بیری
ئازاد و بازاڕی ئازاد
... نووسینی: ئه‌وڕه‌حمان مه‌لا سه‌عید زه‌نگنه
به‌شی یه‌که‌م.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان و ده‌سه‌لإته
به‌رفره‌وانه‌که‌ی سمایل ئاغا (سمکۆی شکاک) دژ به
حکومه‌ته‌که‌ی حه‌مه‌ڕه‌زاشای ئێران، شاهه‌نشای ئێران
به مه‌به‌ستی داته‌کان و دابڕینی شۆڕشه‌که‌ی سمایل
ئاغا له کورده‌که، خۆی له‌گه‌ڵ هاوده‌م و تێکڕای
وه‌زیره‌کانیدا، گه‌شتێکیان به کوردستاندا کردبوو و
له نێوان هه‌ردوو شاره‌که‌ی ورمێ و سه‌ڵماسدا
که‌وتبوونه بۆسه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی سمایل خانی
سمکۆوه، وه‌ک له مامۆستای کورددا هاتووه، ژماره‌ی
جه‌نگاوه‌ره‌کانی سمکۆ خۆی ده‌دا له نزیکه‌ی پێنج
هه‌زار سواره‌ی چه‌کدار، سه‌رجه‌می ژماره‌ی تاقمه‌که‌ی
شاهه‌نشای ئێرانیش له شه‌ست و دوو که‌س تێی
نه‌په‌ڕاندبوو، پیاوماقووڵ و وه‌زیره‌کانی شا ده‌ڵێن
ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ومان به سه‌لامه‌تی بۆ بچێته سه‌ر و
بتوانین سمکۆ بخلإفێنین و فریوی بده‌ین و نه‌کوژرێین،
واته ئه‌م ژیانه و ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش دووباره و
سه‌رله‌نوێ نووسراونه‌ته‌وه. یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی
شا به‌و مه‌به‌سته‌وه باوه‌ش به سمایل خاندا ده‌کات
و ئه‌ملاولای ماچ داکات و به دڵێکی له‌رزۆک و
ڕوویه‌کی گه‌ش و خۆشه‌وه پێی ده‌ڵێ: ئه‌وه خودی
شاهه‌نشای ئێران به تایبه‌تی و بۆ دانوستان و گفتوگۆ
و به‌ستنی په‌یمانێکی دۆستایه‌تیی هه‌تاهه‌تایی،
ته‌شریفیان بۆ لای ئێوه هێناوه، هێشتا جه‌نابی
وه‌زیر قسه‌که‌ی تاواو ناکات، سمکۆ ده‌که‌وێته
که‌ڵکه‌ڵه‌ی گرتنی وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شاهه‌نشادا، شا
که ئه‌م جموجوڵ و ڕه‌فتاره ناچیزه له سمایل خانی
سمکۆ ده‌بینێ، بۆی ده‌رده‌که‌وێ ڕادده‌ی عه‌قڵ و
بیرکردنه‌وه‌ی له چ ئاستێکدایه، بۆیه به نه‌نگیی
ده‌زانێ وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرێ، به وه‌زیره‌کانی
ده‌ڵێ ئێوه ئه‌مڕۆ وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن، من سبه‌ینێ
وێنه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌گرم. ئه‌م پلانه به
ته‌نیا و بۆ سه‌لامه‌تیی ئه‌و شه‌وه مێژووییه به‌س
نه‌بوو، بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر سمکۆیان
لێ دابڕێ و مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێ،
له‌وانه‌یه به ده‌سڕێژێک هه‌موویان بکوژێ و بێ
چه‌نوچوون خۆی ببێته شاهه‌نشای هه‌موو ئێران.
وه‌زیرێکی دیکه‌یان که پێشتر بیستبووی سمایل خان زۆر
هۆگر و خولیای یاریکردنی نه‌ردێن و ته‌خته و
تاوڵه‌یه، هه‌ڵیده‌داتێ و ده‌ڵێ: وه‌ک ئاشکرایه
یاریی ته‌خته و تاوڵه فارسه‌کان دایان هێناوه،
به‌لإم من بیستوومه که سمایل خان شۆڕه‌سواری ئه‌م
مه‌یدانه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و له وه‌زیرێکی به
ڕه‌چه‌ڵه‌ک فارسی زوبانی به‌رێته‌وه، واته سمایل خان
له ئێرانی ئێرانیتره. سمایل خان بالإ به‌م قسانه
ده‌کات و ده‌سبه‌جێ داوای تاوڵه ده‌کات، وه‌زیره‌که
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سمایل خان پابه‌ندی یارییه‌که بکات،
ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ستا و ناوه‌ستا به‌ده‌ر بکه‌وێت
پێویسته یارییه‌که‌مان له‌سه‌ر پاره بێت، سمایل خان
دوو هێنده‌ی دی شاگه‌شکه ده‌بێ، وه‌زیره‌کان به‌نۆره
به‌رامبه‌ری لێ ده‌گرن و درێژه به یارییه‌که
ده‌ده‌ن و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر
هۆگری یارییه‌که‌ی بکه‌ن، پاره‌یه‌کی زۆری پێ
ده‌دۆڕێنن، به‌لإم سمایل خان هه‌ر چاوه چاوه‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌بێ، که‌ی نۆره‌ی شا دێت و به‌رامبه‌ر به
شاهه‌نشا دانیشێ و یاری بکات! بۆ زیاتر که‌یفسازکردنی
یارییه‌که، جاروبار شا به (به‌ه به‌ه و باره‌که‌لا)
ده‌س به پشتی سمایل خاندا ده‌دات. ئه‌و شه‌وه سمایل
خان ئه‌وه‌نده پاره ده‌باته‌وه، تا به جارێ ماندوو
و له په‌لوپۆی ده‌خه‌ن. ده‌مه‌وبه‌یان شا ده‌ڵێ
ئه‌مجار با بخه‌وین و یارییه‌که بۆ سبه‌ی هه‌ڵگرین.
هه‌ر ئه‌وه‌نده که سمکۆ چاوی ده‌چێته خه‌و، ئه‌مان
به ئه‌سپایی و به‌بێ چرپه و به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س
گومانیان لێ بکات، سواری ئۆتۆمبیله‌کانیان ده‌بن و تێی
ده‌ته‌قێنن و بۆی ده‌رده‌چن، جه‌نگاوه‌ره‌کانی سمکۆی
شۆڕشگێڕیش وای بۆ چووبوون که سمایل خان خۆی ئیزنی
دابن، چاشته‌نگانێکی دره‌نگ که سمکۆ له خه‌وه
خۆشه‌که‌ی و به نیازی تاوڵه‌کردن له‌گه‌ڵ شاهه‌نشادا
به‌ئاگا دێته‌وه، ئیدی کار له کار ترازابوو و ئه‌و
کاته بۆی ده‌رده‌که‌وێ که چۆن ئه‌و شه‌وه
له‌خشته‌یان بردبوو و کردبویانه بازیچه‌ی ده‌ستی
خۆیان. وه‌زیرێکی شاهانه له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا
ده‌ڵێ: (ئه‌و شه‌وه دێرین و مێژووییه سمایل خانی
سمکۆ پاره‌یه‌کی زۆری برده‌وه، به‌لإم کێشه
سه‌ره‌کییه‌که‌ی دۆڕاند.
زۆر ڕاسته که وتراوه: (ڕووداوه مێژووییه‌کان خۆیان
دووباره ده‌که‌نه‌وه، یان مێژوو خۆی دووباره
ده‌کاته‌وه) . ئه‌وه‌تا به ئاشکرا سه‌رانی کورد له‌م
بارودۆخه ناسک و ئاڵۆزه‌دا هه‌موو کێشه گرنگ و
بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه‌کانی کوردیان به
هه‌ڵپه‌سێنراوه‌یی به لاوه ناوه و سه‌رله‌نوێ
خه‌ریکی تاوڵی و نه‌ردێن و به‌شینه‌وه‌ی ده‌سه‌لإت و
بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕه
قۆنته‌راتی نامه‌شرووع و ناکۆکی و ناته‌بایی و بوختان
بۆ یه‌کتری هه‌ڵبه‌ستن و له بیری بووژاندنه‌وه‌ی
دووبه‌ره‌کیدان. ئه‌مریکا لافی ئه‌وه لێده‌دات، که
له نێوان کورده‌وه ده‌یه‌وێ دیموکراتییه‌ت له
ڕۆژهه‌لإتی ناویندا به‌رقه‌رار بکات، که‌چی سه‌رانی
هێژای کورد تازه به‌تازه ده‌یانه‌وێ
دیکتاتۆرییه‌تێکی ژه‌نگهه‌ڵگرتووی ستالینیمان به
سه‌ردا داسه‌پێنن! په‌رله‌مان که نوێنه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی هیوا و ئاواتی ئه‌و میلله‌ته‌یه، چونکوو
ده‌سه‌لإتی ته‌سکی حیزبایه‌تی و مه‌حسووبییه‌ت و
بیرۆکراتییه‌ت ده‌خاته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و
تۆژینه‌وه و ده‌سه‌کان ده‌خاته ڕوو، زنده‌قیان لێی
چووه و ئه‌وتا زیاد له سێ مانگه هه‌ر جاره‌ی به
بیانوویه‌ک دامه‌زراندنه‌وه‌که‌ی دوا ده‌خه‌ن و
خه‌ڵکه‌که‌شی لێ بێ هیوا ده‌که‌ن! وا بزانم
په‌رله‌مانه‌که‌مان ده‌مێکه کاتی ئه‌وه‌ی هاتووه،
که پێکه‌وه و له تێکڕای مزگه‌وته‌کاندا به بڵندگۆ
ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕین و بانگێکی فه‌ره‌جی بۆ بده‌ین،
تاوه‌کوو له‌داییکبوونه‌که له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێ
و دایکه‌که‌ش به سه‌ر ئه‌و منداڵبوونه‌وه سه‌ری تێدا
نه‌چێ.
ڕژێمی به‌عس به هه‌موو دوڕندایه‌تییه‌کی خۆیه‌وه و
به درێژایی سی و پێنج ساڵ له تۆقاندن و کوشتن و بڕین
و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئه‌نفال و به‌کارهێنانی گازی
کیمیاوی، قه‌ت وه‌ک ئێستای پارتی و یه‌کێتی، نه‌یتوانی
هه‌موو ده‌زگا مه‌ده‌نی و پیشه‌ییه‌کانی کوردستان
کۆنترۆل بکات و به‌م جۆره ناجۆره‌ی ئێستا بیانخاته
ژێر چاودێری و ده‌سه‌لإتی به‌رفره‌وانی حیزبه‌وه،
ئیتر هه‌ر له یه‌کێتی قوتابیان و مامۆستایان و
لاوانه‌وه بیگره تا ده‌گاته داموده‌زگاکانی دارایی
و ئابووری و ئافره‌تان و دادوه‌ری و تانانه‌ت وێژه‌یی
و بواره ڕۆشنبیرییه‌کانی دیکه‌ش. ڕۆژنامه و گۆڤار و
که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی له کوردستاندا به‌دی ناکرێ
سه‌ر به‌م حیزب یان ئه‌و حیزب یان حه‌ڵقه‌له‌گوێ و له
ژێره‌وه پاره له‌و دوو حیزبه وه‌رنه‌گرێ. گۆڤار و
ڕۆژنامه و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، له هه‌موو ولإتانی
جیهانی ته‌نانه‌ت نیمچه دیموکراتیشدا، ده‌بنه
مینبه‌ر و ئاوێنه‌یه‌ک و بیروبۆچوون و ڕه‌نگی ئه‌و
خه‌ڵکه ده‌ده‌نه‌وه و ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌کانی
جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌یه‌ننه گوێی ده‌سه‌لإتداران، که‌چی
له کوردستانه وێرانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌دا به
پێچه‌وانه‌وه، ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌نووس (په‌رژینێکی قایم بێت) وه‌کوو لۆتی و
تووتی و چاوه‌ش، کراونه‌ته زوڕناژه‌ن و سه‌ماکه‌ر و
شاباشکه‌ر و ئاوێنه‌ی حیزبه‌کان و ڕه‌نگ و بۆن و
بیروبۆچوونی حیزبه ده‌سه‌لإتداره‌کان له لای
جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌نه‌وه! له کوردستاندا هونه‌رمه‌ند و
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتووی خاوه‌ن پاره و
ده‌سه‌لإت، ئه‌وانه‌ن که تا ڕادده‌یه‌کی کاریگه‌ر،
بتوانن پاساوی ڕه‌فتاری نامه‌سئولانه‌ی حیزبه‌کان و
داکۆکی له که‌موکوڕی و لادان و بێدادی و خیانه‌ت و
دزی و جه‌رده‌یی و ڕووتانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی
بێده‌ره‌تانی کورد بکه‌ن! من لێره‌دا وانه‌بێ په‌نجه‌ی
تاوان بۆ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسانی
کوردستانه شیرینه‌که‌م درێژ بکه‌م، ته‌نانه‌ت من خۆم
له هه‌موو ئه‌و زاتانه‌ش به که‌متر ده‌زانم، به
پێچه‌وانه‌وه من هه‌ردوو حیزبه نادیموکراتییه
ده‌سه‌لإتداره‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی تاوانبار ده‌که‌م،
که ڕۆشنبیرانی زێد و ولإته‌که‌م، به‌و چه‌شنه
ناشارستانییه‌ته ناچار ده‌که‌ن که په‌نا بۆ ئه‌و
ته‌رزه ڕه‌فتاره دزێو و بزاڤه نامرۆڤانه به‌رن.
به دووری مه‌زانن که ئه‌گه‌ر منیش له‌و ده‌زگا
ناڕۆشنبیرانه وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسێک کارم بکردبایه،
بژێوی ژیان ناچاری ده‌کردم کۆپییه‌کی ئه‌و نووسه‌ره
به‌ڕێزانه بم، چونکوو له شاری کوێراندا ده‌بێ ده‌س
به چاوته‌وه بگری و نابینا بی، له شاری که‌ڕانیشدا
ده‌بێ قڕوقپی لێ بکه‌ی، له په‌نا ڕژێمێکی ڕه‌فتار
دیکتاتۆر و ده‌سه‌لإتدارانی نادیموکراتیشدا، ده‌بێ به
ئاره‌زووی هه‌وا و هه‌وه‌س وخواست و ویست و بۆ
هه‌ڵسوڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و بیری ته‌سکی
حیزبایه‌تیی ئه‌واندا، مه‌سه‌له‌کان سه‌روبن و
لنگه‌وقووچ تاوتوێیان بکه‌ی! هه‌رچه‌نده دڵنیام که
ئه‌گه‌ر چه‌رخی زه‌مانه و بیری لیبرالییانه‌ی
شارستانییه‌ت و ده‌ورانی ڕۆژگار، ده‌سه‌لإتدارانمان
فێری ئه‌وه نه‌کات وه‌کوو قوتابییه‌ک، له میحرابی
شارستانییه‌تدا، ئه‌لف و بێی یه‌که‌م وانه‌ی پڕ شکۆی
دیموکراتییه‌ت، له کانیاوی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
مرۆڤدۆستیدا هه‌ڵێنجێنن، هه‌زار هێنده‌ی ئێستا پاره و
ده‌سه‌لإتیان به‌ربلإوتر بێت، چاره‌نووسیان له بینۆشێ
و زیادبه‌ڕی و ستالین و سه‌ددام باشتر نابێ. ئایا به
چاوی خۆتان نه‌تانبینی سه‌ددام له چی ماقامێکه‌وه
که‌وته نێو چی زه‌لکاوێکه‌وه، مرۆڤی کارامه‌ی ژیر،
ئه‌و زاتانه‌ن که له وانه و په‌ند و له مه‌ینه‌تی
و ده‌رده‌سه‌ریی خه‌ڵکانی دیکه‌وه سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی سه‌رکردایه‌تیکردنی کوردیان
بۆ خۆیان قه‌بلإندووه و هه‌ر له ئێستاوه له کنه‌ی
ئه‌وه‌دان که پێگه‌یه‌کی له‌بار و شیاویش له پاش
خۆیان بۆ نه‌وه‌کانیان دابین بکه‌ن. سه‌ددام حوسێنیش
(قوسه‌ی) ی کوڕه بچووکی، به خه‌لیفه‌ی پاش خۆی
قه‌بلإندبوو، بینیمان خوداوه‌ند چه‌ندێ له سوڵتان
مه‌حموود گه‌وره‌تر بوو و چۆن کردینی به په‌ندی
زه‌مانه. سه‌رجه‌می وانه‌کانی مێژوو، په‌ند و
هه‌ڵوێست و کاره‌ساتی له‌م بابه‌تانه‌ن، به‌لإم بنه
گونێیه‌ک له گوێزی هه‌ورامان هه‌ڵڕێژه سه‌ر گوممه‌زی
هه‌ر مزگه‌وتێک، نابینی تاکه گوێزێکیشی پێوه
بگیرسێته‌وه!
په‌ندێکی کۆن هه‌یه و ده‌ڵێ: (المکان بالمکین) ، با
سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعوود بارزانی، چاوێک به حیزب و
(م. س) ینه‌که‌ی خۆیدا بگێڕێ و بزانێ چ جۆره
حاشییه‌یه‌کی له ده‌وری خۆی کۆ کردووه‌ته‌وه!
خوداوه‌ند حه‌زره‌تی مووسای ڕاسپارد که به فیرعه‌ون
بڵێ چیدی له‌وه زیاتر چاوپۆشی له دیکتاتۆرییه‌ت و
بێدادی و گومڕایی و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ ناکات، مووسا
زۆر به نه‌رمی و به زوبانی عه‌قڵه‌وه له‌گه‌ڵ
فیرعه‌ونی ڕه‌فیقی منداڵییدا دوا و پێی وت که ئه‌گه‌ر
تۆ بڕوا به خودا بهێنی، وێڕای ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌م
دونیا پاشای ولإتی میسری، له‌و دونیاش ده‌بیته پاشای
به‌هه‌شت، فیرعه‌ون بۆچوونه‌که‌ی حه‌زره‌تی مووسای زۆر
پێ باش بوو، به‌لإم هامانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسییه‌که‌ی و خه‌ده‌م و حه‌شه‌مه‌کانی ده‌وروبه‌ر،
له‌وانه‌ی ده‌سه‌لإت و به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تییه‌کانیان ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه، به
هه‌زار ئاوازی ئه‌فسووناویه‌وه هێنده به گوێی
فیرعه‌وندا خوێندیان، تا له‌و بڕیاره په‌شیمانیان
کرده‌وه، ده‌ره‌نجام به کوشتنی فیرعه‌ون و
حاشییه‌که‌ی کۆتایی به‌و شانۆگه‌ری و ئه‌و نمایشته
هات. من زۆر چاک ده‌زانم، کێن ئه‌وانه‌ی که له پشتی
په‌رده‌وه و له پێناو وه‌ده‌سهێنانی پێگه و پایه و
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ملیۆنه‌ها، ده‌یانه‌وێ
سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعوود بارزانی فریو بده‌ن و له
پێسته‌که‌ی خۆی ده‌ری بکه‌ن و وێنه‌یه‌کی ته‌ڵخی
ئه‌وتۆ له مێشکیدا بکێشن، که خۆی به سومبول و
سه‌رۆکی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان بزانێ!
پێویسته جه‌نابی کاک مه‌سعوود له‌و په‌نده
تێگه‌یشتبێ (په‌رژینێکی قایم بێ) ، که (ئه‌گه‌ر که‌ر
چوو بۆ به‌غدا، نابێ به هێستر) ، ئه‌و هێسترانه‌ی
ئه‌وروپا که جه‌نابی کاک مه‌سعوود چاکیان ده‌ناسێ،
که له فه‌ره‌نسا و سوید و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
جیهانه‌وه، به مه‌به‌ستی پاره په‌یداکردنه‌وه
ده‌یانه‌وێ به‌و له‌خشته‌بردن و خه‌یاڵ پلإوییه‌وه،
کاک مه‌سعوود بارزانی ته‌فره بده‌ن، ده‌بێ جه‌نابیان
زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بێ، که به‌و پێداهه‌ڵدان و
مه‌راییکردنه فریو نه‌خوات، ئه‌وانه له‌و بۆره
پیاوانه‌ن که حه‌زره‌تی شێخ جونێدی به‌غدایی له نێو
باژێڕی به‌غدادا، پێی وتبوون (معبودکم تحت قدمی) که
له ده‌وری کۆمه‌ڵه‌یان به‌ستبوو و ویستبوویان بزانن
چی له‌ژێر پێیدایه، که پێی هه‌ڵگرتبوو، دینارێکی
له‌ژێردا بوو، به‌لإم ئێستا باوی دینار نه‌ماوه و
بازاڕی دۆلار له بره‌ودایه. کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی
هه‌رێمی کوردستان، پیلانێکی زۆر گه‌وره‌یه و به
دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم که ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ،
ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستانی له پشته‌وه‌یه و
ده‌یانه‌وێ کورده‌که دوچاری گێژاوێک بکه‌ن، ئه‌مسه‌ر
و ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت و هه‌ر به ده‌وری خۆیدا
گێنگڵ بخوات و سوود له‌م هه‌له زێڕینه نه‌بینێت که
ئێستا بۆی ڕه‌خساوه، مه‌به‌ستێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه
که ئه‌و ڕێزه‌ی ئێستای جه‌نابی کاک مه‌سعوود له نێو
کورده‌که‌دا و که له باووباپیرانه‌وه بۆی
ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بدرێته ده‌س ڕه‌شه‌باوه!
گریمان ئێستاش هه‌موو کورد ده‌نگی به کاک مه‌سعوود
دا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر چوار ساڵی دیکه ده‌نگی پێ
نه‌درایه‌وه، ئه‌و کاته ئه‌م ڕێزه‌ی ئێستاشی له نێو
کورده‌که‌دا نامێنێ، بۆیه باشتره که ئه‌و
ده‌نگدانه له نێو په‌رله‌ماندا ئه‌نجام بدرێ. ئیمامی
عه‌لی ده‌فه‌رموێ (رحم الله امرا ّّ عرف قدر نفسه) .
جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی، ئه‌و گه‌نده‌لإنه‌ی
فه‌ره‌نسا و سوید و ئه‌وروپا که نازناویان پرۆفیسۆر و
دکتۆر و ڕۆشنبیره، له‌وانه‌ی که ئه‌و ته‌رزه
بۆچوونانه‌ت به گوێدا ده‌چپێنن، تێکڕایان بازرگانانی
خوێن و مافیای نێوده‌وڵه‌تین و چه‌ندێ خۆت لێیانه‌وه
به‌دوور ڕابگریت، سه‌د هێنده له خودا و له
میلله‌ته داماوه‌که‌ی خۆته‌وه نزیک ده‌که‌ویته‌وه.
بوودجه و پاره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده به چڕی
به سه‌ر سه‌رانی پارتی و یه‌کێتیدا هه‌ڵڕێژراوه، به
ده‌ستێوه گیریان خواردووه و نازانن چی لێ بکه‌ن،
سه‌رانی ئێمه هه‌رچی لاتوله‌واری ناوی زل و دێی
وێرانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ن، له ده‌وری
خۆیانیان خڕ کردوونه‌ته‌وه و به ملیۆنه‌ها دۆلاریان
به سه‌ردا ده‌به‌شێننه‌وه، له کاتێکدا که
ئاواره‌کانی ناو شاری که‌رکووک، له‌ژێر چادر و له‌نێو
خانووی به ته‌نه‌که دروستکراودا ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن و ده‌گوزه‌رێنن، جارنه‌جارییش بیتاقه‌یه‌کی
یانه‌سیبی باجدانی ئه‌و کوردایه‌تییه‌شیان بۆ
ده‌رده‌چێت و چه‌ند ژن و منداڵێکیشیان به گولله تۆپی
ئه‌و عاره‌بانه‌ی که له که‌رکووک هه‌ڵهاتبوون و
کاکه و مامه سه‌رله‌نوێ له نێو که‌رکووکدا
نیشته‌جێیانیان کردنه‌وه، به گولله تۆپی ده‌ستی
چه‌په‌ڵی ئه‌وان شه‌هید ده‌کرێن. سه‌رانی پارتی و
یه‌کێتی ڕاشکاوانه له ڕاگه‌یاندن و که‌ناله
ئاسمانییه‌کانیاندا، باس له خزمه‌تکردنی ڕۆشنبیر و
ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌که‌ن، زیاد له (14) ساڵی ڕه‌به‌قه
سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه و نووسینه‌وه‌ی کتێبێکم له
سه‌ر (سۆفیزم) ، به قسه‌ی خۆم نه‌بێت، تاوه‌کوو ئێستا
نه‌ک نووسه‌ری کورد ته‌نانه‌ت هیچ له نووسورانی
عه‌ره‌بیش، وا به قووڵی نه‌یانتوانیوه په‌ی به‌و هزر
و بیر و بۆچوونه مرۆڤدۆستانه‌ی نێو جیهانی سۆفیگه‌ری
به‌رن و به‌و ته‌رزه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕمووزات و
پێزه‌کانیدا بکه‌ن، وه‌ک من دامڕشتوون. وه‌زیره
سووره‌که‌ی پێشووی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی پارتی، له
هه‌شتاکانه‌وه و له سه‌رده‌مانی که‌ره‌جه‌وه
ئاشنایه‌تی له نێوانماندا هه‌بووه، سێ ساڵ به‌ر له
ئێستا نامه‌یه‌کم به پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هێژا مام
سدیق شوانیدا به مه‌به‌ستی به چاپگه‌یاندنی ئه‌و
کتێبه‌وه بۆی نووسی، ئێستاش وه‌لإمه‌که‌ی به پشتی
کیسه‌ڵدا هه‌ر به ڕێوه‌یه! دیاره سه‌رانی پارتی
مه‌به‌ستیان له خزمه‌تکردنی ڕۆشنبیر، ڕۆشنبیری حیزبی
و ته‌رزه ڕۆشنبیرێکن که له خزمه‌تی بیر و بۆچوونی
حیزبه‌که‌ی ئه‌واندا بن، سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی به
جۆرێکی ئه‌وتۆ مێشکی ڕۆشنبیرانی ژێر ده‌سه‌لإتی خۆیان
ده‌گوشن و هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌کانیان به ته‌لبه‌ندی
دڕکاوی ده‌ته‌نن و به جۆره‌ها سانسۆری بڤه و مه‌که
و هێڵی سووره‌وه مینڕێژی ده‌که‌ن، هونه‌رمه‌ند و
ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسه حیزبییه‌کان، کوتومت به
وێنه‌یه‌کی ڕه‌شوسپیی حه‌فتاکان ده‌چن که له
چوارچێوه‌یه‌کی قوڕقوشمین گیرابن و نه‌توانن لێی
ده‌ربچن، ته‌نیا و ته‌نیا له مه‌راییکردن و
پێداهه‌ڵدان و پاساوکردنی ڕه‌فتاره ناچیزه‌کانی
حیزبه‌کانیان به‌ولاوه، هیچ داهێنانێکی دیکه‌یان پێ
نه‌ماوه؟ په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی بواره‌کانی
هونه‌ر و ڕۆشنبیری له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا، به
تۆمارکردنی کاسێت و سێدێی ناچیزه و چاپکردنی زۆربێ و
بۆربێی کتێبی بێ پێزه‌وه سه‌قامگیر نابێ، به‌ڵکوو
بیری ڕه‌ها و ئازادیی بابه‌تییانه‌ی دوور له
سانسۆره، بره‌و به بواری ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی
کۆمه‌ڵگا ده‌دات، هه‌موو ڕۆمان و دیوانه شیعر و
کتێبێک به کاری ئه‌ده‌بی ناژمێردرێن، هه‌ر وه‌ک
هه‌موو نواندن و نماییشکردن و کار و ده‌ربڕینێکیش،
ناچنه خانه‌ی هونه‌رییه‌وه، ئه‌گه‌رنا مێش به هه‌ر
کوێیه‌که‌وه بنیشێته‌وه، له پاش خۆی به تۆپه‌ڵ
خاڵی ڕه‌ش و بۆر به‌جێ دێڵێ، مێشوولوش به هه‌ر
کوێیه‌کدا گوزه‌ر بکات، گیزه‌یه‌کی ناچیزه له
باڵه‌کانێوه ده‌ردێنێ. هونه‌ر و زانست و ڕۆشنبیری و
مافی ئافره‌ت و قۆناغه‌کانی خوێندنی قوتابخانه، له
هیچ ولإتێکدا په‌ره ناسێنێ و گه‌شه ناکات، ئه‌گه‌ر
گۆڤار و ڕۆژنامه و ده‌زگا ڕۆشنبیری و پیشه‌یی و
که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان، دوور له ده‌سه‌لإتی
حیزبه‌کانه‌وه و دوور له هه‌موو سانسۆرێک په‌ره به
کاره‌کانی خۆیان نه‌ده‌ن. تا به ته‌واوه‌تی هه‌موو
بواره‌کانی ئه‌و ده‌ربڕین و چالاکییانه، نه‌خرێنه
ژێر ڕکێفی ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگای سڤیلیی
مه‌ده‌نییه‌وه، کۆمه‌ڵگا گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتن
به خۆیه‌وه نابینێ، تاوه‌کوو دادگا له‌ژێر ڕکێف و
کاریگه‌ریی حیزبه‌کاندا بێت و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، مافی
مرۆڤی کورد هه‌میشه له پێشێلکردندا ده‌بێت، زانست و
ڕۆشنبیری له ولإتێکدا بره‌و په‌یدا ناکات، که په‌نجا
قوتابی به چه‌شنی ئاژه‌ڵ و ڕه‌شه‌ولإخ (په‌رژینێکی
قایم بێت له قوتابییانی خۆشه‌ویست) بخزێنرێنه پۆلێکی
سارد و سڕه‌وه. به‌لإم ئایا سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی
له کانگای دڵه‌وه مه‌به‌ستییانه مه‌ودای هونه‌ر و
زانست و داهێنان و ڕۆشنبیری له ولإته‌که‌دا پێش
بکه‌وێ، له کاتێکدا هه‌ر له ئێستاوه نه‌وه‌کانی
خۆیان بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی و پێشڕه‌وایه‌تیکردنی نه‌وه
چه‌وساوه‌کانی داهاتووی کورد ئاماده و ته‌یار
ده‌که‌ن؟ قوتابیی کورد ده‌بێ به چوار کاتژمێر خوێندن
و له نێو پاڵه‌په‌سکێی ئه‌و ته‌رزه پۆله‌دا چ جۆره
زانستێک له مامۆستا داماوه‌که‌یه‌وه فێر بێت و چۆن
متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ بکرێ که چاره‌نووسی دواڕۆژ و
داهاتووی ئه‌م ولإته یه‌خسیره‌ی پێ بسپێردرێ!
قوتابییه‌ک له‌و جۆره پۆلانه‌دا په‌روه‌رده بکرێت،
له نه‌فام و نه‌زان و پیاوکوژ و سووته‌مه‌نیی شه‌ڕی
براکوژی و خۆفرۆشتن و قه‌ڵه‌مفرۆش به‌ولاوه هیچی
دیکه‌ی لێ ده‌رناچێت. ئه‌م ولإتی سویده، نه ولإتێکه
نه‌وتی هه‌بێت، نه خاکێکی به‌پیتی ئه‌وتۆی هه‌یه
به‌کاری چاندن و کشتوکاڵ بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی که شه‌ش
مانگی ڕه‌به‌ق له‌ژێر باری به‌فردا، وه‌کوو مێشکی
ده‌سه‌لإتدارانی لای ئێمه ده‌ته‌زن، چونکوو عه‌قڵ
به‌کار دێنن و که‌شێکی دیموکراتی و یه‌کسانی و
دادوه‌ری پیاده ده‌که‌ن، کوڕی سه‌ره‌ک وه‌زیران و
کوڕی کرێکارێک له یه‌ک قوتابخانه‌دا ده‌خوێنن و له
هه‌موو بواره‌کانیشدا به یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کرێن،
هه‌موو سویدییه‌ک ولإته‌که‌ی خۆی له هه‌موو خاکێکی
دیکه‌ی جیهان به‌لاوه پیرۆزتره و له بواری هه‌موو
کاره‌کانیشدا کارساز و کارامه و لێهاتوون، ته‌نانه‌ت
پۆلی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانیشیان، له هیچ
بارودۆخێکدا له بیست قوتابی تێپه‌ڕ ناکات، وێڕای
ده‌یان کۆمپیۆته‌ر و تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و باشترین
خۆراکی نیوه‌ڕۆژانه و میوه و گه‌شت و سه‌یرانی موفت
و به‌لاش و خه‌رجی مانگانه‌ش، پێم ناڵێن ئێوه‌ی پارتی
و یه‌کێتی، چیتان بۆ ئه‌و کورده داماوه کردووه، که
هه‌شتا ساڵه به ده‌ستی ڕژێمه دیکتاتۆره یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی عیراقه‌وه ناڵه‌یان گه‌یشتووه‌ته
که‌شکه‌لإنی فه‌له‌ک؟ کوردستان ئه‌فغانستان و سۆماڵ و
تورکیا و سوریا نییه هیچ داهاتێکی نه‌بێت، ولإته‌که‌ی
ئێمه له که‌شتییه‌ک ده‌چێ به سه‌ر ده‌ریایه‌ک
نه‌وته‌وه سه‌ما بکات، بۆیه پێویسته ولإتی کورد،
منداڵی کورد، مافی ئافره‌تی کورد، تێروته‌سه‌لی و
به‌رچاوتێریی مرۆڤی کورد، خوێنی کورد، که‌رامه‌تی
مرۆڤی کورد، زانستگا، قوتابخانه، هاوینه هه‌وار،
ڕێگاوبان و نه‌خۆشخانه‌کانیشمان له گه‌ڵ ولإته‌کانی
ده‌وروبه‌رماندا و له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا
جیاوازییه‌کی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییان له
شارستانییه‌ت و پێشکه‌وتندا هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا وه‌کوو
شاعیری هێژا کاک له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێ: (چیمان گۆڕی..
. ئاو یان بۆڕی.. . هه‌ر ماینه‌وه به سه‌رشۆڕی.. . )
من هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ڕه‌فتار دیکتاتۆرێکی
عاره‌بی عه‌گاڵ به‌سه‌ره‌وه نابینم، ئه‌گه‌ر کوردێکی
جامانه به‌سه‌ریش ده‌رچووی هه‌مان قوتابخانه بێت و
ده‌قاوده‌ق وه‌کوو دوژمنه‌که ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵدا
بکات، چه‌وساندنه‌وه هه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌یه و یه‌ک
ڕه‌نگی هه‌یه، چجا عاره‌بێکی شۆڤیه‌نیی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ناس بیکات یان کوردێکی هاوشاری و
هاوولإتیی خۆم، ئێوه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئازادیتان له
هیچ له بواره‌کانی زانست و خوێندن و ڕۆشنبیری و
ده‌زگا سڤیلییه‌کان و کون و قوشبنێکی کوردستاندا
نه‌دۆزییه‌وه، جگه له بازاڕی ئازاد‌دا نه‌بێت، به‌و
بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌تان توانیتان هه‌ژار هه‌ژارتر و
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن. ولإتێک باس له
بازاڕی ئازاده‌وه ده‌کات، که ئازادیی له هه‌موو
بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان و گوزه‌راندا به‌رقه‌رار کردبێ
و سه‌روه‌ریی یاسای به‌رز ڕاگرتبێ و هیچ که‌لێنێکی
دزه‌کردنی ئیحتیکاریی له ولإتدا نه‌هێشتبێته‌وه.
هێژا دکتۆر مه‌حموود گله‌یی ئه‌وه‌ی له‌و دوو حیزبه
ده‌سه‌لإتداره‌ی کوردستان هه‌یه که حیزب و لایه‌ن و
که‌سایه‌تییه بێ لایه‌نه‌کانی دیکه، له‌و
کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌ی نێوانیاندا به‌شدار ناکه‌ن!
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه به برای هێژام کاکه دکتۆر
مه‌حموود ڕاگه‌یه‌نم، که زۆر نهێنیی تایبه‌تمه‌ندی
بواره‌کانی ڕووتاندنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه و
زه‌لیلکردنی ئه‌و میلله‌ته هه‌ن، که پارتی و یه‌کێتی
بێ چه‌نوچوون له‌سه‌ری کۆک و ته‌بان و نایانه‌وێ له
هه‌ردوو لایه‌نه‌که به‌ولاوه، که‌سی دیکه
به‌شدارییان بکات، ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی
کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێرانه‌وه
و به موو جیاوازی له نێوانیاندا به‌دی ناکرێت،
چونکوو هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه‌ی تورکیا و
ئێران بۆ نه‌مانی کورده، به‌لإم ئه‌مه‌ی نێوان پارتی
و یه‌کێتی، بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی کورده. به دووری
مه‌زانن ئه‌گه‌ر حاڵ وا بڕوا و ئه‌و دوو ئیداره‌یه
یه‌ک نه‌گرنه‌وه و ئه‌و دوو سوپا و هێزه نه‌بنه‌وه
به یه‌ک سوپا و له یه‌ک دیده‌گاوه نه‌ڕواننه
کێشه‌کان، ماوه‌یه‌کی دیکه له پێناو ده‌سه‌لإتێکی
فره‌وان و له‌بارتر و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی
ته‌سکی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی
ده‌ستوپێی سه‌ران و بازرگانانی خوێن، ماوه‌یه‌کی زۆر
نه‌خایه‌نێت کۆبوونه‌وه‌کان فره‌وانتر بکرێته‌وه و
ئه‌مجاره‌یان پارتی و یه‌کێتی، تورکیا و ئێرانیش له
کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌کانی نێوانیاندا به مه‌به‌ستی
ده‌سکه‌وت و ده‌سه‌لإتێکی به‌ربلإوی فره‌وانتره‌وه
به‌شدار بکه‌ن! ئێوه بڕوانن و بزانن ئایا له
میلله‌تی سۆماڵ به‌ولاوه، که دواکه‌وتووترین ولإتی
سه‌ر ڕووی زه‌مینه، هیچ ولإتێکی دیکه ده‌بینن که
دوو سوپای تێدا قه‌ڵه‌مڕه‌و بێ؟ بوونی ئه‌و دوو
سوپایه نه‌بوایه شیعه‌کان نامه‌قووڵیی ئه‌وتۆیان
نه‌ده‌کرد، که پێشمه‌رگه به میلیشیات ناوزه‌د
بکه‌ن. سه‌یرم له‌و دوو حیزبه کورده‌مان دێت که به
مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده و ڕیکلام، له دیداره‌کانی
سه‌ر که‌ناله ته‌له‌فزیۆنییه‌کانیاندا، داوای
گه‌ڕانه‌وه له کورده ئاواره‌کانی هه‌نده‌ران
ده‌که‌ن. که‌ی ئێوه توانیتان لێشاوی به کۆمه‌ڵ
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده داماوه‌که‌ی ناوه‌وه‌ی ولإت،
به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕاگرن، ئه‌وجا داوای گه‌ڕانه‌وه
له ئێمه‌مانان بکه‌ن، هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابوردوو دوو
خێزانه کوردی داماوی ولإته‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان
گه‌یشتنه سوید، دڵنیام ئه‌گه‌ر ده‌رگاکه وه‌کوو
جاران ئاوه‌لإ بێت و په‌ناهه‌نده‌ییش مسۆگه‌ر بێت، له
خۆتان به‌ولاوه، که‌سی تێدا نامێنێت، کوردێک
بچووکترین هیوای به پاشه‌ڕۆژی ولإته‌که‌ی له دڵدا
مابێت، ملی ڕێگای هاتونه‌هات ناگرێته به‌ر و زێدی
باوباپیران به‌جێ ناهێڵێت، ئه‌گه‌ر بۆ فریودانیش بێت،
با ته‌نیا جارێک پارتی و یه‌کێتی، به‌بێ فشار و
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیدا، با له‌و له‌خۆباییبوون
وخۆپه‌رستییه‌ی خۆیان ببوورن و ڕێکه‌وتنێک له
نێوانیاندا به‌رپا بکه‌ن. ته‌نانه‌ت دیکتاتۆرێکی
وه‌کوو سه‌ددامیش وا باش لێیان تێگه‌یشتبوو،
ڕاشکاوانه ده‌یوت که‌ی پارتی و یه‌کێتی توانییان له
نێوان خۆیاندا ڕێک بکه‌ون، من ئاماده‌م هه‌موو
مافێکیان پێ ڕه‌وا ببینم. دواتر ئه‌وه بوو له‌ژێر
فشاری خومه‌ینیدا یه‌کیان گرته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان لێ که‌وته‌وه، ئێستاش له‌ژێر
فشاری ئه‌مریکادا نه‌بوایه، ده‌مێک بوو سه‌نگه‌ریان
له یه‌کدی گرتبووه‌وه، با هه‌ر یه‌که‌و له‌لای
خۆمانه‌وه بیژمێرێن و بڕوانێن، ئایا پارتی و یه‌کێتی
ئه‌وه‌نده‌ی به‌رامبه‌ر به یه‌کدی له سه‌نگه‌ردا
بوون و کوردیان به‌کوشت داوه، ئایا نیو هێنده
به‌رامبه‌ر به دوژمن جه‌نگاون؟ مریشک چۆن
جوجه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌پارێزێت، ئێستا به هه‌مان شێوه
ئه‌مریکا، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیدا کورد ده‌پارێزێت، به ئاشکرا ئێستا ئه‌مریکا
هه‌لومه‌رجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی بۆ کورد
ڕه‌خساندووه، که‌چی پارتی و یه‌کێتی له پێناو
ده‌سه‌لإت و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تیدا شه‌قی
تێ هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مریکا ڕاشکاوانه و به ئاشکرا
ده‌یه‌وێ بیانکاته به‌رۆک، که‌چی ئه‌مان له پاڵدوویی
به‌ولاوه به هیچی دیکه قاییل نابن، چونکوو پارتی و
یه‌کێتی زۆر چاک له‌و موعاده‌له‌یه تێگه‌یشتوون که
له په‌نا ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتیی کوردی‌دا، ئه‌م
ده‌سه‌لإت و که‌ڵه‌گاییه‌ی ئێستایان بۆ ناچێته سه‌ر و
ئه‌م لرفلێدانه‌یان نامێنێ.
ستۆکهۆڵم _20 _ 05 _ 2005.
ماوێتی
|