موبتةلا ... ئيسماعيل خورمالي
عیامێکه
خۆره‌تاوی ناو کلوی عیشقیکه دڵم..
دڵم پڕه،له ڕۆشنایی
مانگه‌شه‌وی
ئه‌وکچانه‌ی
ئێوارانێ، وه‌ک هه‌ڵمێ له په‌رییه‌کانی به‌هه‌شه‌ت
به‌سه‌ر کانی و
ئاونگ و گیادا ده‌بارێن!
ده‌بارین و
ڕێ پڕ ده‌که‌ن له یاقووتی نازوعیشوه..
له‌قه‌ڵبه‌زه و تافی قاقا
له پڵپڵه‌و له پشتوێنه‌ی سه‌ر که‌مه‌ری شل!
ئێوارانێ دڵم پڕده‌بی له‌مه‌ستی..
مهستانهترلهسهکۆی مه‌ست بهڕیحانه
مهستانهترلهوکهنیشکه عه‌یارانه‌ی
ئێوارانێ،بۆ سه‌ر چڵی
دواسه‌رنج و
نیگای خۆیان
مانگ وئه‌ستێره‌ی خواش ههڵدهفڕینن. !
بۆزێوان و
چاو گێڕان و
مه‌کرێکی ته‌ڕ،
بۆسه‌ر چڵی خۆیان دیسان
باڵنده‌ی هه‌زارو یه‌ک دڵ هه‌ڵده‌فڕێنن. !
وه‌ک چه‌ته‌ی جوان..
ڕێ له‌دیوانی هه‌زارو هه‌زار شاعیر ده‌گرن. !
عه‌یامێکه دڵم موبته‌لای عیشقیکه..
وه‌لێ عیشقێ،
نه ئێواره‌ی حه‌وزی ژنان
نهتهلیسمی به‌یتی گۆران
نه سیم و سورمه‌ی شارێکی ته‌ڕ
نهکۆتری تازهسنگ و
نهههنگوینی یه‌که‌م ماچ و
نه ئاوتێزانی دواماچیش،پێ ی ڕاده‌گه‌ن. !
ئه‌مجاره‌یان.. یاران..
دڵم موبته‌لای عیشقێکه
عیشقێ، نیشتیمانی ئهردهڵانهو
په‌رژین به ڕیشی مه‌وله‌وی. !
تهڕبهبهیتی جگه‌ر خوین و
موباره‌ک به به‌یتی نالی و مه‌حوی و
ئاگر..
ئاگریش به‌خه‌می سواره وهێمن. !