بۆ خاتو (نه‌سرین به‌رواری) كه مافی ژنان و یه‌كسانی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی فه‌رامۆش كرد و كردیه قوربانی بۆ ئه‌شقێكی. .
زةماوةندصكي شووم ... ئاسؤ بيارةيي
ئه‌ی
ئاسكهكهی كوێستان!
چۆن له باخچه‌ی دڵتا،
له قه‌تپاڵی كێوی حهزتا،
لانه‌یه‌كی پڕ ئه‌وینت
بۆ دێوێكی بیابان هه‌ڵبه‌ست؟
پێم بڵێ
ئه‌ی كیژه ههڵهاتووهكهی ئه‌نفال!
له كوێوه چاووت
كه‌وته به‌ر
تیغهنیگای ئه‌و زوحاكه،
كه هه‌ناسه‌ی بۆنی
گازی ژه‌هراوی ئه‌دات؟
پێم بڵێ
ئه‌ی نابینا!
چۆن وێردت پهپولهپیتی
زمانه قهدهغهكراوهكهتی كرده
ووشه و چرپانت به‌گوێیدا
خۆشم ئه‌وێیت؟
چی ئه‌ڵێت
به
فه‌رهاد و شیرین،
به
له‌یل و مه‌جنون،
به
وه‌لی دێوانه و شه‌م،
كه
شورای ئه‌شقیان
به خوێنیان
بۆ ئاشقانی پاك هه‌ڵبه‌ست؟
پێم بڵێ
چۆن بهراییت هات
ده‌ستت بۆ زڕه
قهیسێك ڕاكێ شیت؟
كه نازانێ واحه‌ی دڵداری چییه
كه دوو له‌یلای
له ئاره‌زوودا دیل كردووه.
كه‌وه‌ك جاریه
سه‌یری كیژانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌كات!
پێم بڵێ
وێڵی كام ئه‌فسانه‌ی مێژوو بوویت؟
كه‌وا هه‌نگوینی گه‌ردنی نه‌رمت
ده‌كه‌یته خۆشێنی
چه‌ند چركه‌یه‌كی ئه‌و گوورگه!
پێم بڵێ
چۆن دڵت هات
پیرۆزیترین ساتی ژیانت
بده‌یته به‌ر تیری ئه‌و هه‌رزه‌یه؟
پێم بڵێ
چۆن هه‌نسكی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌كه‌یته سه‌مفۆنیای شه‌وی بوكێنی و
ئازاره‌كانت
له‌قینی ئه‌و یاره درۆزنه‌دا
ئه‌شاریته‌وه؟
پێم بڵێ
چۆن وێرات
ئه‌ستێره‌ی خه‌می هه‌ژاران،
ئاونگی فرمێسكی دایكان
بكه‌یته ملوانكه و
له شایی شوومی
ئه‌و بێ هه‌سته‌دا
خۆتی پێ بڕازێنیته‌وه؟
پێم بڵێ
تاكه‌ی له
ناو
ههرزاڵهی ئه‌شقێكی ساخته‌دا
ئه‌هێڵیت چنگی ئه‌و سته‌م كاره
وورد ترین به‌شی له‌شت
په‌ی بكات و ته‌زوی خه‌نده‌ت بدزێ؟
جاران
بۆ كیژێك ده‌گریام
كه ئالی قورهیشێك فڕاندبووی،
ئێستاش،
له پهریێهكی نه‌رم و نیان په‌ستم
كه خۆی كردووه‌ته
حوریهیهكی ده‌سته‌مۆ
بۆ ئهسحابهیهكی ئه‌م دونیا
10-10-2004