بیست قوتابی تێپه‌ڕی کرد ، نه‌ک ته‌نیا
به بۆکس و کوته‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جارنه‌جار شه‌قیشی له‌گه‌ڵدا
تێهه‌ڵکێش نه‌کرێت ، ده‌بێته گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌مسه‌ر و
ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت و سه‌گ خاوه‌نی خۆی تێدا نه‌ناسێته‌وه و
چایخانه‌که‌ی مچکۆی بن قه‌راتی هه‌ولێر ، شه‌رافه‌تمه‌ندتر و قودسییه‌تی
له‌و پۆله زیاتر ده‌بێت و باشتر زانستی لێوه فێر ده‌بێت
.
دیموکراتییه‌ت
به پڕوپاگه‌نده و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی ئاڵوواڵا و قسه‌ی سه‌ر زاری بێ
کرده‌وه‌ی لێپرسراوه حیزبییه‌کان ده‌سته‌به‌ر نابێت . هه‌ر حیزب و لایه‌ن
و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ڕژێمێک ، چه‌ندێ زیاتر ڕێز له مافی تاک بگرن و
سه‌روه‌ریی یاسا به‌رز ڕاگرن ، ده هێنده باری قورسی ئه‌رکه‌کان له سه‌ر
شانی خۆیان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵیش که‌م ده‌که‌نه‌وه . به‌ڵام با پێکه‌وه
ئاوڕێک له بواره جۆربه‌جۆره به‌ناو خزمه‌تگوزارییه‌کانی نێو وڵاته
وێرانه‌که‌مان بده‌ینه‌وه و ژیرانه مه‌سه‌له‌کان تاوتوێ بکه‌ین ، بۆ
ئه‌وه‌ی بزانین چی پاشاگه‌ردانییه‌ک به‌دی ده‌که‌ین و چی ده‌بینین . هه‌ر
له جاده‌وبانه‌وه بیگره تا ده‌گاته ئاو و کاره‌با و بواره‌کانی
په‌روه‌رده و خوێندن ، جارێ جاده‌وبانه‌کانی کوردستان له جه‌بهه‌ی شه‌ڕی
نێوان ئێران و عیراق ترسناکتره و ڕۆژانه به ده‌یان له ( الشهید اکرم
منا جمیعاَ ) له سه‌ر ئه‌و ڕێگاوبانانه‌دا ده‌کرێنه قۆچی قوربانیی شه‌ڕه
ده‌سه‌ڵات و دزی و جه‌رده‌یی نێوان پارتی و یه‌کێتی ! ئایا کوردستان له
پاره‌ی که‌مه که نه‌توانن هه‌موو ڕێگاوبان و جاده‌کان بکه‌نه یه‌ک ساید
؟ با سایدێک ئۆتۆمۆبیلی پێدا بێت و ئه‌وی تر پێدا بڕوات ، به تایبه‌تیش
له ڕێگاکانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا ، جا ئه‌و کاته بڕوانه و بزانه دوو
ئۆتۆمۆبیل له یه‌کدی ده‌که‌ون ؟ که‌چی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له
به‌رپرسیارێتی بدزنه‌وه ده‌ڵێن ئۆتۆمۆبیله‌کان سه‌رپێچیی یاسایان کردووه
و به په‌له لێیان خوڕیوه ! ئه‌ی ئێوه پێم ناڵێن له کام بوار له
بواره‌کانی ژیاندا سه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه پابه‌ندی یاسا بوونه ، وه‌ک
ده‌یانه‌وێ ته‌نیا له بواری لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل و بازاڕی ئازاد‌دا
سه‌روه‌ریی یاسا بپارێزن ؟ ئاوێک له سه‌رچاوه‌وه به لێڵی بگاته
خواره‌وه ، هه‌تا له سه‌رچه‌شمه‌که‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و هه‌تا
له‌به‌ری بڕوا ، خه‌وشدارتر و لێخنتر ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی
ته‌شه‌نه‌کردنی په‌تا و نه‌خۆشیی کۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ی
که به خوێنی شه‌هیده مردوو و زیندووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌کرێ ، ئایا
تا ئێستا و له په‌نا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حکومه‌ته قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی
کوردستاندا ، نه‌ک هه‌ر بچووکترین خزمه‌ت به شه‌هیده مردووه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش نه‌کراوه ، ته‌نانه‌ت ڕێگاوبانێکی شیاو و شایسته‌ش بۆ
دانیشتوانه شه‌هیده زیندووه‌کانیشی نه‌کراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش
قوربانییه‌کانی سه‌رده‌می عه‌لی حه‌سه‌نی کیمیاوی هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌یه
، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له کۆمه‌ڵکوژی و بێ سه‌روبه‌ریی ڕێگاوبانه‌کاندا
خۆی ده‌نوێنێ
.
کردنه‌وه‌ی
ڕێگاوبان و قیرتاوکردنیان و دابینکردنی ئاو و کاره‌با ، قوتابخانه ،
نه‌خۆشخانه ، باخ ، دارستان ، جێی وه‌رزش ، مه‌له‌وانگه ، دابینکردنی
یاریگا ... هتد ، له هه‌ر شار و شارۆچکه و گوند و لادێیه‌ک و پاک و خاوێن
ڕاگرتنی کوچه و کۆڵانانی ناو شار و ده‌شتوده‌ر ، ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر
حکوومه‌تێکه و ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانی نازانن ، با
گۆڕه‌پانه‌که بۆ خه‌ڵکانێکی کارامه و لێهاتوو به‌جێ بهێڵن که له ئاستی
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی مافی دانیشتوانیدا بێ
.
دیارده‌یه‌کی زۆر
ناشارستانییه پارتی له سه‌ر که‌ناڵه ئاسمانییه‌که‌یه‌وه ئه‌و گوندییه
داماوانه ناچار ده‌کات ڕۆژانه سوپاسگوزاریی جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی
و کاک نێچیرڤان و کاک مه‌سروور و کاک نیهاد و کاک ، کاک ، کاک ... هتد
بکه‌ن ، چییه ئاویان به بۆڕی بۆ گوندنشینه‌کان ڕاکێشاوه ، یان
جاده‌یه‌کیان بۆ قیرتاو کردوون ! ئایا ئه‌و هه‌موو سوپاسگوزارییه بۆ
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت له‌بارتر نابێ ؟ بۆ ده‌بێ له هه‌موو
شتێکدا لاسایی ڕه‌فتاره‌کانی سه‌ددام حوسێن بکرێته‌وه ؟ ئایا نه‌تانبینی
په‌یکه‌ری ستایشکردنه‌کانی سه‌ددام له به‌غدا چۆن ڕووخا و که‌وته بن
پێیان ؟ نه‌خێر هه‌ر به‌وانه‌وه نه‌وه‌ستا و لیسته‌ی ستایش‌کردن گه‌یشته
ده‌ستوپا و خه‌ده‌م و حه‌شه‌م ، دوێنێ نه‌جات حه‌سه‌نه‌که‌ی که‌رکووکیشیان
به هه‌مان ئاوازی ئاغاکانی مه‌سیف ده‌یخوێند و خه‌ڵکانی له‌سه‌ر
ستاییشکردن ده‌سته‌مۆ کردبوو ، به‌وه‌ی که حه‌فته‌ی دوو جار به ته‌نکه‌ر
ئاو ده‌گه‌یه‌نێته ئاواره‌کانی له‌یلانی نزیک که‌رکووک ، ده‌بێ ئه‌و
ئافره‌ته داماوه‌یان چه‌ندێ به‌گیر هێنابێ تا به ڕه‌وانی ئه‌و هه‌موو
ستایشه‌ی کاکه نه‌جاتی فیله‌ته‌نیان پێ ئه‌زبه‌ر کردبێ ؟ خۆزیا له سه‌ر
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی پارتییه‌وه ده‌تانبینین که به‌م سه‌ره‌تای هاوینه
ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی که‌رکووک له نێو دۆزه‌خی چ قوڕوچڵپاوێکدا و له
نێو ئه‌و چادرانه‌دا به چ ژیانێکی مه‌ژیومه‌مره‌وه ده‌یانگوزه‌راند
!
جاده‌یه‌کتان بۆ ئه‌و
گوندییانه قیرتاو کردووه که بچووکترین ئه‌رکی سه‌رشانی خۆتانه ، بۆ
ده‌بێ له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی که‌نالی ئاسمانییه‌وه ستایشتان بکه‌ن ؟ ئایا
ئه‌وه زه‌لیل کردن و سووکایه‌تی پێکردنی ئه‌و لادێ نشینانه نییه که به
درێژایی ته‌مه‌نی شۆڕشی درێژخایه‌نی کورد ، ئه‌گه‌ر نانێکیان بووبێ له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌دا برابه‌شیان کردووه ، وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌میشه
سووته‌مه‌نیی شۆڕش و ئه‌نفال و کیمیاباران بوون ، پێم ناڵێن کاک فڵان و کاک
فیسان بارزانی ، ئه‌و پاره‌یان له کوێوه هێناوه و به زه‌بری قوڵنگی کام
فه‌رهادی کۆکه‌نی خه‌ڵکی که‌ره‌ج و ڕاژان په‌یدایان کردووه ، که به خێری
گیانی خۆیان به‌و هه‌موو منه‌ته‌وه جاده‌وبانی بۆ لادێنشینان پێ ڕاده‌کێشن
و ده‌بێ ئه‌وانیش له پاداشتدا وه‌کوو خودا ڕۆژانه حه‌مدوسه‌نای سه‌رانی
ئیمپراتۆرییه‌ته‌که‌ی پارتیی له سه‌ر که‌ناڵه ئاسمانییه‌که‌یانه‌وه
بکه‌ن ! که دڵنیام هه‌وای پێنج ساڵی دیکه لێی نادات ، له به‌ر دزی و
جه‌رده‌یی قۆنته‌راتچییه‌کانی مه‌سیفی سه‌لاحه‌دین ، ئه‌و جادانه داری به
سه‌ر به‌ردییه‌وه نامێنێ و تۆزی ده‌چێ به حه‌لحه‌له‌ی ئاسماندا . باشه
قیر له هه‌موو جیهاندا هه‌ر قیر نییه ؟ ئه‌ی باشه جاده قیرتاوه‌که‌ی
زه‌مانی ئینگلیزی ئیستیعمار و ئیمپریالیزم بۆ تاوه‌کوو ئێستاش به ڕێکوپێکی
وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه به‌و شێوه کاڵوکرجه ؟ باوکم
له‌گه‌ڵ مردووی حازریدا به ڕه‌حمه‌ت بێ زۆر جار ده‌یوت : یا خوا خوایه
له ئیستیعمار به زیاد بێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئێستا شیووعی
ده‌یخواردین ، ئێمه‌ش خه‌ریکه له سه‌رمان ببێته فه‌رز که ڕۆژانه
شوکرانه‌ی خودا بکه‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و ئینگلیز له وڵاته‌که‌ماندا
نه‌بوونایه ، ئێستا به ده‌ستی شه‌ڕی سارد و گه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارانی نێوان
پارتی و یه‌کێتی و ستاییش و پێداهه‌ڵدانی ئه‌م و ئه‌ودا ، به چه‌شنی
ده‌واری شڕی به‌ر کڕێوه‌ی ڕه‌شه‌بای چله‌ی زستانی زریانه‌که‌ی نێوان خانه
و حاجی هۆمه‌رانمان لێ به سه‌ردا ده‌هات . جاده‌وبان به‌هه‌رحاڵ ، ئه‌ی تۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌و بیناسازی و قوتابخانه و قیسمی داخیلیی قوتابیان و
خانووبه‌رانه‌دا چی ده‌ڵێی ، که ئه‌و قۆنته‌راتچییه حیزبی و بازرگانانه‌ی
خوێن و پاره و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ولێر و خواپێداوانی مه‌سیفی
سه‌لاحه‌دین ، بۆ ئه‌و گوندییه هه‌ژبه‌سه‌رانه دروستی ده‌که‌ن ، وه‌ک له
سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیانه‌وه پێرێ پیشانیان دا ، هه‌ر له
ئێستاوه سه‌ببه‌که‌ی سه‌ربانه‌کانیان ته‌قیون و دیواره‌کانیشیان
هه‌ڵتۆقیون ، که دڵنیام چه‌ند ساڵێکی دیکه ناخایه‌نێ به سه‌ریاندا
داده‌ڕوخێ و داری به سه‌ر به‌ردییه‌وه نامێنێ و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ده‌بنه
قۆچی قوربانیی دزی و جه‌رده‌یی و بێ سه‌روبه‌ریی مه‌حسوبییه‌تی ده‌ستوپا و
سه‌رانی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ولێر و ده‌چنه ڕیزی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه که
هه‌میشه له دڵی میلله‌تدا ده‌ژین . ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که له ده‌سپێکی
هه‌موو مه‌راسیمێکی حیزبایه‌تیدا هه‌میشه بۆ ڕێزلێنان ده‌قیقه‌یه‌ک بۆ
گیانی پڕ شکۆی پاکیان ڕاده‌وه‌ستن ! ئه‌مه ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌کی
دیموکراتییه‌ته‌که‌ی پارتی بێت که له دوو شار و که‌رتێکی ژێر
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لای خۆیاندا قه‌ڵه‌مڕه‌وی لێوه ده‌که‌ن ، ئایا مایه‌ی
دانه قاقای پێکه‌نین نییه که له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا ده‌م له کێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستانه‌وه ده‌کوتن ! حاکم به
کابرای ڕووته‌ڵه‌ی وت : هه‌تیو پێم بڵێ بزانم ناوت چییه ؟ ئه‌ویش له
وه‌ڵامدا وتی قوربان ناوم ( یوسف )ه ، وتی ئێ باشه ( یۆڵفس ) ، ئه‌ی
باوکت ناوی چییه ؟ ئه‌ویش وتی : وه‌ڵڵا خۆم جوانم هه‌ڵقوڕاند ئینجا
نۆره‌ی باوکمه . ئه‌مانه‌ی باسم لێوه کردن ئه‌گه‌ر مشتێکی نموونه‌یی نێو
خه‌رواره‌که‌ی ڕه‌فتاره دیموکراتییه‌کانی پارتی بن ، ئه‌دی ئه‌ی ده‌بێ
دیکتاتۆرییه‌ته‌که‌ی چۆن و چ ڕه‌نگ بێ ؟
هه‌رچه‌نده
ئێستا ئه‌م قسانه‌ش ده‌که‌م به‌ڵام سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر ڕاپرسیشم پێ بکرێت
ده‌رباره‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بۆ هێژا کاک
مه‌سعوود بارزانی ، له پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه ده‌نگی پێ ده‌ده‌م ، چونکوو
ئه‌و ته‌رزه ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێکیان به خه‌ستی و چڕی و دوور له هه‌موو بیرێکی
دیموکراتییانه‌وه له بازاڕه ئازاده‌که‌ی خۆیاندا دابه‌شیان کردوون ،
منێکی کورد ناچار ده‌کات که ده‌نگی پێ بده‌م ، به‌ڵام نه‌ک به خواست و
ویست و ئاره‌زووی خۆم به‌ڵکوو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی و
ده‌سته‌به‌رکردنی گیانی ته‌بایی له نێو ڕیزه‌کانی گه‌ل و هه‌ردوو
ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌که‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی براکوژی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه
و کێشه‌ی که‌رکووک چوار مانگی دیکه‌ش دوا نه‌که‌وێ ، ناچارم ده‌کات که
ده‌نگی پێ بده‌م ، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه نا که پارتی بۆ هێژا کاک
مه‌سعوود بارزانیی ده‌سنیشانی کردووه ، چونکوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ڕه‌ها و دیکتاتۆرییه‌ت و که‌ڵه‌گاییه بۆ پارتی بچێته سه‌ر ، ده‌بێ سه‌د
جار بڵێین ڕه‌حمه‌ت له سه‌ددامی کفندز ، من به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته به‌رفره‌وان و ڕه‌هایه‌ی کاک فازڵ میرانی بۆ هێژا کاک مه‌سعوود
بارزانی له یه‌کێتیی داوای ده‌کات ، دڵنیام یه‌کێتی به هێژا مام
جه‌لالیشی قاییل نابینێ ، ئیتر چۆن به هێژا کاک مه‌سعوودی ڕه‌وا ده‌بینێ
که تاوه‌کوو دوێنێ ئاگریان له سه‌ر پشتی یه‌کدی ده‌کرده‌وه و ئاویان له
که‌لله‌ی سه‌ری یه‌کتریدا ده‌خوارده‌وه ! هه‌ڵوێستێکه و پێویستیی به‌خۆدا
چوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، هه‌رچه‌نده پێشوه‌خت ده‌زانم که به
خۆداچوونه‌وه له فه‌رهه‌نگی پارتی و یه‌کێتیدا لایه‌جووز و
مه‌حاڵه
.
ستۆکهۆڵم _ سوید
_ 06 – 06 – 2005
.
ماوێتی
Rahman_256@hotmail.com