| ||||
سویسرا له‌ڕاپرسی یه‌که‌وه بۆپه‌یمانی شینگنفهرهیدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا faraidun_73@hotmail. comووڵاتی سویسرا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێگه‌جیوگرافیه‌که‌ی له‌قووڵای ووڵاتانی یه‌کێتی ئۆروپا له‌نگه‌ری گرتووه و ناوه‌ندێکی سیاسی جیهانیه، دانیشتوانه‌که‌ی به‌سه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان، فه‌ره‌نسی، ئیتالی، دابه‌شبووه، هه‌میشه‌خۆی له‌هه‌ر هاوپه‌یمانی و هاوکۆییه‌کی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئۆروپا پاراستووه.. وه‌ک دورگه‌یه‌کی ووشکانی به‌سه‌ریه‌کێتی ئه‌وروپا ماوه‌ته‌وه که‌شه‌پۆله‌کانی گه‌یشتۆته ووڵاتانی به‌لکان و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی جاران، بۆماوه‌ی چه‌ندمانگێک ده‌بێت چه‌ند پرسێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مشتومڕی ناو ناسونال ڕاتی سویسرایه که‌باڵاترین ده‌زگایی یاسادانان وپه‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌و ووڵاته‌یه.. پرسی یه‌که‌م چوونه‌ناو په‌یمانی شینگن ودبلنه، بۆ پێویست نه‌بوونی ڤیزا له‌نێوان سویسرا‌و ووڵاتانی ئه‌وهاوپه‌یمانی تیه و واڵاکردنی سنوره‌کان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر په‌نجه‌مۆری په‌نابه‌ران که‌له‌یه‌کێک له‌ووڵاتانی تری ئۆروپایی داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردبێت، . پرسی دووم گرفت ودیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ به‌ڕه‌سمی بوون و ماره‌کردن وپێکه‌وه نانی هاوسه‌ری له‌نێوان دووکه‌سی هاوڕه‌گه‌زدا چ ژن بن یان پیاو (هۆمۆسێکسواله‌کان) ، له‌گه‌ڵ ورده‌کاری ماف وبیمه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی میرات بۆ که‌سی دووه‌م له‌کاتی مردنی که‌سی یه‌که‌می ئه‌و جۆره هاوسه‌رێتی یهههمووئهم پرسانه‌ش کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له‌مه‌ودای دووردا بۆئاینده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سویسری یه‌کان، بۆیه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 5/6 2005 سویسریه‌کان چوونه‌پرۆسه‌یه‌کی ڕاپرسی یه‌وه که‌زیاتر له‌سه‌داپه‌نجاو هه‌شتی هاووڵاتیان به‌شداریان تێداکرد، ده‌رئه‌نجام به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کان بۆپه‌یوه‌ست بوون به شینگنه‌وه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 54 % به به‌ڵێ بۆچوونه ناو په‌یمانی شینگن ده‌نگیان دا، بۆپرسی دووه‌میش، به‌ڕێژه‌ی 58% به‌ڵێ بوو بۆ به‌ڕه‌سمی کردنی هاوسه‌رێتی له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زی وه‌ک یه‌کدا.. . S، V، P که‌پارتێکی ڕاستڕه‌وی دژبه‌په‌نابه‌رانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پارداسه‌رکه‌وتنی له‌کورسه‌یه‌کانی په‌رله‌ماندابه‌ده‌ستهێنا دژی چوونه‌ناوپه‌یمانی شینگن وئاواڵاکردنی سنوره‌کان بوو، به‌ڵام له‌ڕوویه‌کی تردا پارتی SVP به‌سه‌رکه‌وتنی دائه‌نێن بۆپارته‌که‌یان به‌وه‌ی له‌ئاکامی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له‌سه‌رپه‌نجه‌مۆری په‌نابه‌ران دژایه‌تی وفشاره‌کانیان به‌ڕووی په‌نابه‌راندا واڵاترده‌بێت.. ، پارتی دیموکراتی مه‌سیحی له‌گه‌لًَ چه‌ند پارت و ڕێکخراوه‌کانی تردا دژی پرسی هۆمۆسێکسواله‌کان بوون، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پارته‌کانیP. D. F. و لیبرال و گرۆینه‌لیبرال و P. S. ی وه‌کو به‌ره‌یه‌کی لیبرال هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رکه‌وتنی ڕاپرسیه‌که‌بووبه‌به‌ڵێ ، ، ، ، ده‌نگدان بۆ هۆمۆسێکسواله‌کان که‌دیارده‌یه‌کی ناسرووشتی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌و که‌مترله 5 %سه‌داپێنجی کۆمه‌ڵگایی سویسری پێکده‌هێنن بۆئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌پڕوپاگه‌نده کاندا که‌ئه‌بێت ئازادی تاک وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی ڕێزی لێبگیردرێ، ، له‌ئێستاش به‌دوواوه په‌نابه‌رانێک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن که له‌ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕه‌فزده‌کرێن و شانسی په‌نابه‌رێتیان نامێنێت ناتوانن وه‌ک پێشووترڕوبکه‌نه‌سویسرا، جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌چه‌ندڕۆژی ڕابردوودا له‌هه‌ردوو ووڵاتی فه‌ره‌نساوهۆڵه‌ندا له‌ترسی تواننه‌وه‌ی کلتور ی نه‌ته‌وه‌ی و کرانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌ها به‌ره‌و ڕووی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ستووری یه‌کێتی ئۆروپا ڕه‌تکرایه‌وه، به‌ڵام له‌سویسرا که‌خاوه‌نی ئاستێکی ئابووری به‌رز و که‌مترین ڕێژه‌ی بێکاریه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی پیشه‌سازی وه‌ک ئه‌ڵمانیا، ، هه‌میشه له‌هه‌ڵوێسته‌کردندا بووه به‌ره‌مبه‌ر یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ڕاپرسیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی5/6/2005 و. چوونه ناوپه‌یمانی شینگنه‌وه و واڵاکردنی سنووره‌کان نیشانه‌ی بوون به‌ّژێر ئاوه وه‌ی دوورگه‌ی سویسرایه به‌شه‌پۆله‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ئاینده‌یه‌کی دووردا،
| ||||
|