| ||||
گه‌لانی کوردستان وسه‌رۆکه‌کان رۆژتان باش ... بێکه‌س به‌رواری یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتنه‌مێژوییه‌کانی گه‌لی کورد رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی 2005. 6. 12 به‌دی دێت وه‌به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات و وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه هه‌لده‌بژێردرێت ده‌ست به‌کارده‌بیت وهه‌ر له‌وچرکه‌یه‌وه چ کوردستان وچ گه‌لانی کوردستان به‌ره‌و قوناغێک وگورانێکی گه‌وره ده‌چن که ئه‌مه‌ده‌بیته سه‌رکه‌وتن وگورانێکی هه‌ره گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی که به‌رێزمام جه‌لال وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکی کۆماری عێراقی فیدرال هه‌لبژێردرا وه‌بێگومان ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه وهه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کانی تری کورد که‌به‌خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید وده‌یان سالی خه‌باتی گه‌لانی کوردستان به‌دیهاتون وه‌ک که‌رنه‌ڤالی گه‌وره پێشوازیکراون وده‌کرێن وه‌ئه‌مه‌ش ماڤێکی ره‌وای هه‌موو گه‌لانه به‌تایبه‌ت گه‌لێکی سته‌م دیده‌یی وه‌ک گه‌لی کورد ودیاره ئه‌م گورانکاریانه گورانکاری باشتر به‌دوای خویاندا دێنن ئه‌گه‌ر بتوانین بیانپارێزین. بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌مومان بروانینه رابردووی نێزیک هه‌رله‌ورۆژه‌ی که‌به‌رێز مام جه‌لال بو به‌سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدرال به‌که‌رنه‌ڤال وئاهه‌نگ و خۆشی و پێشواز یێکی زۆر گه‌وره پیرۆزکرا وه‌تائێساش له‌زۆرشوێن به‌رده‌وامن، به‌لاَم له‌هه‌مان کاتدا شتێکی حاشا هه‌لنه‌گره که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به‌رێز مام جه‌لال پالێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان وخۆدی به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانیش بو به‌لام به‌شێک له لایانگران وئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کورستان دلخۆشی خۆیان ده‌رنه‌بری وبگره که‌سانێک هه‌بوون خۆیان بێ خه‌به‌ر کردبوو وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وگۆرانکاریه گه‌وره‌یه هه‌رته‌نها ده‌ستکه‌وتێک بێت بۆ یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌لانی کوردستان وعێراقی فیدرال، وه‌له‌هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌بوکه‌ره‌گندانه‌وه‌ی ئه‌م راستیه له‌راگه‌یاندنی پارتی جار به‌جار به‌دیده‌کرا، وه‌ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ێکی بابه‌تیانه بیر له‌م ره‌نگدانه‌وه‌یه بکه‌ین ده‌زانین که ئاسان نیه ئه‌وهه‌موو ململانێیه‌ی چه‌ندین سال وتاکو کاریگه‌ریه‌کانی شه‌ری ناوخۆی ودووئیداره‌ی وجیاوازی بیرووای سیاسی له بیر خه‌لک بچیته‌وه وکاریگه‌ری نه‌مێنیت وه‌به‌تایبه‌ت له‌گومه‌ڵگاێکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردستانی و زۆر جار که‌ره‌خنه له‌سه‌رۆک کۆمار ده‌گیرێت چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌کرێت ئه‌ندامانی یه‌کێتی به‌رگری لێبکه‌ن وجوره که‌سانێک هه‌ن هه‌ست به‌گرنگی پاراستنی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه ناکه‌ن وخویان به‌به‌رپسیار نابینن وئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا زه‌ره‌رێرک به‌م ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه ده‌گه‌ێنیت. ئه‌مه‌له‌لاێک وه‌له‌لاێکی تر وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته له‌لایه‌ن به‌رێز مام جه‌لال ه‌وه گۆرانکاریێکی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی دا هێناوه وه‌بوه‌ته جێگای ئۆمێدی مه‌لیونه‌ها عێراقی وکوردستانی وله‌ناویاندا ئه‌ندامانی یه‌کێتی وپارتی و‌ئێستا ئه‌وه‌به‌دیده‌کرێت که‌به‌رێز مام جه‌لال هاوسه‌نگیێکی دروستکردووه له‌نێوان ده‌ستهه‌لاته‌کانی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق ووه‌ک سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وبگره زۆر له‌ده‌ستهه‌لاته‌کانی خۆی به‌خشیوه به مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خویدا دروستکردنی سه‌رکرده‌کانی دوارۆژه و فێربونی سیسته‌مێکی فرواتره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیکردن وه‌ره‌نگه ئه‌مه کارێکی ئاسانتربێت بۆ یه‌کێتی نیشتمانی، به‌لام بۆ پارتی کارێکی قورس‌تر ده‌بێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که کاک مه‌سعود له‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی یه‌وه ببێت به سه‌رۆکی هه‌رێم بێگۆمان ئه‌رکه‌کانی زۆر زۆرتر و قورس‌تر ده‌بن وه‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندام ولایه‌نگرانی پارتی زۆرتر ده‌بێت. به‌هۆی شێوه‌ی پێکهاته‌ی پارتی وکاریگه‌ری کاک مه‌سعود بارزانی له‌ناو پارتیدا و نمونه‌ی سیسته‌می سه‌روکایه‌تی پارتایه‌تی یه‌کێکیانه. دیاره له‌کۆبۆنه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وپارتی باس له‌هه‌ماهه‌نگی وئاهه‌نگ گێرانی هاوبه‌ش کراوه وه‌به‌رێز کاک کوسره‌ت ره‌سول ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که بریار بۆ هه‌مو و دام وده‌زگا و لق ومه‌لبه‌ند ده‌رچووه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و پیرۆزکردنی ئه‌م ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه به‌هاوبه‌شی وبه‌رزکردنی ته‌نها ئالای کوردستان و وێنه‌ی سه‌رۆک کۆمار وسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێبکرێت واتای ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه پیرۆزتر وبه‌بایه‌خ تر ده‌بێت وه‌یه‌ک رێزی ویه‌ک هه‌لوێستی توندتر ده‌کات؟ راسته زۆر گرنگه که هه‌ماهه‌نگی وکاری هاوبه‌ش بۆئه‌م مه‌به‌سته بکرێت، به‌لام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌م کاک مه‌سعود له‌وچرکه‌یه‌وه حه‌کیمانه بتوانیت ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌یه‌ک جیا بکاته‌وه به‌شێوه‌ێک که له‌گه‌ل ئه‌وقۆناغه مێژووییه وئه‌و پۆسته نوێیه وه ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بگونجێت، وه له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێت هه‌موو دۆست ولایه‌نگیرانی وئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه باش بزانن که‌له‌وچرکه‌یه‌وه به‌رێز کاک مه‌سعود ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێم ونوێنه‌ری هه‌موو گه‌لانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وناوه‌ی کوردستان وه‌له‌هه‌مان کاتدا چۆن ماڤه‌کانی ده‌گۆردرێت ئه‌وها ئه‌رکه‌کانی ده‌گۆردرێت وه‌په‌ویوه‌ندی نێوان ئه‌و ئه‌وان گۆرانکاری به‌سه‌ردا دێت وله‌جاتی سه‌رۆکی ته‌نها ئه‌وان بێت ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌موومان وه‌به‌رپسیارده‌بیت له‌داکۆکی کردن له‌مافه‌کانمان وبه‌رگریکردن له‌ده‌ستکه‌وته‌کانمان ونوێنه‌رایه‌تیکردنمان وه‌ک چۆن ئێستا به‌رێز سه‌رۆکی عێراقی فیدرال مام جه‌لال به‌رپسیاره به‌رامبه‌ر هه‌موو عێراقی وکوردستانیه‌کان. بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگیرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان ئیتر خۆیان ئامه‌ده بکه‌ن بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌وه قوناغی کوردستانیبون وه دوور له‌پارتایه‌تی به‌رته‌سک وه‌به‌سینگێکی فراوان وه‌نه‌فه‌سێکی دیموکراسیانه ره‌خنه‌کانی ره‌وا قه‌بوول بکه‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌رۆکه‌کانیش بگیرێت راسته ره‌نگه تائه‌مرۆ زیاتر ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی و پارتی ئه‌ومافه‌یان هه‌بێت چ که‌م یان زۆر به‌لام ئه‌مروو هه‌موو کوردستانیه‌کان مافی ره‌خنه ی ره‌وا وپێشنیار وخۆپێشاندانیا ن هه‌یه وئه‌گه‌ر به‌رامبه به‌رزترین ده‌ستهه‌لاتش دابیت وبێگۆمان ئه‌م مافانه له‌ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا مسۆگه‌رده‌کرێت. ده‌بێت یاسا بالا ده‌ستبێت و هه‌موو ده‌ستهه‌لاته‌کان پاپه‌ندی بن. بۆیه بائه‌م هه‌موو سه‌رکه‌وتنانه بپارێزین وه‌هه‌رهه‌موومان به‌یه‌که‌وه خه‌بات بو گه‌یشتن به‌هه‌موو مافه ره‌واکانمان بکه‌ین وه کوردستانیبوون ستراتیجیه‌تمان بێت وپه‌سه‌ندکردن و قه‌بول کردن ورێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر ودیالۆک با رێگای خه‌باتمان بن وه به‌سه‌رۆکه‌کانمان بلًَێین له‌هه‌موو کاره‌کانتان که‌له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی کوردستاندا بن هاوکار وپشتیوانی ئێوه‌ین وله‌هه‌مان کاتدا ئێوه به‌رپسیارن به‌رامبه‌ر یاسا و گه‌لانی کوردستان وه‌ک هه‌موو که‌سانی ئه‌م کوردستانه له‌جێبه‌جکردنی ئه‌رک ومافه‌کانتان. با به‌یه‌که‌وه ئه‌م ده‌ستکه‌وته پیرۆزانه پپارێزین ومافه ره‌واکانی ترمان مسۆگه‌رکه‌ین وه هه‌وڵی گورانکاری دیموکراتیانه‌ی راسته‌قینه ویه‌کسانی وپێشخستنی کومه‌ڵگای کوردستان بده‌ین تا فریایی پێشکه‌وتنه به‌په‌له‌کانی ئه‌م جیهانه بکه‌وین وه ئه‌و رۆژه نزیکتر بکه‌ینه‌وه که ئالای کوردستان له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان به‌رزده‌کرێته‌وه وه‌له‌ناخی دڵمانه‌وه بڵێین ئه‌ی گه‌لی کوردستان وئه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆکمان سه‌رکه‌وتن وسه‌روکایه‌تیتان پیرۆز و رۆژتان باش به‌هیوای سه‌رکه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری وگه‌یشتن به چاره‌نوسی ره‌وای خۆمان. بێکه‌س به‌رواری نه‌رویج 2005. 6. 11 bekesmayn@yahoo. no
| ||||
|