نامه‌یه‌كی كراوه بۆ چاك و هیشام ئاكره‌یی .... رۆژگار ئه‌حمه‌د
نوسه‌رو خۆشه‌ویست كاك هیشام ئاكره‌یی
به‌ریزان و خۆشه‌ویستانی چاك
تا بۆم ساغ نه‌بۆوه به‌ریزتان وه‌ك نوسه‌رێكی سیاسی ئه‌تانه‌وێ دیفاع
له‌لایه‌كی ده‌سه‌لات بكه‌ن، هه‌مو شته‌كانم ئهخوێندیهوه به‌لام ئه‌وه‌ی
منی توشی شۆك كرد ئه‌وه‌یه ئایا له‌كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بۆ
كه‌وتیه تای پارتی دیموكراته‌وه،؟ تۆیه‌ك له رێكخراوی چاكدا كارئهكهیت
و خۆت به‌بێ لایه‌ن ئه‌ناسێنی، كه‌چی واده‌رنه‌چو، ناهه‌قی كه‌س ناگرم ئیدی
ئه‌گه‌ر له چاكیش به‌گومان بن كه كه‌سانی مه‌سڵه‌حه‌تچی و ماستاوچی
تێدابێت و هه‌ردو حیزبی سه‌ره‌كی رایهێنابێتن.
ئیتر خوێنه‌ر چۆن بروا به‌وه بكا، به‌ریزتان بێ لایه‌نن، وه‌ختێ ئه‌لێن
بارزانی له‌وه گه‌وره‌تره كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێ و به‌ئاشكرا
دیفاعت له پرۆژه‌كه‌ی پارتی كرد و دژی پرۆژه‌ی پارله‌مانی بویت، له‌دوا
نوسینشیتانا، نه‌ك هه‌ر حیكمه‌تی سیاسی تیا نیه به‌لكه دیفاعێكی
راسته‌وخۆیه له‌پارتی و له‌كاك مه‌سعوود، و خه‌ت رهجعهیهكیشت بۆخۆت
داناوه.
من ئه‌م نامه‌یه‌ت ئاراسته ئه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی نوسینهكانتم هه‌موی
ئه‌خوێنده‌وه، به‌لام له‌مه‌ودوا تاقه‌تی ئه‌وه‌م نیه،به‌پێ ی مه‌زاجی
به‌رێزتان عهردوگهز به‌یه‌كدی بقهبلێێنم، رۆژێك بێ لایه‌نی، رۆژێك
پارتیه‌كی تۆخ و رۆژێك پارتیه‌كی تۆراو و.. . هتد.
ئه‌م گهمهسیاسیهی تۆ ئه‌یكه‌ی، زۆر كه‌سی تریش كردی،ئه‌وه‌تا كاك
حه‌مه‌سه‌عید زۆر بهجهرائهتهوه رایگه‌یاند كه پارتی خێری بۆ ئه‌و
تیایه‌و بۆ پارتی ئه‌نوسێ و خهبیریشه له شوئونی یه‌كێتی یا. باشتره
به‌ریزیشتان خۆتان ساغبكه‌نه‌وه و له رێكخراوی چاكدا مه‌مێنن به‌ناوی بێ
لایه‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌تا خۆتان مه‌كه‌ن به‌مال له‌سه‌ر بێ لایه‌نه‌كان،
وتاره‌كانی خۆتان له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوا ده‌لیلی قاتعه به‌خوێنه‌ر بلێ
به‌رێزتان پارتیه‌كی دلسۆزن و ئامۆژگاری سه‌ركردایه‌تی پارتیش ئه‌كه‌ن و
په‌یامیش ئه‌نێرن بۆ كاك مه‌سعوود.
براده‌رێكم هه‌بو ئه‌یگوت له‌سه‌دا نه‌وه‌دونۆی بادینیه‌كان پارتین،
ئه‌گه‌ر پارتیش نه‌بن هه‌ر دلیان بۆی لێئه‌دا، به‌ریزیشتان ئاكره‌یی ن و
ئه‌م قه‌وسی قهزهحه ئه‌تانگرێته‌وه، وه‌لی سۆرانیهكان زۆر زۆریان
یه‌كێتی بن هه‌ر ئه‌گاته له‌سه‌دا شه‌ست،رێژه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌دام و
ئه‌سه‌د له بادیناندا زیاتر بهدهركهوتوه نه‌ك لهسۆراندا. ئه‌بێت
بادینان بۆ پارتی بێت به‌ریژه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌دوپێنج به‌سه‌ره‌وه، و
سۆرانیش لانی كه‌می نیوه‌ی بۆ پارتی بێت. ئه‌م مه‌نتیقه‌یه رۆشنیبری كوردی
خستۆته دنیای گومانه‌وه له‌چاوی خوێنه‌ردا.
به‌ریزان و خۆشه‌ویستانی چاك
ئیوه تا ئیستا ریزه‌كانتان دوور بوه له كه‌سانی یه‌كیتی و پارتی، به‌لام
كاك هیشام نه‌ك هه‌ر هیچی تیا نه‌هیشته‌وه كه چۆن پارتیه‌كی دلسۆزهو
له‌سه‌رچ وهتهریكی حه‌ساسیش قسان ئه‌كات، وه‌ختی ته‌شه‌نوج بكات
بیروباوه‌ری حیزبیانه‌ی. بۆیه ئه‌م نوسه‌ره به‌ریزه (كاك هیشام
ئاكره‌یی) زیانی گه‌لی زیاتر ئه‌بی له‌قازانج بۆ چاك، كه‌س گومانی
لهدلسۆزی ئه‌و نیه بۆ گه‌لی كورد و نوسینه‌كانیشی خوینه‌ری خۆیان هیه
به‌لام بۆ ئه‌بی كه‌سانی حیزبی و دلسۆز له‌هه‌ردو حیزبی سه‌ركرده‌وه خۆیان
بكه‌ن به‌ناو ئیوهشا و چاكیش گوماناوی بكه‌ن و بارگاوی بكه‌ن به حیزب و
حیزبكاری. من ته‌قدیری كار‌و ماندوبونهكانتان ئه‌كه‌م، هی كاك هیشامیش
هه‌روا به‌س باشتر نیه كاك هیشام و ئیوه‌ش به‌ناوی نوسه‌ری سهربهخۆو وبی
لایه‌نه‌وه پیمان نهناسینن