ســـــــــــــاتير

ڕۆژانه‌ ساتیر

ژماره 3

پێی گوتم گه‌واد

جاڕێكیان هاووڵاتیێه‌كی شارۆچكه‌ی خورماڵ، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا، ڕوده‌كاته‌ باره‌گای پارتیی بۆ سكاڵاكردن.به‌رپرسی باره‌گاكه‌ لێی ده‌پرسێت، ئاده‌ی بزانم بۆچی هاتویت؟ ئه‌ویش ده‌لێت: پێشمه‌رگه‌یه‌كتان له‌ خۆرا پێی گوتم گه‌واد.به‌رپرسه‌كه‌ چه‌ندجارێك لێی دووپات ده‌كاته‌: پێی گوتی گه‌واد، گه‌واد.

هاوڵاتیێه‌كه‌ش زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت كه‌ به‌رپرسی باره‌گاكه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ی لێ ده‌كاته‌وه كه‌ پێیان گوتوه گه‌واد، ناچار ڕوده‌كات به‌رپرسه‌كه ‌و ده‌لێت: جاخۆ هه‌ڤاڵه‌كه‌تان یه‌كجار به‌منی گوت گه‌واد، به‌ڵام تۆ ئه‌وه چه‌ند جارێك پێت گوتم گه‌واد، نا نا تا جنێوی ترت نه‌داوه، له سكاڵاكه‌ی خۆم په‌شیمانم وا ده‌ڕۆم.

ئاسۆ بیاره‌یی

ڕۆژانه‌ ساتیر: ژماره 2

ئه‌ی بۆ حیزب پێده‌كه‌نێت؟ جارێكیان شانه‌یه‌كی حیزبی شیوعی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه خه‌ریكی كۆبوونه‌وه ده‌بێت، له‌ پڕ به‌رپرسی شانه‌كه‌ی پێكه‌نین ده‌یگرێت. یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی شانه‌كه‌ش ده‌داته قاقای پێكه‌نین و بێده‌نگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌شێوێت. ئه‌ندامێكی تری شانه‌كه توڕه ‌ده‌بێت و لێی ده‌پرسێت: به‌چی پێده‌كه‌نی، نازانی كۆبوونه‌وه قودسییه‌تی خۆی هه‌یه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لامدا ده‌لێت: ئه‌ی هاوڕێ، حیزب بۆ پێده‌كه‌نێ؟  ئه‌ی كه حیزب دڵی خۆش بوو، نابێ ئه‌ندامه‌كانیشی دڵیان خۆش بێت؟

ئاسۆ بیاره‌یی  16-10-2004 سوید

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter