دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش.. .
عه‌بدولقادرحه‌سه‌ن
ئه‌نجامدانی: گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
سه‌ره‌تا
به‌خێرهاتنتان لێده‌که‌م بۆ ولاتی دانیمارک ئومێدی سه‌رکه‌وتنتان بۆ
ده‌خوازم له‌م گه‌شته‌ی ئه‌وروپادا.
پ/دیاره
ئه‌مه یه‌که‌مجارتانه له‌هه‌نده‌ران ئاهه‌نگ سازده‌که‌ن،تا ئێستا چه‌ند
وڵاتێکیشتان به‌سه‌رکردووه‌ته‌وه،چ هه‌ستێکتان لا گه‌ڵاڵه بووه؟
و/ پێشه‌کی
به‌خیرهاتنتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م دیمانه‌یه، له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌شتدا
ده‌ڵێم، به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌مه یه‌که‌م جارمه بۆ کۆنسه‌رت سازکردن بێمه
هه‌نده‌ران له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلیمانیدا، هه‌ڵبه‌ت براده‌رانی تیپی
مۆسیقاش یه‌که‌مجاریانه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه،زۆرخۆشحاڵبووم به‌م
هاتنه‌مان،ئه‌مه بۆ ئیمه هه‌لێکی هونه‌ریه تا بتوانین له ڕێگه‌یه‌وه
خزمه‌تی خوشک وبراکانمان بکه‌ین لیره. به‌ڕاستی خودی خۆم که چاو به
هۆڵه‌که‌دا ده‌گێرم ئه‌و هه‌مووخوشک و برایانه به که خێزانه‌وه هاتون
به که‌یف و خۆشیه‌وه ده‌بینم بێگومانم به‌خۆشی ئێمه‌وه هاتون هێنده‌ی
دیکه شادده‌بم، خۆ گه‌ر له سلیمانیش سازمانکردایه وابزانم هه‌ر
به‌هه‌مان شێوه ده‌هاته به‌رچاوم. ده‌توانم بڵێم لێره زیاتریشیان بۆ
کردوین، بۆیه زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین.
پ/ ئه‌م گه‌شته‌ی
هه‌نده‌رانتان هیچ ئه‌زمونێکت پێده‌به‌خشێت؟
و/ بێگومان
هه‌رکارێکی هونه‌ری دوور له ژینگه‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت بۆ خۆی ئه‌زمونێکی
نوێیه گه‌ره‌که هونه‌رمه‌ند کارایانه توانای خۆی تیدا به‌کار بهێنێت، جا
ئه‌وسۆزو پێشوازیه گه‌رمه‌ی کوره‌دکانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به
ئێمه نیشانیاندا‌گوزارشت له رێز‌و خۆشه‌ویستیان ده‌کات به‌رامبه‌ر به
ئه‌دای تیپه‌که‌مان که ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆمان بۆ به‌رهه‌می
باڵاتروجوانترو سه‌رکه‌وتووتر.
پ/ زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌نده کورده‌کانی هه‌نده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که تاراوگه
هانده‌رو یاریده‌ده‌ر نیه بۆ پێشڤه‌چوون و گه‌شه کردنی گۆرانی و مووزیکی
کوردی، به‌وه‌ی ئه‌و بوارانه‌ی له‌کوردستان له‌بۆهونه‌ری گۆرانی
ڕه‌خساوه‌له تاراوگه بوونی نیه. ئه‌م گله‌یی و گازندانه‌ش له‌بۆ
میدیاکوردیه‌کان ده‌ریده‌بڕن. تۆ له‌و ڕووه‌وه چ ده‌بێژیت؟
و/ به‌نسبه‌ت
ئێمه‌وه که له کوردستان ده‌ژین‌چ من چ براده‌رانی مووزیکژه‌ن ته‌نها
کاری هونه‌ری ده‌که‌ین و هیچی دیکه،
ببوره پێتده‌بڕم
که‌واته به هونه‌ره‌که‌تان ده‌ژین؟
به‌ڵێ به‌وه
ده‌ژین،هه‌روه‌ها له داموده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کارده‌که‌ین و
له‌وێش مووچه‌خۆرین،
وه‌لێ دیاره
دۆخه‌که لێره به چۆرێکی دیکه‌یه،له‌وانه‌یه زۆرێک له گۆرانیبێژه‌کان
کاربکه‌ن بۆ بژێوی خۆیان، که ئه‌مه‌ش که‌ریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر
هونه‌ره‌که‌یان ده‌نێت.
پ/ ئه‌وه‌ی گووتت تا
ڕاده‌یه‌ک ڕاسته وه‌لێ ئه‌وه لایه‌نێکی کێشه‌که‌یه، چونکه زۆربه‌ی
گۆرانیبیژانی هه‌نده‌رانیش له ئاهه‌نگه‌کانداله بڕی پاره به‌شداری
ده‌که‌ن، هاوکات سی دیش ده‌رده‌که‌ن، یانی به‌گشتی له ته‌نگه‌شه‌ی ماددیدا
ناژین، من مه‌به‌ستم لایه‌نی ته‌کنیکییه.
و/ راسته به‌ڵام
هه‌رچۆن بێت ناکرێ بارودۆخی هونه‌ری ئێره بخه‌ینه ئاستی کوردستان.
ئێمه له کوردستان
به‌رده‌وام یه‌کتر ده‌بینین، ده‌توانین به‌خێرایی بۆ ئه‌نجامدانی کاری
هونه‌ری کۆببینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئه‌وکاره لێره زه‌حمه‌تی
تێده‌یه.
پ/ ئه‌وه‌نده‌ی من
بزانم عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به
گۆرانی گووتن کردووه و له‌نێو جیهانی هونه‌ری گۆرانیدا ئه‌ستێره‌یه‌کی
دیاره، وه‌لێ گه‌ر عه‌بده‌لقادر له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیبێژێکی ئه‌م
سه‌ر‌ده‌مه‌ی ئێستادا به‌راورد بکه‌ین ده‌رده‌که‌وێت عه‌بدولقادر
به‌رهه‌می که‌مه، هۆکاره‌کان چین؟
و/ ئه‌وه ڕاسته من
به‌رهه‌مم که‌مه هۆکاره‌کانیش ئه‌وه‌ن که من ماوه‌یه‌کی دریژ به‌هۆی
چونه‌ده‌ره‌وه‌و پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه له کاری هونه‌ری دابڕام،که‌ئه‌وه‌ش
جێی فه‌خرو شانازیه بۆمن وه‌ک هونره‌مه‌ندێک به‌شداری له خه‌باتدا بکه‌م،
هه‌روه‌ها من نه‌مویستوه‌کارێکی هونه‌ری به‌رهه‌م بهێنم که به‌دڵی خۆم و
جه‌ماوه‌ر نه‌بێت و له ئاستیکی هونه‌ری نزمدابێت. هه‌ڵبه‌ته من له‌کاری
هونه‌ری نه‌وه‌ستاوم ناوبه‌ناو کاری جوانم کردووه.
هاوکات مه‌رج نیه
به‌رهه‌می زۆر نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتوویی هونه‌رمه‌ندبێت، تۆ بڕوانه
هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی کورد مامۆستا که‌ریم کابان به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وه‌نده
که‌من زه‌حمه‌ته سی دی یه‌کی لی پێکنهێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ئاستی
هونه‌ریدا پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه و خاوه‌ن ڕێز‌و حورمه‌تی جه‌ماوه‌ره.
پ/ تۆ وه‌ک
ئه‌ندامێکی تیپی مۆوزیکی سلیمانی بۆت هه‌یه له‌ته‌ک گرووپی مووزیکی
دیکه‌دا گۆرانی بچڕیت یا نه و؟
و/ ئێمه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه تیپی مۆسیقای سلیمانی له‌مه‌و به‌ر بۆمان نه‌بوو
له‌ته‌ک گرووپی دیکه‌دا گۆرانی بچڕین، وه‌لی ئێستا بۆمان هه‌یه.
پ/ بۆ ئیستا بۆتان
هه‌یه‌و پێشتر بۆتان نه‌بوو؟
و/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تیپی مووزیکی سلیمانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نیه{ سی دی} یه‌ک تایبه‌ت بۆمن یا
بۆ هونه‌رمه‌ندێکی دیکه تۆماربکات بۆنمونه کاری ئاماده‌کردنی گۆرانیه‌ک
جاری وابووه تا کاتژمێر سێی شه‌وی خایاندووه،بۆیه ده‌ڵێم له‌وانه‌یه
چه‌ند به‌رهه‌مێکم بۆ ئاماده‌بکات به‌ڵام بۆ تۆمارکردن شوێنی تایبه‌تی
ده‌وێت. هاوکات بۆشمان هه‌یه وه‌ک چه‌ند براده‌رێک له به‌شێکی تیپی
مووزیکی سلیمانی پێکه‌وه کاری هونه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین.
بۆنمونه مووزیک
ژه‌نانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات که له سلیمانی بوون پێشنیاریان کرد که
چه‌ند مادده‌یه‌کیان بده‌مێ خۆیان له‌وێ مووزیکی بخه‌نه‌سه‌رو بۆم
بنێرنه‌وه پاشان خۆم ده‌نگی بخه‌مه‌سه‌ر.
پ/ ئه‌ی له
کوردستانی باشوور کارت له ته‌ک گرووپی دیکه ئه‌نجام داوه؟
به‌ڵی له‌ته‌ک
کۆمه‌ڵی هونه‌رووێژه‌ی کوردی.
- ئه‌وه له
هه‌فتاکاندا بوو من مه‌به‌ستم ئێستایه.
نه‌خێر ئێستا ته‌نها
له‌گه‌ڵ تیپی مووزیکی سلیمانی کارده‌که‌م.
پ/ عه‌بدولقادر
حه‌سه‌ن له کاتی ئێستادا خۆی بۆچی ئاماده‌ده‌کات؟
و/ ئێستا چه‌ند
گۆرانیه‌کی نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه که هه‌ندێکیان له شێوه‌ی کلیپدا
به‌رهه‌م دێن، وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی جوانی ئه‌وروپامان
گرتووه که له خزمه‌تی کلیپه‌که‌دا ده‌بن. من له به‌رهه‌م هێنانی
گۆرانیدا په‌له‌ناکه‌م ناشمه‌وێ زۆربێ و بۆربێت، ده‌مه‌وێ ئاوازه‌که
هۆنراوه‌که جوانتربکات یاهۆنراوه‌که گۆرانیه‌که بنه‌خشێنێت، یانی
به‌هه‌موو گۆرانیه‌کی سه‌رکه‌وتووی لێده‌رچێت.
جاهیوادارم بتوانم
له‌ده‌رفه‌تێکی نزیکدا بینه‌رو بیسه‌ری کوردبه‌و به‌رهه‌مانه شادبکه‌م.
دوواپرسیار/ ڕات چیه
سه‌باره‌ت به‌و کلیپانه‌ی له هه‌نده‌ران دینه به‌رهه‌م؟چونکه زۆرێک
له‌شاره‌زایانی گۆرانی و مووزیکی کوردی هاوکات هونه‌ر دۆستان و بینه‌رانیش
پێیان وایه به‌شێکی زۆر له‌و کلیپانه دوورن له زه‌وقی هونه‌ری و
گۆرانی کوردی ده‌شێوێنن.
و/ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و
بۆچوونانه‌دام، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هونه‌رمه‌ندان لێ هه‌رکه‌سیک چه‌ند
گۆرانیه‌کی گووت به‌وه نابێته گۆرانیبێژی سه‌رکه‌وتوو و به ئه‌زموون.
ئه‌وه‌ی هه‌ستی
پێده‌که‌م و دیاره لێره له هه‌نده‌ران به‌بێ سه‌لیقه کچی گه‌نجی جوانی
ئه‌وروپی ده‌خنیننه ناو کلیپه‌کانه‌وه،که زۆر‌جارهیچ جۆره گونجانێك
له‌نێوان تیکست یا گۆرانی یا بابه‌تی کلیپه‌که‌دا نیه.
چ گرفتێکه گه‌ر
وێنه‌ی نێو کلیپێک سرووشتی ده‌ره‌وه‌بێت، یا ناوبازاڕێک بیت. هاوکات زۆر
وێنه‌ی سه‌رنجڕاکێش و جوان هه‌ن با ئه‌وانه به‌کار بهینن.
ئه‌ی گله‌یی و
ڕه‌خنه‌ت له‌و ته‌له‌فزیۆنانه نیه که ئه‌و به‌رهه‌مه ئاست نزمانه
په‌خش ده‌که‌ن؟
به‌ڵی گله‌ییم
هه‌یه، ئومێده‌وارم له‌داهاتوودا شتی وا بڵاو نه‌که‌نه‌وه.
سوپاس و هیوای
سه‌رکه‌وتن
منیش زۆر سوپاسی
به‌رێزتان ده‌که‌م ئه‌رکتان کێشا، وه به‌راستی خۆشحاڵ بووم به‌م
به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه هه‌ربژین.
halabja@ofir. dk