للقلم والبندقية فوهة واحدة .... ئاسؤ بيارةيي

من ڕیزم بۆ خه‌باتی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌وا و ڕزگاریخواز هه‌یه‌، به‌چاوێكی یه‌كسان سه‌یری گه‌لانی دنیا ئه‌كه‌م و له‌ به‌رده‌م شه‌هیدانیاندا سه‌رم دائه‌نه‌وێمنم، هاو‌ده‌نگیشم له‌ گه‌ڵیان. نه ‌به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌لێم پێپه‌تی، نه‌ نیشتمانفرۆشێكیش ئه‌خه‌مه‌ ڕیزی شه‌ هیدانی كورستانه‌وه و نه ‌سروودی نه‌ته‌وه‌كه‌شم بێ نرخ ئه‌كه‌م.

كاك بورهان! تۆ له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی یاساكانی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ بگری و نه‌هێڵی شكۆداری نیشتمانه‌كه‌ت بزڕێ، سروودی نه‌ته‌وه‌كه‌ت پێشێل بكرێ، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له‌ پێناوی ڕێزگرتنی مافی نووسین بخه‌یته‌ كار و شانازی به‌هه‌موو نووسه‌رێكی گه‌له ‌ژێرده‌سته‌كه‌ت بكه‌یت و هانیان بده‌یت، خۆت و سایتی كوردستانپۆست كاتی زۆربه‌ی نووسه‌ر و خۆێنه‌رانتان به‌شه‌ڕێكی بێ ئه‌نجامه‌وه خه‌ریك كردووه‌.

پێویست ناكات هه‌ڵبچیت و دژایه‌تی ئه‌م حزب یان ئه‌و پاری بكه‌یت، من ئه‌ندامی هه‌ر پارتێكیش بووبم، ئێستا كارم به‌سه‌ریه‌وه ‌نییه و په‌شیمانیش نیم. ئه‌مه‌وێ لێت ببرسم، كاتێك كه پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق به‌گژ تانكه‌كانی ئه‌نفالدا ئه‌چوونه‌وه، جه‌نابیشت هه‌مان هه‌ڵوێستت هه‌بوو؟ له‌ كوێ بووی؟

ئه‌توانی وه‌ڵامی دووان له‌م‌ پرسیارانه بده‌یته‌وه:

1-كێ بوو له‌ هه‌فته‌نامه‌ی (ئاسۆ) ی سه‌ر به ‌موخابه‌راتدا كارمه‌ندبوو؟

2-چۆن له ئا‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی ‌به‌غدا وه‌رگیرای؟ به مه‌رجێك ئه‌و كاته‌ نابه‌عسی وه‌رنه‌ده‌گیرا؟

3- كێ بوو له سه‌ربازگه‌ی تكریت عه‌سكه‌ر بوو، به‌ ده‌سته‌ ڕه‌نگینه‌كانی تابلۆی سێ به ‌چوار مه‌تری سه‌رۆكی فه‌رمانده‌تی (سه‌دام) به زه‌یت ده‌كێشا؟

 تا نۆی نیسانی2003 ش عه‌بدوڵا عه‌باسی خاڵت كه سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (هاوكاری) بوو، له‌وێوه به‌رده‌وام جنێوی به حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌دا، ئه‌و‌ ئه‌ركه هه‌نووكه تۆ له ڕێی كوردستانپۆسته‌وه جێ ‌به‌جێی ئه‌كه‌ی. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن چۆن بتوانێ یه‌كێكێش له‌و تابلۆ زه‌به‌لاحانه‌ت بڵاو بكاته‌وه؟

ماڵپه‌ڕه‌كانی عه‌ره‌به ‌شۆڤێنیسته‌كان و تۆرانیه‌‌ فاشیسته‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورد پشت به نووسینه‌كانی كوردستانپۆست ئه‌به‌ستن، تۆش كاك بورهان كه‌ له‌و‌ سه‌نگه‌ره‌وه هێرش ئه‌كه‌یته‌ سه‌ر ئێمه، پیرۆزت بێت!

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ڕاست ده‌كات كه ‌ئه‌ڵێ: كوردستانپۆست زمانحاڵی كۆنه‌ به‌عسییه‌كانه، ئه‌ی ئه‌وه ‌نییه نووسینه‌كانی تۆ و نصيري متقدم (سمیر عبید) بڵاو ده‌كاته‌وه؟

له‌ كوردستانی باشووردا ئینسان لایه‌نگری یه‌كێ له‌م پارتانه‌یه: پارتی دیموكراتی كورستان، یه‌كێه‌تیی نیشتمانی كوردستان، حزبی شیوعی عێراق، حزبی سۆشیالیستی كوردستان، پاسۆك و ئیسلامی. . هتد. بوون به‌ئه‌ندام له‌و پارتانه‌دا هیچ شه‌رم نییه، به‌ڵكو شه‌رم ئه‌وه‌یه‌ ئینسان به‌عسی بووبێت.

ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی عێراق یه‌كجار چه‌تریشی هه‌ڵدابێت، مۆدێلی سمێڵه‌كانی ستالینیشی هێنابێته‌ كوردستان، كوردی ئه‌نفال نه‌كردووه، به‌هۆی حزبی شیوعییه‌وه سه‌دان لاوی كورد توانییان بخوێنن و بزوتنه‌ووه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ جیهان بناسێنن. حزبی شیوعی عێراق تاقه ‌حزب بوو كه‌ دژی داگیركردنی هه‌ڵه‌بجه بوو له ‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، كاتێكش شار كیمیاباران كرا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ی كه تۆ حه‌ز له‌ چاره‌ی ناكه‌یت، دزییه‌كی نه‌كرد.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه‌ی پێشووت دژایه‌تی كورد و بزوتنه‌وه‌ی چینی كرێكاری ئه‌كرد، له‌ تۆش كاك البورهان

هچی تر چاو‌‌ه‌ڕێ ناكه‌م. كه‌سانێك هه‌بوون به‌ گولله كوردیان ئه‌كوشت ، كه‌سانێكی تریش به ‌قه‌ڵه‌م خه‌ڵكیان سه‌رئه‌بڕی، خۆ دروشمی (للقلم و البندقیه فوهه واحده) په‌ندی كوردی نییه.

2004-10-02

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter