طولَم خؤ نوتؤ مارينـزي نةمن بةعسي... ساتيرة شيعر .. حةمةسةعيد حةسةن

 

شه وێكی نێو

ئامێزی زێده گه رمی تۆ

هه زار و یه ك شه و ده هێنێ،

خه وێكی سه ر

سه رینی باسكی نه رمی تۆ

هه زار و یه ك خه و ده هێنێ.

وڵاتی ژیانی منت

داگیر و كاول كردووه،

زێڕی ڕه شم شك نه ده برد

خه یاڵ و خه ومت بردووه،

سوپام نه بوو بیبه زێنی

وره مت دابه زاندووه.

ده ستم ناچێته هیچ شتێ

ده ڵێی ده ستت

له پشته وه گرێ داوم،

بستێ به رپێی خۆم نابینم

ده ڵێی كیسه ت له سه ر ناوم.

له و ڕۆژه وه خۆشم ویستووی

ده ر بڕینێكی شیرینم لێ نه بیستووی،

قه ت كه ڕه تێ

به سۆزه وه لێم ناپرسی

گوڵم خۆ نه تۆ مارینزی

نه من به عسی.

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: hemeseidhesen@hotmail.com

info@kurdistannet.biz

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

kurdistannet.biz

Hit Counter