سةربأيني سص لاوي كورد هةأةشة لةدواأءذي كورد دةكات ... خالَة حةمة

 

وه‌ك رۆژ روونه‌ ئه‌م شه‌ره‌ یه‌خه‌مان ده‌گرێته‌وه‌ و ئێمه‌ش ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده‌ بكه‌ین تا زیانه‌كانمان كه‌متر بێت یاخود زۆر به‌توندی به‌رهه‌ڵستی له‌و پیلانانه‌ بكه‌ین كه‌ رووبه‌رومان ده‌بنه‌وه‌. . له‌ئاوایی (خێڵی حه‌مه‌) دا ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانیان سه‌ربری. .

له‌رۆژی جه‌ژنا سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی نیشتمانیان له (‌هه‌ولیر) له‌خوێن هه‌ڵكێشا. . له‌ شاری (كه‌ركوك) هاوڵاتیان به‌كۆمه‌ڵ ده‌كوژن . . له ‌شاری خانه‌قین ئه‌و هه‌موو پۆلیسه‌ كورده‌یان كوشت. . (مه‌خمور) هه‌ربه‌ته‌واوی له‌كورد سه‌ندرا. . (كه‌ركوك) وه‌كوو شار له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی داپچراندایه‌ له‌كوردستان. . (موسل) مان له‌ده‌ستداو كه‌سیش بۆی نییه به‌سه‌رزاریش باسی ێوه‌ بكا . . له‌ (سنجار) هه‌‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ئه‌كه‌ن له‌ (به‌غداد) و بیابانه‌كانی خواروی عێراقدا كورد سه‌رده‌بڕن وله‌كوردستانیش (تعریب) زۆر به‌راشكاوی به‌دی ئه‌كرێ. . به‌گوێی خۆشمان ئه‌یبیستین كه‌نه‌فره‌تمان لێده‌كه‌ن . . ئه‌ی چیترماوه‌ دووده‌وڵه‌تی كه‌ڕوڵاڵ بێنێته‌زمان و شه‌ڕێ له‌ پێناوی كوردستاندابكه‌ن . . یاخود كه‌مێ كوردی خه‌وتو رابچڵه‌كێنێ و ئه‌نفال دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن . . هه‌له‌و ره‌خساوه‌ له‌ كیسی مه‌ده‌ن. . . .

 

22/9/2004

 Xale1@ofir. dk

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 7/23/2021 13:3:46

www.kurdistannet.org

Hit Counter