به‌ره‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له خه‌ونه‌وه تا واقێع ... پێشمه‌رگه‌یه‌ك
جۆزه‌ردانی 1384
له‌م یه‌ك دووساڵه‌ی دوایی دا و به هۆی ئاڵوگورِه خێراكانی ناوچه‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر "به‌ره‌ی كوردستانی"نووسراو شاباشی بۆ كرا، یه‌ك
له‌سه‌دی ئه‌وه‌نده‌ش هه‌نگاوی پراكتیك و به‌رپرسانه‌ی بۆ هه‌ڵ نه‌هێنرا.
بی ئاگا له‌وه‌ی كه زۆرترین قسه له‌سه‌ر "به‌ره‌ی كوردستانی" هیچ كاتێك
به واتای خه‌مخۆربوون نیه بۆ ئه‌م چه‌تره كه هێندێك هێزی سیاسی خۆی پێ
راده‌دا. به‌و حاله‌ش هیزه جیاواز و له‌هه‌مان كات دا لێكچووه‌كانی
كوردستان، ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌م چه‌مكه به به‌رانبه‌ری
خۆیان و خۆ به‌داهێنه‌ر بوونی "به‌ره‌ی كوردستانی" زانیوه، یه‌ك له سه‌دی
ئه‌وه‌نده‌ش بیرۆكه‌ی لێكحالیبوونی جیاوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
كوردستانیان له‌سه‌ردا نه‌بووه. هه‌ر هێزه‌و به ریتمێكی باوك سه‌ره‌وه‌ری
یانه و به شێوازی شیعارئامیز له‌و ئیشكالییه‌تانه‌ی! دوواون كه له
هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان دا بوونیان هه‌یه و له‌ئاكام دا به‌دیدی
ئه‌وی دی به بچووك و پله دوو زانین بانگه‌شه‌ی خربوونه‌وه‌یان له‌ژێر
چه‌تری "خود" كردوه. هاوكات هه‌رئه‌م هێزانه له په‌له‌قاژی دا بوون بۆ
توانه‌وه له هێزه سه‌رانسه‌ری یه‌كانی ئێران به بی وردبوونه‌وه له
فه‌لسه‌فه‌ی بوون و عه‌قلییه‌ت و باوه‌رگه‌لی ئه‌وان به نیسبه‌ت
كورده‌وه. به ته‌عبرێكی دیكه ئه‌وه‌نده‌ی كوردستانیبوونی فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌م هێزانه، فیدای ئێرانچییه‌تی كراوه، یه‌ك له‌سه‌دی ئه‌وه‌نده‌ش، ئه‌م
هێزانه توانایی لێك حالیبوونیان به نیسبه‌ت یه‌كه‌وه نه‌بووه، چ بگات
به پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی.
"به‌ره‌ی كوردستانی" له‌م ئاڵۆزییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌دا چه‌ترێك بووه بۆ
خۆ به داهێنه‌ربوون و ئه‌وی دی تاوانباركردن و چه‌واشه‌كردنی بیرورای گشتی
له لایه‌ن هێندێك رێكخراو‌و له باشترین حاله‌ت دا شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و
بی توانایی و بی به‌رنامه‌یی یانه‌ی بووه كه ئه‌م هێزانه له مێژ ساڵه
له‌گه‌لی دا به‌ره‌ورون.
"به‌ره‌ی كوردستانی" بیانوویه‌ك بووه بۆ هێرش بردنه سه‌ر یه‌ك و
ئالۆزكردنی فه‌زای"نه‌شه‌ر و نه ئاشتی" هیزه سیاسی یه‌كان و له‌هه‌مان
كات دا دوور كه‌وتنه‌وه له لێك حالیبوون و پێكه‌وه گونجانی داهێنه‌رانه
و سرِینه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه و نمایش كردنی ئه‌و بیر توتالیته‌ر و پر
مه‌ترسییه‌یه كه سالانێكه خۆی حه‌شارداوه.
"به‌ره‌ی كوردستانی" هه‌ولێك بووه بۆ هه‌لاتن له تیگه‌یشتن له
دابرِاوبوونی ئه‌م هێزانه لێكتر و خۆخافلاندن به كۆمه‌لێك باسی
په‌راوێزه‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له كه‌لتووری بینینی جیاوازی یه‌كان و زال
كردن و گه‌رانه‌وه‌ی عه‌قلییه‌تی" خۆ به باوك زانین" و به پێوه‌ری دوێنی
بینیی ئێستا و شه‌رعییه‌ت دانه‌وه به هه‌موو ئه‌و عه‌قلییه‌ت و
ساختارانه‌ی كه رابردوویه‌كی داخاویان له پێوه‌ندی ئه‌م هێزانه پێكه‌وه
به جی هیشتووه.
ئه‌م نووسینه هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت و جیددی ئیشكالییه‌تی
سه‌ر رێگای "به‌ره‌ی كوردستانی" و گرفته‌كانی ئه‌م هه‌ولإنه و له باشترین
حاله‌ت دا خستنه‌رووی ئه‌و مه‌یله فاشیستی و پرمه‌ترسیانه‌ی كه له پشت
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه هه‌ن و خستنه‌رووی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه ده‌كرێن
له‌م بی به‌رنامه‌یی یه به دی بێن، هه‌ر چه‌ند بوونی به‌رنامه‌ش به
مانای ئاماده بوونی ئه‌م هێزانه له پێشهات و رووداوه‌كان نیه:
یه‌كگرتن له دوێنێ یه‌وه تا ئێستا
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی 60 ساڵ خه‌باتی ئه‌حزابی رۆژهه‌لاتی كوردستان،
لێوانلێوه له بانگه‌شه‌كردن بۆ "یه‌كگرتن". بانگه‌شه‌كردن بۆ یه‌كگرتن،
یا ئه‌ورۆیی تر"به‌ره‌ی كوردستانی" شتێكی تازه و داهێنراونیه كه ئه‌ۆرۆ
هێندێك هێزی سیاسی ئیددیعای بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ی فرۆشنه‌وه به كۆمه‌ڵگا و
هێزه‌كانی دی. یه‌كگرتن ئه‌و خه‌مه هه‌میشه‌یی یه بووه كه سه‌رانسه‌ری
سه‌ده‌ی بیسته‌م گۆرانی بۆ وتراوه. ئه‌م بایه‌خ دانه به "یه‌كگرتن"
سه‌رتاپای ژانره ئه‌ده‌بی یه‌كانی ئێمه‌شی گرتوته‌وه. تۆ له سه‌ده‌ی
بیسته‌م دا كه‌م تێكستی شێعریی و ئه‌ده‌بی به هه‌موو ژانره‌كانییه‌وه
ده‌بینی كه "یه‌كگرتن" و ئامۆژگاری بۆ "یه‌كگرتن"
تێی دا پانتایی یه‌كی به‌ربلإوی بۆ خۆی داگیر نه‌كردبی.
ئیتیفاقی گه‌ر نه‌كه‌ی، له‌م جه‌هله خۆت رزگار نه‌كه‌ی
پاشه رۆژت قه‌ڵـــبه به خوا، عه‌یش و نۆشت زاری یه
مـــه‌رهــه‌م و ده‌رمــانــی ده‌ردت ئیتیفاقــه ئیتیفاق
دوودڵــی مــیقرۆبه، خــزمه، عیلله‌تێكی كاری یــه
كه‌م رۆژنامه و به‌یانییه و لێدوانی سیاسی ده‌بینی كه به‌شێكی زۆری بۆ
"یه‌كگرتن" ته‌رخان نه‌كرابی. هه‌موو رێبه‌رانی كورد و ئه‌حزاب له قازی
موحه‌ممه‌ده‌وه هه‌تاكوو ئێستا بانگه‌شه‌ی "یه‌كگرتن"یان كردوه و
ده‌كه‌ن. حیزبی دێموكرات وه‌ك به ته‌مه‌نترین حیزبی كوردی له رۆژهه‌لات
دا سه‌رتاپای ته‌مه‌نی بانگه‌شه‌كردنه بۆ یه‌كگرتن. به‌و لاتره‌وه له
پارچه‌كانی كوردستان زۆر حیزب و رێكخراو به نێوی" یه‌كگرتن" هاتنه
دامه‌زراندن. هه‌ر ئه‌وانه‌ش كه بانگه‌شه‌ی "یه‌كگرتن"یان كردوه، به‌شێك
له نه‌هامه‌تی و شكسته‌كانی كوردیشیان به به‌رهه‌می "نایه‌كگرتوویی" كورد
ناوه‌زه‌د كردوه. كه‌واته یه‌كگرتن خه‌می جه‌وهه‌ری و بنه‌ره‌تی هه‌موو
هێزه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان بووه و چۆلإیی یه‌كی به‌ربلاویشی له‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌دا پێك هێناوه و سه‌دان لاپه‌ره‌شی بۆ ره‌ش كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌ند له‌پاڵ ئه‌م لاواندنه‌وه‌و هه‌ولإنه‌ش دا بۆ "یه‌كگرتن" دیدی
ئه‌وتو هه‌ن كه پێی وایه قه‌د ئه‌م هه‌ولإنه سه‌ر ناگرن:
كورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قێه‌د، نۆكه‌ری بێگانه‌یه
دوودڵن، پیسن له گه‌ڵ یه‌ك، بۆیه وا بی لانه‌یه
چه‌مكی یه‌كگرتن و كوشتنی جیاوازی یه‌كان
هێزه سیاسی یه‌كانی ئێمه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆوه‌ی لێك نه‌چن، به‌لام
له كرده‌وه‌ش دا كۆپییه‌كن له یه‌ك. ئه‌م هه‌ولإنه‌ش، له باوه‌ربوونیان
به جیاوازی و فره منبه‌ربوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، چونكه ئه‌م
هه‌ولانه هاوكات ده‌بی له سه‌ر سرینه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ش. دیوێكی
دیكه‌ی هه‌وڵدان بۆ لێك نه‌چوونی ئه‌م هێزانه، كاركردنیان نیه بۆ دارشتنی
به‌رنامه‌ی جوان و خزمه‌تگوزاری باشتر وه‌ك به‌هێزكردنی دیپلوماسییه‌ت و
راگه‌یاندنی كارا و ئه‌ورۆیی، به‌ڵكوو كاركردنه له‌پێناوی سرینه‌وه‌ی
ئه‌وی دی دا. هه‌ر هه‌نگاوێك كه له‌پێناوی "یه‌كگرتن" هه‌ڵ
هێنراوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان راده‌ش كوشتنی جیاوازی یه‌كان و ترۆكردنی ئه‌وی
دی له گه‌ل خۆی دا به دیاری هێناوه. به ته‌عبیرێكی دیكه، دیوێكی
دیكه‌ی "یه‌كگرتن"، "لیك هه‌ڵوه‌شانه‌وه" بووه. واته به هه‌مان
ئه‌ندازه كه بانگه‌شه بۆ یه‌كگرتن كراوه، هێزه سیاسی یه‌كانی ئێمه
لێك دابراون. چونكه" گوتاری یه‌كگرتن هه‌مووان ناچار ده‌كات یا نه‌دوێین
یا خود بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و له‌برِی هه‌موو نه‌ته‌وه بدوێین" (1) هه‌ر
بۆیه "یه‌كگرتن" له‌دنیای سیاسه‌تی كوردی دا ترسێكی گه‌وره‌ی خستوته‌وه.
ترس له داسه‌پاندنی ده‌نگێك كه ناتوانی ده‌نگی هه‌موان بی. ترس له زاڵ
كردنی عه‌قلییه‌تێكی باوكسالارانه كه هه‌موو شتێكی بۆ خۆی ده‌وی.
له جه‌وهه‌ری گۆتاری یه‌كگرتن دا ئه‌وه‌نده ترس له جیاوازی و فره
منبه‌ری خۆی مه‌لاس داوه، نیو ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌م گۆتاره، گوتاری بینیی
جیاوازی یه‌كان و چه‌ترێك بۆ نه‌هادینه بوونیان نیه. هه‌وڵدان بۆ
"یه‌كگرتن" به‌رهه‌می یه‌كتر قبووڵ نه‌كردنی ئه‌م هێزانه‌یه و ترس له
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هێزانه‌یه كه ده‌كری له داهاتووی سیاسه‌تی كوردی دا
بێنه دامه‌زراندن و له‌باشترین حاله‌ت دا ترسه له‌یه‌كتر. هه‌وڵدان
بۆ"به‌ره‌ی كوردستانی" ترس نیه له به تالان بردنی ده‌سكه‌وته
نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان له داهاتوویه‌كی پێشبینی نه‌كراودا، به‌ڵكوو ترسه له
دۆراندنی ئه‌م هێزانه له ئه‌هره‌می ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا و شه‌ره
له‌پێناوی دابه‌ش كردنی كورسی یه‌كانی داهاتوو به بی گه‌رانه‌وه بۆ
سندووقه‌كانی ده‌نگدان. (برِوانه قسه‌كانی سه‌لاح موهته‌دی له دیمانه‌دا)
جیاوازی یه‌كی دیكه كه ئه‌م هێزانه به‌رهه‌می دێنن دابه‌ش كردنی
كۆمه‌لگایه به كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌ند قوتبی. ئه‌م دابه‌ش كردنه،
دابه‌شكردنه له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین جه‌ماوه‌ر. كه زۆرجار ئه‌م
هه‌ولانه شێوازی پۆپۆلیستی به خۆ ده‌گرن. ئه‌مه‌ش كۆپی یه‌كی شكست
خواردووی كۆمه‌ڵگای حیزبی یه له‌باشووری كوردستان. له جه‌ره‌یانی
هه‌وڵدان بۆ" به‌ره‌ی كوردستانی" زۆرترین تریبون به گه‌ر خرا، نه‌ك بۆ
ره‌وایی بوونی"به‌ره‌ی كوردستانی"، به‌ڵكوو بۆ ره‌وایی بوونی ئه‌و هێزه‌ی
كه ئه‌مه‌ی بیركه‌وتبۆوه. له هه‌مان كاتیش دا زۆرترین هه‌وڵ درا بۆ
سرینه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردستان دا. هه‌وڵدان بۆ
شكل گرتنی ئه‌م جیاوازی یانه‌ش پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می پێویستی یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و بینینی جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بی، پێویستی یه‌كی حیزبی یه
كه له سه‌ر سرِینه‌وه‌ی جیاوازی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا كار ده‌كا.
******
ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌ك دا ده‌ژین لێوان‌لێو له جیاوازی، به‌لام ئه‌و
جیاوازی یانه‌ی هه‌تاكوو ئێستاش مه‌جالی ده‌ربرینیان پی نه‌دراوه.
هێزه‌كانی ئێمه‌ش نه‌یانتوانی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیاوازی یانه بن و ئه‌وان
ئێستاش به دیدی ئایدئولۆژیستییانه ده‌رواننه كۆمه‌ڵگا و له هه‌ولی
داسه‌پاندنی تیئۆری یه‌كانیان دان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. كه ئه‌م
به‌رنامانه‌ش لێوانلێوه له ده‌مارگرژی رێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی و
درێژكراوه‌ی عه‌قلییه‌تی عه‌سكه‌رتاریای ماركسیستی یه كه له سه‌ر
تیرۆرایزه‌كردنی هه‌مه چه‌شنی كار ده‌كا.
به ته‌عبیرێكی دیكه هه‌وڵدان بۆ "یه‌كگرتن" له هه‌مان كات دا هه‌وڵدان
بووه بۆ لێكترازان و له‌ت له‌ت بوون. چه‌نده بانگه‌شه بۆ یه‌كگرتن
كراوه، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵ بۆ سرینه‌وه‌ی جیاوازی یه‌كان كراوه.
ده‌سته‌واژه‌ی "یه‌كگرتن" شیعارێكی رووتی سیاسی نیه كه بسه‌پێنری به
سه‌ر هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به بی ئه‌وه‌ی مه‌جالی ده‌ربرینیان پی بدری.
"یه‌كگرتن" پێش هه‌موو شتێك به‌رهه‌می چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی جیاوازه‌و پێش
ئه‌وه‌ی هه‌ولی یه‌كخستنیان بدری، ده‌بی گوێیان لی بگیردری.
كورت كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاش له چه‌ند حیزبی تاراوگه نشین هه‌ڵه‌یه‌كی
دیكه‌یه كه حیزبه‌كانی ئێمه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه. هێزه‌كانی ئێمه له
حالێك دا بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتن ده‌كه‌ن كه خۆیان به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌جالی
پێكه‌وه‌سازانیان بۆ یه‌ك نه‌هێشتوته‌وه. به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی"
به‌ره‌ی كورستانی" له هه‌مان كات دا كه ناكۆكیی زیاد له حه‌دی ئه‌م
هێزانه‌ی خسته روو، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بوو به هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان
لێك. ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م هێزانه نیشته‌جی بوونیانه له كوردستانی
باشووردا و له هه‌مان كات دا دابه‌ش بوونیانه به سه‌ر دوو هێزه
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستانی باشووردا (جگه له حیزبی دێموكرات) .
ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به ناوی "یه‌كگرتن"ه‌وه پێشكه‌ش كراون قه‌د
پرۆژه‌یه‌ك نه‌بوون، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا،
به‌ڵكوو كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ك بوون له پێناو قوولتركردنه‌وه‌ی ناكۆكی
یه‌كان و ترۆكردنی هێزه‌كانی دیكه و خۆ سه‌پاندنی هێزێك به‌سه‌ر هێزه‌كانی
دیكه. ئێمه له مێژووی سیاسی ئه‌حزابی رۆژهه‌لات دا قه‌د كارێكی هاوبه‌شی
نێوان دوو حیزبمان نه‌دیوه كه به‌رهه‌می پێكه‌وه ژیان و
یه‌كترقبووڵكردنی ئه‌م هێزانه بی، ئه‌وه له حالێك دا بووه كه بواری
تێكۆشانی هه‌موویان یه‌ك پانتایی بووه. به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م راستی
یه‌ش كه هه‌ر كام له‌م هێزانه تا سه‌ر حه‌دی توانه‌وه بۆ هه‌ناوی هێزه
غه‌یره كوردی یه‌كان به شانازی یه‌وه هه‌نگاویان ناوه، به‌لام له
كوردستان دا توانایی پێكه‌وه گۆنجانیان نه‌بووه. (2) ئه‌م هێزانه
ئه‌وه‌نده‌ی له هێزه ئێرانییه‌كان تواونه‌ته‌وه یه‌ك له‌سه‌دی
ئه‌وه‌نده‌ش له‌هه‌ولی سه‌پاندنی داواكانی كورد به سه‌ر ئه‌م هێزانه
نه‌بوون. سه‌ره‌رای پێوه‌ندیی به تینی ئه‌م هێزانه له گه‌ڵ هێزه
ئێرانییه‌كان، به‌لام هه‌تاكوو ئێستاش له به‌رنامه‌ی هیچ كام له
ئوپۆزیسیونی ئێرانی دا داواكانی كورد نه‌هادینه نه‌كراوه، پێوه‌ندی ئه‌م
حیزبانه‌ی ئێمه له گه‌ل ئه‌وان دا ته‌نیا تا ئاستی به‌یاننامه
بلاوكردنه‌وه‌دا بووه‌و ئه‌ویش نه بۆ بۆنه كوردستانییه‌كان، به‌ڵكوو بۆ
بۆنه ئێرانییه‌كان.
هه‌ڵگرانی ده‌سته‌واژه‌ی "یه‌كگرتن" لای ئێمه زیاتر ئه‌و هێزانه‌ن كه
رابردوویه‌كی بی به‌رنامه‌یان پشت سه‌رناوه. یا ئه‌وهێزانه‌ی بوون كه
هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تێكی ره‌ها بوون. به‌ڵام هه‌ڵگرتنی ئه‌م ده‌سته‌واژه له
لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه، له‌خه‌می ئه‌وان بۆ پرش و بلاوی كۆمه‌ڵگا نه‌بوو،
به‌ڵكوو ئه‌م خه‌مه له ته‌سلیم نه‌بوونی هێزه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگا بۆ ژێر چه‌تری ئه‌م هێزه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می
سه‌رسام بوونیان به نیسبه‌ت گۆرانكاری یه‌كانی ئه‌م دوایی یه‌ی كوردستان و
جیهانه و دۆزینه‌وه‌ی جی پێیه‌كی توكمه‌یه له‌داهاتووی كوردستان دا. هه‌ر
كاتێكیش ئه‌م بانگه‌وازه ده‌ره‌نجامی دڵخوازی لی به‌ده‌ست نه‌هاتووه
شاهیدی په‌لاماری هێزی بانگه‌شه‌كه‌ر بۆ سه‌ر هێزه‌كانی دیكه بووین.
(برِوانه لێدوانی هێزه سیاسی یه‌كان به‌نیسبه‌ت یه‌كه‌وه له پێوه‌ندی
له گه‌ل به‌ره‌ی كوردستانی) واته "یه‌كگرتن" بۆ ئه‌م هێزانه چه‌نده له
رووكاردا هه‌ڵگری سیمایه‌ك له‌به‌رپرسیاره‌تی و خه‌مخۆربوونی پێشان داوه،
له جه‌وهه‌ر و پراكتیكیش دا ئه‌م به‌رپرسیاره‌تی و خه‌مخۆربوونه
كاره‌ساتی به‌رهه‌م هێناوه. چونكه هه‌ر كام له‌م هێزانه خۆی به تاكه
مه‌رجه‌عی حه‌قیقه‌ت زانیوه‌و هه‌مووان ده‌بی ئیعتراف به‌م حه‌قیقه‌ته
بكه‌ن و له نیهایه‌ت دا سه‌ری بۆ نه‌وی بكه‌ن. ده‌سته‌واژه‌ی "رێبه‌ریی
جوولانه‌وه‌ی گه‌لی كورد" كه ئه‌ورۆ هیچ هێزێك نیه ئیددیعای بۆ نه‌كا،
هیچ مه‌جالێكی بۆ جیاوازی یه‌كان نه‌هێشوته‌وه و فارس گوته‌نی"انچه از
مانیست برماست". "یه‌كگرتن" له پاڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ولێك ده‌بی بۆ
توانه‌وه‌ی هه‌مووان له خوددا، بیانوویه‌ك ده‌دا به ده‌ست هێزی
بانگه‌شه‌كه‌ر بۆ ورد‌و خاش كردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له ده‌نگی ئه‌و ناچن.
له هه‌مان كات دا دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵگا به ره‌ش و سپی. ئه‌م
هه‌ڵووسوكه‌وته‌ش له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كراوه كه وه‌ك ئه‌و به‌شداربوون
له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردستان دا.
هێزی بانگه‌شه‌كه‌ر له هه‌مان كات دا كه بانگه‌وازی "یه‌كگرتن" ده‌كا،
له نێو خۆی دا شاهیدی لێك ترازان و له به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شاندنی ده‌بووین
كه له ئاكام دا به ویستگه‌یه‌كی خوێناوی دا تی ده‌په‌ری. (3) . كه‌واته
هه‌ر ئه‌م هێزانه‌ی كه زۆرترین گۆرانیان بۆ "یه‌كگرتن" ده‌وت، زۆرترین
زه‌بریان له"یه‌كگرتوویی" كورد و هێزه‌كانی دا و سیسته‌می ئولیگارشی
حیزبیش له نێوخۆدا ده‌یان له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شانی به دیاری ده‌هێنا. له
مێژووی سیاسی ئه‌حزابی رۆژهه‌لات دا بۆ یه‌كجار شاهیدی وه‌سه‌ر یه‌ك
كه‌وتنه‌وه‌ی دوو بالی حیزبی دێموكرات ده‌بین. كه ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ش پاش
هه‌شت ساڵ بۆ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه قابلی قبوول نیه. ئێستاش
دوو باڵی لێك ترازاوی كۆمه‌ڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای پێكه‌وه سازانیان
نیه.
ئه‌حزابی ئێمه هه‌رچه‌ند بۆ خۆیان به‌رهه‌می جیاوازی یه‌كانی كۆمه‌ڵگان،
به‌لام نایانه‌وی قبووڵی بكه‌ن كه ته‌نیا ده‌توانن نوێنه‌ری یه‌ك له‌م
جیاوازی یانه یا چه‌ند له‌م جیاوازی یانه بن. مه‌حاله ئه‌ورۆ هێزێك له
هێزه‌كان بتوانی كۆمه‌ڵگا له خۆی دا بتوێنێته‌وه به ناوی هه‌موانه‌وه
قسه بكا‌و هه‌ر چه‌ند ئه‌مه خه‌سڵه‌تی هه‌موو هێزه‌كانی ئێمه‌یه و كه
له دایك ده‌بن خۆیان ده‌كه‌ن به رێبه‌رو رێكخه‌ری جوولانه‌وه‌ی كوردستان.
به‌لام ئایا پێك هێنانی "به‌ره‌ی كوردستانی"یش به واتای به گه‌رِخستنی
هه‌موو تواناكانی ئه‌م هێزانه‌یه له ژێر چه‌ترێكی ی"یه‌كگرتو"دا؟ یا به
واتای بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یه له راستای وه ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌م
هێزانه‌یه و گواستنه‌وه‌یانه له‌دوێنێ یه‌وه بۆ ئێستا؟ كه من به‌ش به
حاڵی خۆم گۆمانم هه‌یه. مێژووی 25 سالی ناپێوه‌ندی و فه‌زای نه شه‌رِ و
ئاشتی یان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ولانه‌مان بۆ ده‌خاته روو و ، له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه جۆری روانینی هێندێك له‌م هێزانه بۆ "به‌ره" (كه روانینی
ده‌سه‌لإت خوازانه‌یه) و حه‌ز و ئاواته په‌نگخواردووه‌كانیان جه‌وهه‌ری
فاشیستی یان ده‌رده‌خا. "به‌ره‌ی كوردستانی" ده‌كری له رووكاردا نمادێك بی
له"یه‌كگرتوویی" كاتی ئه‌م هێزانه به دنیای ده‌ره‌وه‌یان، به‌لام
مه‌حاڵه چوارچێوه‌یه‌كی عه‌قلانی و مۆدێرن بی بۆ پێكه‌وه گۆنجانی ئه‌م
هێزانه.
"یه‌كگرتن" و نه‌بوونی كه‌لتووری دێموكراسی
"یه‌كگرتن" به‌رهه‌می كه‌ڵتووری دێموكراسی یه. تۆ تا دێموكرات نه‌بی،
ناتوانی باسی یه‌كگرتوویی بكه‌ی. درۆیه‌كی گه‌وره‌یه كه پێمان وابی به
بی بوونی گیانی لێبۆرده‌یی و وێك هه‌ڵكردن كه له باوه‌رگه‌لی دێموكراسین
بتوانین یه‌كگربین. هه‌رچه‌شنه یه‌كگرتنێكیش له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ڵتووری
دێموكراسی له هه‌مان كات دا كه كوشتنی دێموكراسی یه، خالی كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگاشه له‌هه‌ر چه‌شنه جیاوازی یه‌ك. خالی لێكچوو و جه‌وهه‌ریی
هێزه‌كانی ئێمه نه‌بوونی كه‌ڵتووری دێموكراسی و دامه‌زرانیان له سه‌ر
ساختارگه‌لی غه‌یره دێموكراتیك و سانتراله. هه‌رچه‌ند ئه‌م هێزانه
رۆژانه گۆرانی بۆ دێموكراسی ده‌لێن و موژده‌ی دامه‌زرانی ده‌ده‌ن، به‌لام
تا سه‌ر ئیسقان دوورن له كه‌ڵتووری دێموكراسی. مه‌لا به‌ختیار له‌م
پێوه‌ندی یه‌دا ده‌لی:" ئێستا هه‌موو حیزبه‌كان به خۆیان ده‌لێن عه‌لمانی،
له به‌رنامه‌ی هیچ حیزبێك له‌و حیزبانه عه‌لمانییه‌ت نیه
به‌یه‌كیه‌تیشه‌وه.. " (4) له راستی دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌بات بۆ رزگاری
(رزگاری میللی ــ چینایه‌تی) خه‌می سه‌ره‌كی ئه‌م هێزانه بووه، یه‌ك
له‌سه‌دی ئه‌وه‌نده‌ش خه‌بات بۆ دێموكراسی له‌به‌رنامه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا
نه‌بووه، كه ئه‌مه سیمای هه‌موو هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیون له ناوچه‌كه‌دا
بووه. هێزی واشمان هه‌بووه تا سه‌ر ئیسقان دژی دێموكراسی بووه و وه‌ك
به‌رهه‌مێكی بورژوازی روانیویانه‌ته ئه‌م چه‌مكه (بی ئاگا له‌وه‌ی كه بۆ
خۆیان حه‌ماڵی ئۆردووگای سوسیالیستی بوون) و ئێستاش دژی گۆرانكاری یه‌كانی
ناوچه‌ن و ئه‌م گۆرانكاری یانه به سناریوی ئه‌مریكا نێو ده‌به‌ن به بی
ئێعتراف كردنیان به بوونی میكانیزمه‌كانی گۆرِان و خواستی گۆرِان له
ناوچه‌كه‌دا. دوكتۆر الحبیب الجنحانی له وتاری "كۆمه‌لی مه‌ده‌نی له
نێوان تیئۆر و پراكتیك دا" ده‌لی:" بزافه رزگاریخوازه‌كانی نیشتمانی
عه‌ره‌بی بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان به بابه‌تی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی نه‌داوه،
هه‌وڵه‌كانیان خستوته گه‌رِ بۆ داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی". هه‌ر له‌و
پێوه‌ندی یه‌ش دا دوكتور قاسملوو له كتێبی "چل سال خه‌بات له پێناوی
ئازادی دا" ده‌لی:" ئه‌گه‌ر به هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو
كۆمه‌لانی خه‌ڵك دا دژوار نه‌ده‌هاته به‌رچاو، بلإوكردنه‌وه‌ی ئووسوڵی
دێموكراسی یا به زاراوه‌ی ئه‌وكاته ئازادیخوازی له كوردستان دا كارێكی
ئاسان نه‌بوو". هه‌ر چه‌ند قاسملوو هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌رێنه‌ته‌وه بۆ
بوونی سه‌رۆك عه‌شیره و شێخ و خاوه‌ن موڵكه‌كان، به‌لام له‌راستی دا
ئه‌مه ده‌توانی به‌شێك له‌م كۆسپانه بی و پێكهاته‌و عه‌قلیه‌تی جێگیر‌و
ساختاری خودی حیزبه‌كانیش وه‌ك ده‌ركه‌وتێكی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی پێكهاته
و ساختارێكی غه‌یره دێموكراتیك بوون، ئه‌وه‌ی كه گرنگی پی نه‌ده‌درا
دێموكراسی و باوه‌رِگه‌لی دێموكراسی له ریزه‌كان و ناوه‌نده ئامووزشی
یه‌كانی ئه‌م حیزبانه بوو. ئێستاش فیرگه‌كانی ئه‌م هێزانه خالی یه له
وانه‌ی دێموكراسی، ئه‌وه‌ی له دێموكراسی دا بۆیان ماوه‌ته‌وه شكلی
رواله‌تی هه‌ڵبژاردن و په‌راوێزێك بۆ ده‌رده دڵ كردن و گله‌یی له یه‌ك
كردنه‌و كه‌ئه‌مه‌ش له زۆر حاله‌ت دا بۆته مایه‌ی سه‌رئێشه‌و له ئاكام
دا لێك ترازانیان.
هێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌كییه كورت و خێرایه له نه‌بوونی خه‌باتی
دێموكراسی و نه‌هادینه نه‌بوونی كه‌لتوری دێموكراسی و باوه‌ره‌كانی له
به‌رنامه‌ی ئه‌م هێزانه بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێم هه‌وڵدان بۆ"یه‌كگرتن"ی
هه‌موو هێزه‌كان یا پێكهێنانی "به‌ره‌ی كوردستانی" پێوه‌ندی راسته‌وخۆی
هه‌یه به كه‌ڵتووری دێموكراسی و باوه‌رگه‌لی دێموكراسی. چونكه یه‌كگرتن
به‌رهه‌می كه‌ڵتووری پێكه‌و ژیان و لێبۆرده‌یی یه و ئه‌مه‌ش به بی بوونی
كه‌ڵتوری دێموكراسی مه‌حاله. ئه‌حزابی ئێمه هه‌تاكوو ئێستاش
تێكه‌له‌یه‌كن له باوه‌رگه‌لی ماركسیستی ــ ئیسلامی ــ دێموكراسی ئاسا و
عه‌قلییه‌تی عه‌سكه‌رتاریا و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ندێشه‌ی ماركسیستی ــ ئیسلامی
به سه‌ر عه‌قلییه‌تی كاركردیان دا زاله چاره‌كی ئه‌وه‌نده‌ش دێموكرات
نین. نه‌بوونی كه‌ڵتووری پێكه‌وه ژیانی ئه‌م هێزانه له‌كاتی هه‌لإیسانی
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه (به‌ره‌ی كوردستانی) باشتر خۆی ده‌رخست. سه‌لاح
موهته‌دی ده‌لی:" كۆمه‌له ئه‌گه‌ر سی پێشمه‌رگه‌ی له گه‌ڵ بمێنی، ئاماده
نیه رۆلی ده‌ره‌جه دووهه‌م ببینی، خۆی به هاوتاو هاوشانی حیزبی دێموكرات
ده‌زانی، حازر نیه به هیچ شتێك كه‌متر له‌وه له گه‌لی رێكه‌وی" (5)
قسه‌ی ئه‌م پیاوه كه هه‌ڵگری مه‌یلێكی فاشیستیانه‌یه له‌داهاتووی
كوردستان دا كاره‌سات ده‌خۆلقێنی. چونكه ئه‌م هێزه كه له ئێستادا
هێزێكی ئۆردووگانشینه ئه‌وه‌نده چه‌كداریشی هه‌یه بۆ خوڵقاندنی كاره‌سات
له‌داهاتووی ئێمه‌دا، ئه‌م قسه‌یه‌ش زه‌نگێكی پرمه‌ترسی یه.
دێموكراته‌كانیش هه‌تاكوو ئێستاش خۆیان به رێبه‌ری بی ئه‌ملاوئه‌ولای
كورده‌كانی ئێران ده‌زانن. له كاتی هه‌لایسانی باسی به‌ره‌ی كوردستانی
هه‌ر چه‌ند ئه‌م هێزه كه‌مترین قسه‌ی كرد، به‌لام دلنیایه له "پێگه‌ی
به‌ربلإوی خۆی" له‌كوردستان دا و هێزه‌كانی دیكه به‌خوارتر له‌خۆی
ده‌بینی. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه هیچ حیسابێك بۆ یه‌كیه‌تی شۆرشگێران و
خه‌بات و ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه نه‌كراوه.
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌م هێزانه نادێموكرات بوونیان به جوانی ده‌رده‌خا.
هێندێك له‌م هێزانه ئه‌وه‌نده‌ی له بیری كورسی داهاتوویان دان، یه‌ك له
سه‌دی ئه‌وه‌نده‌ش له‌بیری داخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نین. "كوردایه‌تی" ئه‌م
هێزانه، چه‌مكێكه بۆ خۆحه‌شاردانی عه‌قلییه‌تی وێرانگه‌ریان و
شاردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی فاشیستی یان. لایه‌نگرانی به‌ره‌ی كوردستانی یا
ده‌سه‌لات په‌رستان ده‌یانه‌وی هه‌رله ئێستایه‌وه كورسی یه‌كانیان
له‌داهاتووی كوردستان دا دیاری بكری. به بی ئه‌وه‌ی حیسابێك بۆ بیرورای
گشتی خه‌ڵك بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئاكامی تێگه‌یشتنیانه له ساختاری ده‌سه‌لات
له كوردستانی باشووردا. به‌لام به گۆمانم ساختاری سیاسی ئێران ئه‌م
مه‌جاله به‌م هێزانه بدا و كورد له‌ئێران دا ئه‌و كارته به‌هێزه نیه
كه ئه‌م هێزانه كورسی یه‌كانیان له‌سه‌ری دامه‌زرێنن.
تا مه‌جالێكی تر.. ..
په‌راوێز:
(1)
برِوانه مه‌ریوان وریا قانێع له كتێبی "ده‌سه‌لات و جیاوازی" لاپه‌ره157
(2) بۆ نموونه توانه‌وه‌ی كۆمه‌له له چه‌پی فارسی دا و به‌شداری حیزبی
دێموكرات له بازنه‌یه‌ك به ناوی"یه‌كیه‌تی كرده‌وه بۆ دێموكراسی" كه
ته‌نیا لای ئه‌م حیزبه بوونی هه‌یه. یا ئێمزاكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له
گه‌ڵ پان ئیرانیسته دژ به كورده‌كان، یا توانه‌وه‌ی "خه‌باتی ئیسلامی"
له نێو رێكخراوی موجاهیدینی گه‌لی ئێران دا.
(3) نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو كۆمه‌ڵه‌یه. بالی جیابۆوه‌ی ئه‌م رێكخراوه،
پاش سالإنێك ناكۆكی و له نیهایه‌ت دا لێك ترازان له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی
پێشوویان، خۆیان به داهێنه‌رانی"به‌ره‌ی كوردستانی" ناوزه‌د كرد و بوون
به پێغه‌مبه‌ری تیئۆری پێكه‌وه گونجان و ئامۆژگاری كردن، به بی ئه‌وه‌ی
بتوانن كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
(4) ــ گۆفاری "مه‌ده‌نییه‌ت" ژماره7
(5) ــ برِوانه سایتی دیمانه (24|6|2003)