| ||||
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی کوردی له شاری ئارنهێمی هۆڵه‌ندی سه‌باره‌ت به دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات
ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانیمان به زمانی عه‌ره‌بی خوێندنه‌وه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی کوردی شاری ئاڕنهێمه‌وه بڵاو کرابوه‌وه، نوسه‌ره‌کانی پێیان عه‌یب بووه به کوردی بینوسن، چونکه ده‌زانن کورد زمانه‌کان باوه‌ڕییان پێ ناکه‌ن، بۆیه هانایان بۆ زمانی عه‌ره‌بی بردووه. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌مان تا ئه‌مڕۆ نه‌ناسیوه، پێخۆشحاڵ بووین ئه‌مڕۆ چه‌ند که‌سێکییان بۆ یه‌که‌مجار له دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات ئاماده بوون، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزییانه، زانیارییه هه‌ڵه‌کانیشییان له‌سه‌ر مێژووی به‌شی یه‌که‌می دادگاییه‌که و کیمیابارانکردنی ئه‌هواره‌کان باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌م دادگاییه نه‌بوونه‌و نیین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ڕونی بکه‌ینه‌وه که:- ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه هیچبه‌شدارییه‌کییان له سازدانی کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی به‌رده‌م دادگا‌و ئه‌و پێشانگایانه نه‌کردووه که له به‌رده‌م هۆڵی دادگا سازکرا. -نه کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئارنهێم و نه پارته‌که‌شییان تا ئێستا به یه‌ک په‌ڕه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و و یه‌ک سه‌نت هاوکاری ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان نه‌کردووه، که وا 2 ساڵه پێوه‌ی خه‌ریکیین. -له‌و کاته‌ی ئه‌وان ڕاپۆرته‌که‌یان بڵاو کردبوه‌وه ئێمه هێشتا له‌به‌رده‌م دادگا بووین، چاوه‌ڕوانی حه‌سانه‌وه‌ی ئێمه‌یان بکردایه ئه‌وجا بیانکردایه‌ته هی خۆیان، به‌لای ئێمه‌وه گرنگ ئه‌نجام دانه، چاوه‌ڕوانی پاداشت نیین له هیچ لایه‌نێکه‌وه. بۆیه داواکارین به زووترین کات کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی داوای لێبوردن له‌و خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌و ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه (چاک) و هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تییانه‌ی هاوکاری ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان کردووه بکات و جارێکی دیکه له ڕاستی لانه‌ده‌ن، ده‌نا ناچارین هه‌واڵه‌کانییان بۆ پشت ڕاست بکه‌ینه‌وه. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد –چاک 10-6-200 www. chak. info
| ||||
|