وشةكان خةريكن ببن بة خةنجةر!!! .... مةهدي غةمبار

ماوه‌یه‌کی که‌م نیه‌ ، که‌ خوێنه‌ر داد و هاواریه‌تی له‌ ده‌ست ئه‌م به‌ خه‌راپ به‌کارهێنانه‌ی دیمکراتی بیرو ڕا ده‌ربڕینه‌‌ی که له سایته‌کوردیه‌کاندا ڕۆژانه‌ و به‌ به‌رده‌وامی خوێنه‌ر ده‌یانبینێت و به‌ هۆیانه‌وه قێز له خوێنده‌واریه‌که‌ی خۆشی ده‌کاته‌وه و داوای سانسۆر دانان ده‌کات له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت‌نامه‌ و جنێو نامه ی نوسه‌ران .

 بۆ میله‌تێکی بن ده‌سته‌ی ، ماف خوراو ، سه‌رکوتکراو و له‌ت له‌تی وه‌کو کورد ، هێز و بازو بیری ڕۆشنبیرانیه‌تی که وه‌ک تاکه ئاسۆیه‌ک که موژده‌ی سه‌رفرازیه‌که‌ی لێوه هه‌ڵبێت و ته‌کانێکی بۆ پێشه‌وه پێ بدات .

 له دیقه‌تدان و خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی و هه‌ردو پاڵپه‌ڕی (کوردستاننێت) و (کوردستان‌پۆست) مرۆڤ ئه‌و تروسکه‌ هیوایه‌ی که‌ هه‌شیه‌تی خامۆش ده‌بێت و ده‌ستی نائومێدی له ئه‌ژنۆکانی گرێ ده‌دات ! ده‌یان پرسیار له‌ خۆی ده‌کات ، تۆ بڵێی ئه‌م بیر و هیزرانه‌بن که‌ گرێکوێره‌ی خه‌ونی مێژینه‌ی گه‌لێکی چل ملیۆنی بترازێنن ؟ تۆ بڵیی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه‌بن که مێژو به‌ قه‌د تاڵه‌ مویه‌کیش بێ (ئاوه‌ژو) نه‌که‌‌ن و مۆری شێواندنی لێ نه‌ده‌ن ؟ تۆ بڵێی به‌ده‌ستی ئه‌م لاو و گه‌نج و ڕۆشنفکرانه‌ گوڵی سه‌ربه‌ستیمان له‌ یه‌خه‌ بده‌ن ؟

 کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌مان ده‌ده‌نه‌وه ؟

 وا بۆی ده‌چم که ئه‌م شه‌ڕه خۆ به‌خۆییه‌ی ناو ماڵپه‌ڕه‌کانمان و تێک گلانمان ، بوبێت به‌ فاکته‌رێکی کاریگه‌ری ئاگا نه‌بونمان له نوسین و ڕاو بۆچون و پلانی ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌قه‌ت دوژمن و نه‌یارمانن !

 ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ندێک له‌و قه‌ڵه‌مه‌ ڕه‌نگینانه‌مان که به‌ نوسینی دژه خۆییه‌وه خه‌ریک کردوه و هه‌ناوی خۆمانی پێ ده‌خۆین و قول‌ قاپی خۆمانی پێ ده‌گرین و خۆمانی پێ ژه‌هر خوارد ده‌که‌ین ، نیو هێنده‌مان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه‌ ژه‌هراویانه ته‌رخان بکردبایه که‌ ڕۆژانه‌ نه‌بڕاوانه له دژی کورد له میدیا و که‌ناڵ و سایته عه‌ره‌بی و تورکی و فارسیه‌کاندا ده‌نوسرێن و ده‌گوترێن که بونه‌ به‌ خۆره‌ی بونمان و مێژومان و ئاینده‌مان !

 نازانم ئه‌م سه‌رو گوێلاک یه‌کتر کوتانه‌ی نوسه‌رانی کورد به‌چی بچوێنم ؟ ئه‌گه‌ر خۆتان وته‌نی نه‌خوێنده‌وار و بێ سه‌واد بانایه ده‌مانگوت ئه‌وه هۆیه‌که‌یه‌تی ، ئه‌گه‌ر مناڵ و هه‌رزه‌کار بانایه ده‌مانگوت ئه‌وه‌ هۆیه‌که‌یه‌تی ،

 ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی وڵات و له‌‌و کوله‌مه‌رگی و به‌دبه‌ختی و پڕ کێشه‌یه‌دا بژیابانایه ده‌مانگوت ، خه‌تای نزمی ئاستی تێگه‌یشتن و زۆری کێشه‌ ده‌رونیه‌کانیانه .

 ئێستا خوێنه‌ر به‌چی ئه‌م شه‌ڕه ده‌نوک و یه‌کتر سوک و چروک کردنه‌تان ناو ببات ؟ ئێوه‌یه‌کی نوسه‌ر ڕۆشنبیر ئه‌م شه‌ڕه بێ ئامانه‌تان له ماڵپه‌ڕه‌کاندا هه‌ڵگیرساندوه و هه‌ریه‌‌که‌شتان خۆی له‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی پێ ڕاستر و هه‌ق‌بێژتره که سه‌رتان به‌ هه‌قه‌ت له خوێنه‌رانیش تێک داوه ، ئه‌دی خه‌ڵکه ساده‌که‌ ده‌بێ چی بکات ؟ ئه‌دی بۆ چی سه‌ری ده‌م و بنی ده‌متان لایه‌نه‌کوردیه‌کان بو که شه‌ڕی برا و کورد کوژه‌یان به‌رپا کردبو ، که هه‌مومان ده‌‌زانین که کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌گشتی و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چه‌ند دواکه‌وتو ماڵوێرانن ، سه‌رباری سه‌ودا سیاسیه‌کانی ده‌رو دراوسێکان (که ئه‌مه‌ باسێکی تایبه‌ته‌ بۆ خۆی) . بۆچی گله‌ییتان له‌وان ده‌کرد ؟ ئه‌مه‌ به‌مانا چه‌وته‌که‌ی لێک مه‌ده‌نه‌وه و پاساو هێنانه‌وه‌م نیه بۆ شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێ کراوی برا کوژه ، به‌ڵکو به‌راوردێکه و به‌س .

 من له‌وه نیگه‌رانم که‌ شه‌ڕه‌که‌ خه‌ریکه له قۆناخی شه‌ڕه‌ ده‌نوکی قه‌ڵه‌م و قسه‌وه‌وه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی یه‌کتر و زیاتر قوڵبونه‌وه‌ی تانه‌و ته‌شه‌نه‌کان به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ک که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که ببێ به شه‌ڕێک که چه‌کی ڕۆکێتی دورهاوێژی (بۆکس و شه‌ق) و زرێپۆشی (چه‌قۆ) ی تیا به‌ کار ببرێت !که به‌ هۆیه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرێت که ژماره‌ک زمان بپێکرێن و چه‌ندان قه‌ڵه‌میش تێک بشکێنرێن !!!!!

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter