www.kurdistannet.org

 

بروسكةي خوصنصكي هةلَضوو ... خالَة حةمة

 

چه‌نده‌ ڕوانین

چه‌نده‌ ئاواتت گه‌وره‌بوو

هێنده‌ش باڵات

به‌ تیشكی ڕۆژدا هه‌ڵده‌چوو

ده‌سته‌كانت

به‌چوارده‌وری شاره‌كه‌مدا

به‌ هێمنی

پاسه‌وانی

خه‌وی خۆشی منداڵان بوون

له‌تاریكی نه‌ئه‌ترسان..

چاوه‌كانت

چه‌پكه‌ نیگای یاخی بونیان

ئه‌به‌خشیه‌وه‌

هه‌‌نگاوه‌كانت گه‌وره‌بوون

به‌به‌ر ماڵی هه‌ژارانا

ئه‌‌ته‌نیه‌وه..‌

له‌گه‌ڵ خه‌رمانه‌وتریفه‌ی

مانگی ئاسمانا هاوڕێ بووی

له‌گه‌ڵ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌و

چراكانی دوور ئاوایی و

تیشكی ڕۆژی بێ كۆتایی

له‌سه‌ڕێ بووی..

دوور ئه‌تڕوانی

چاك ئه‌تزانی

بیری ڕه‌شی (جه‌هاله‌ت) و

شمشێره‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌وان

جێگه‌زامی ساڕێژنابێ

قوربانیه‌كانی كه‌م نابێ

هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو

ڕۆحی سه‌رخستی بۆ ئاسمان

شه‌هاده‌تت هه‌لبژاردوو

به‌خوێنی سووری یاقوتیت

له‌ده‌روازه‌ی شارت نووسی

گه‌ر كوردستانت خۆشده‌وێ

ئه‌م زامه‌ی سه‌ر دڵی ئێمه‌

مه‌كولێنه‌وه..‌

هه‌موو كۆبن

ده‌سته‌كانتان یه‌ك نه‌شكێنێ

تا سبه‌ینی ماكی شه‌ڕو

دووبه‌ره‌كی

نیشتمانت لێنه‌ستێنێ

خوێنه ئێمه‌ش نه‌فه‌وتێنێ

گوڵ بڕوێنێ

گوڵ بڕوێنێ..

دانمارك/ڤالنی/8/7/2004

 

پێشكه‌شه‌ به‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی شه‌هیدی نه‌مر(ئه‌نوه‌ر عه‌لی نه‌جار) كه‌پاش بیست ساڵ هه‌ر خوێنی لێده‌جۆڕێ و هاوار ئه‌كات : و‌كوو ئێمه‌ كوردستانیش له‌یاد مه‌كه‌ن، دوژمنانمان وا

خه‌ریكن قووتی ئه‌ده‌ن....