پیری و خه‌زانێ په‌شیمانی بۆدڵداری.. . شیعری: حه‌مه‌شوان شه‌ریف

 

له‌به‌رسێبه‌ری ئه‌و گوڵه‌گه‌نمانه‌دا

به‌خۆزگه‌وه‌ چاومان ده‌بڕییه‌ ئه‌و کیژانه‌ی

شه‌قامێکیان له‌ماچ و

ئێواره‌یه‌ک له‌بۆن و

نیوه‌ڕۆیه‌کیان له‌چاو بڕکێ

 خه‌مڵاندبوو،

له‌ته‌نیشت ئه‌ودارئه‌رخه‌وانانه‌دا

هه‌رزه‌یمان بۆئه‌و بــــــــایه‌ ده‌گێڕایه‌وه‌

که‌فێری ده‌کردین چۆن

بڕژێینه‌ ناو ئه‌وماچانه‌وه‌

 تابه‌سه‌ر لێوی ئه‌وکیژانه‌دا

دانه‌دانه‌ هه‌ڵوه‌رێین

له‌ژێر باڵی ئه‌وپه‌نجه‌خانمانه‌دا

ئه‌ونیهێنیانه‌مان ده‌گێڕایه‌وه‌

 که‌کیژه‌کان

له‌ئێمه‌ زیاتر سه‌رقاڵی بۆنکردنی لامل و

ژماره‌ی بارانه‌ماچه‌کانیان دوکه‌ڕه‌ت به‌ئێمه‌بوو

له‌ئه‌وخانوه‌به‌فرینانه‌دا

ئه‌وسکاڵایانه‌مان هه‌ڵده‌ڕشت

بۆ له‌ناوئه‌و نیگایانه‌دا به‌درێژایی دڵداری نه‌ماینه‌وه‌

بۆ

عاره‌قه‌مان به‌وخۆره‌تاوه‌ ده‌کرد!

بۆله‌سێبه‌ری ئه‌وکیژانه‌دا نه‌مردین

بۆ

له‌ناو ماچه‌کانا جێنه‌ماین

بۆ به‌حورمه‌ته‌وه‌ ئه‌وکیژانه‌مان

له‌ته‌وێڵی خۆمان هه‌ڵنه‌سوی

بۆ

هه‌ناسه‌مان دا

له‌دوای یه‌که‌م ماچ و

یه‌که‌م بۆن و

یه‌که‌م چاو بڕکێی دڵداری

 2003‏09‏. 09‏ کونگێلف-سوید

    Hamashwan1@hotmail. com