| |
قه‌ت نه‌مده‌زانی شیعه و سوونه ئه‌وه‌نده دژی یه‌کن... جه‌عفه‌ر گوانی زۆر جارم ده‌بیست یان ده‌مخوێنده‌وه که شیعه و سووننه به حوکمی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له نێوانیان رژاوه ناکۆکی و ناحه‌زییه‌کی زۆریان له نێوان هه‌یه، به‌ڵام له‌و دواییه‌ی له ئه‌نجامی گه‌ڕان به دوای سایته ره‌سمیه‌کانی شیعه‌کانی عێراق گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و دوو مه‌زهه‌به دژی یه‌کن هیچ گرۆه و کۆمه‌ڵێکی دیکه به‌و شێوه‌یه دژی یه‌ک نین، له‌وه‌شدا به ناهه‌قم مه‌زانن چونکه هه‌ر که‌سێک سایتی (شبکه کربلا و للڕنبا و) ی زمانحاڵی شیعه‌کانی عێراق به مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه، بخوێنێته‌وه ئه‌وه له‌وه‌ی من گووتم زیاتر ده‌ڕوات، تا کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی باس له دژایه‌تی سووننه ده‌کرێت باس له هیچ شتێکی دیکه ناکرێت، بۆیه‌ش من زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و کاتانه به‌سه‌ر چوون جارێکی دیکه له عێراقدا ئه‌و دوو مه‌زهه‌به پێکه‌وه به‌رنه سه‌ر به‌تایبه‌تی که ئێستاکه شیعه هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له و کێشانه‌ی به‌سه‌ریان هاتن له سووننه‌ی حیاسب ده‌کات زیاتر نه‌ک له رژێمی به‌عس و سه‌دام، که‌واته ئه‌و عێراقه یه‌کگرتووه‌ی که هه‌ریه‌ک له شیعه‌کان و هه‌روه‌ها سووننیه‌کانیش داوای ده‌که‌ن، زۆر ئه‌سته‌مه دروست ببێت، تا ئسَستا یه‌که‌م هه‌نگاو شیعه رازی نییه به‌رهه‌می ناوچه شیعیه‌کان له ناوچه‌کانی دیکه (کوردستان و سووننه) سه‌رف بکرێت، پاشان داوای فیدڕاڵی مه‌زهه‌بی بۆ شیعه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی هه‌نگاون بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه شیعیه‌کان، له هه‌مووی سه‌یرتر ده‌یانه‌وێت نه‌وتی عێراق به ئێران‌دا بڕوات، ئه‌مه‌ش بۆ پێکبه‌ستنه‌وه‌ی ناوچه شیعیه‌کان، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که جارێکی دیکه ئه‌وانه یه‌کناگرنه‌وه و دانویان له‌گه‌لڕ یه‌کتری ناکوڵێت. ئه‌وه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌لڕ سه‌رده‌می نوێی عێراق ناگوونجێت چونکه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که عێراق ببێته نمونه‌ی دیموکراسیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، وه‌لی ئه‌مه که‌ی له‌گه‌لڕ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێره تێک ده‌کاته‌وه. لێره‌وه هه‌ڵوێستی کورد رۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌و باردۆخه لێک تێکه‌ڵکراوه‌دا، ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی خۆشبه‌ختییه ئه‌وه‌یه که کورد تاکو ئێستاکه یه‌کلایه‌نه له نێوان هه‌ردووکیان وه‌ستاوه و خۆی به هیچ یێک له‌و مه‌زهه‌بانه نه‌به‌ستۆته‌وه، چونکه خۆبه‌ستنه‌وه به هه‌ر لایه‌نێک کێشه‌ی کورد زۆر ئاڵۆزتر ده‌کات، تاکو ئێستا وه‌کو ناوبژیوان له نێوان هه‌ردووکیان کار ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ند جارێک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود بانگی کوردستانی ده‌کردن تاکو لێره‌وه هانیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، چونکه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد باش له‌و مه‌سه‌لیه و ئه‌نجامی ئه‌و ناخۆشیه و به‌شداری نه‌کردن باش ده‌بینێت، کورد له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی به‌شی ناوبژیوانی سووننه و شیعه‌یه له هه‌مان کاتتدا ئه‌و که‌شه‌شه مافه‌کانی کورد به‌ره‌و پیچشتر ده‌بات، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که سوودی کورد له بونی ناخۆشی نێوان مه‌زهه‌به‌کان دایه، به‌ڵام دیاریشه که له‌و باردودۆخه‌دا کورد له‌وانه‌یه سوودمه‌ند ببێت، چونکه شیعه‌کان له ئه‌نجامی تێکه‌لڕ نه‌بوونه‌وه‌یان له‌گه‌لڕ سووننه ئه‌گه‌ر هه‌ر جودایی و نیمچه جوداییه‌ک بکه‌ن ئه‌وه رێیه‌که بۆ کورد زۆر له بارتر و خۆشتر ده‌بێت، چونکه ئه‌وه فیدڕاڵیه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کورد داوای ده‌کات به هه‌مووو پێوانه‌یه‌ک زۆر مه‌عقولتر و واقیعبینانه‌تره له‌و فیدڕاڵیه‌ته مه‌زهه‌بیه‌ی شیعه داوای ده‌کات، چونکه له هیچ شوێنێکی دونیا فیدڕاڵیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بیه‌ت وجودێکی شه‌رعی نییه.
www. kurdistannet. org به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا 11-6-2005 19:39
| |