لة التكريتةوة بؤ الشمر ... مةهدي غةمبار
ئه‌وه‌ی
که کوردی به‌م ژێر ده‌سته‌یی و بێ چاره‌ییه هێشتۆته‌وه لاسایی
نه‌کردنه‌وه‌ی دوژمنان ونهیارهکانیهتی له پیاده کردنی وه‌ک
یه‌کی وه‌ڵام دانه‌وه و دوپات نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و توند و تیژی و
زه‌برو زه‌نگه‌ی که به پانتایی و درێژایی مێژو و له‌سه‌ر چه‌ندان
ده‌ستی جیاواز و کات و سه‌رده‌می جیاوازدا ده‌رهه‌قمان ئه‌نجام
دراوه له لایه‌ک و نه‌گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بوه بۆ ناو ماڵی دوژمن له
لایه‌کی تر
که به
داخه‌وه ئه‌مه‌مان به بێ ده‌سه‌ڵاتی و ناجوامێری و ترسنۆکی و
هیچله بارا نه‌بون بۆ لێک دراوه‌ته‌وه و ڕاڤه کراوه ،
هه‌رچه‌نده کورد له‌م شیوازهیدا ده‌یه‌وێت دوو ئامانج بپێکێت که
له خواره‌وه باسیان لێوه ده‌که‌م .
پابه‌ند
بونی کورد به دیمکراسی یان بڵێم هه‌وڵ دانی کورد
بۆدیمکراتیزهکردنی دیمکراسی که به‌هۆیه‌وه بتوانێت له ژێر چه‌تری
یه‌کسانی و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان کۆمان بکاته‌وه
له ڕاستیشدا
ئێمه‌ی کورد و لهسهروشمانهوه بزاڤه به‌ناو
ڕزگاریخوازانهکهمان بێ ئاگایانه ، جاڕی دیمکراتیهک ده‌ده‌ین که
هێشتا له هه‌رێمه‌که نه‌ک هه‌ر به‌رقه‌رار نه‌بوه به‌ڵکو
چهکهرهشی نه‌کردوه ! ئێمه بانگێشه‌ی برایه‌تیه‌ک ده‌که‌ین که
به‌رامبه‌ره‌که‌مان نه‌به خه‌یاڵیدا هاتوه و نه مێشکی خۆشی پێوه
ماندو کردوه .
گه‌ر بێ مل
خه‌واندن و خۆ لهگێل دان ڕوی ئه‌م پرسیاره‌م بکه‌مه سه‌رکرده‌کانی
کورد و تێکڕای حیزبه‌کانمان له‌مپه‌ڕی چه‌په‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی
جه‌مسه‌ره‌که‌ی تر
ئایه چه‌ند
ساڵ ده‌بێ ئێوه یه‌ک لایه‌نه چه‌پڵه‌ی برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب و
کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ترمان به خوایشت یان به‌زۆر بێ پێ ده‌کوتن و
ئێمه‌ش له‌و برایه‌تیه جگه له قات و قڕی و جینۆساید و هه‌زاران
نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و به‌هه‌ده‌ر دانی خوێنێکی زۆر به‌و لاوه
چیمان ده‌سکه‌وتوه ؟
ئه‌وان ئه‌و
ڕۆژه شه‌ڕی دژه‌کوردیان ده‌ست پێ کرد که ته‌ڕ و وشک ، ژن و پیاو
، گه‌وره و مناڵ ، پیر و گه‌نجی شوان و جوتیار خوێندکار و کاسبکاری
کوردیان ده‌کرده ئامانجی هێرشه‌کانیان و سنوریان بۆ هیچ
جیاوازیه‌ک نه‌ده‌هێشته‌وه !
له‌و
ڕۆژه‌وه ئه‌وان شه‌ری دژه‌کوردیان به‌ر پا کردوه که له بری باجی
کورد بونماندا به ده‌یان هه‌زاریان لێ گرتین و لێ ئه‌شکه‌نجه‌دان
و لێ تیر باران کردین جگه له بڤه‌یی په‌یڤین و خوێندن له هه‌ندێ
پارچه‌ی وڵاته‌که‌مان .
چی ما به
مه‌به‌ستی له ڕیشه‌کێش کردن و شوێنه‌وار سڕینه‌وه‌مان له‌دژمان
به‌کار نه‌برێت ؟ چ سیاسه‌تێکی مه‌ترسیدار تر ماوه له لایه‌ن
دوژمنانماوه له دژمان پیاده نه‌کرابێت ؟
ئایه ڕۆژێک
له ڕۆژان به هۆش نه‌هاتینه‌وه و به خۆمان بڵێین له پای چی
وامان لێ ده‌کرێت و وامان پێ ده‌کرێت ؟ مادامێکی تاکه هۆ کورد
بونهکهمان بوبێت ، ئه‌دی بۆچی ئێمه‌شتان که‌ر و کوێر و سه‌قه‌ت
کردوه ؟ ئه‌دی بۆچی ڕێگا به‌ویستی کورد نادرێ که وه‌ک میله‌تێک
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وانه‌دا بکات که چاکه و
خه‌راپه‌یان له به‌رامبه‌ریدا کردوه (1) ؟
رێ گر بون
له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی شهر بۆ ناو ماڵی دوژمن ! به بیانوی
نه گۆڕینی شه‌ڕه‌که بۆ قۆناخی شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب که به
هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک مناڵ و ژن و په‌که‌وته‌ی برا عه‌ره‌به‌کانمان
به ناڕه‌وا ده‌کوژرێن و له ناو ده‌چن ! چاوتان ئه‌و هه‌زاران
کوژراوه به هه‌قه‌ت بێ تاوانه‌ی میله‌ته‌که‌ی خۆمانتانی نه‌بینی ،
ڕۆژ نه‌بو له کوردستاندا ده‌یان منالی ساوا و ئافره‌ت نه‌بنه
قوربانی پاراستنی گیانی برایه‌تی !!!
له پاش
ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس و ئازاد کردنی عێراق به گشتی و
کوردستان به‌تایبه‌تی به‌ده‌ر له دڵه ڕاوکێی تاکی کورد له دوو
ئیداره‌یی و ململانێکانی نێوان پارتی و یه‌کێتی ، چرای ئومێدێکی
گه‌ش له ناخیاندا دره‌وشایه‌وه !
وامان زانی
به ڕوخانی به‌عس و سه‌دام و دار و ده‌سته‌که‌ی یان بڵێین
تکریتیه‌کان ، ئیتر بۆ ببڕای ببڕایه کورد دوچاری ئه‌و دۆخه
سه‌خته‌ی جارانی نابێته‌وه و مه‌ترسی ئه‌نفال و سوتماککردنێکی تر
چاو له خه‌لکی کورد سور ناکه‌نه‌وه !!
نه‌مانزانی
گۆنکاریهکی ڕوکه‌ش ده‌بێت و یاریکردنێکی شهترهنجیه و مه‌به‌ست
تیایدا ئاڵوگۆڕێکه به داشه‌کان و التکریتی ده‌گۆڕن بۆ الشمر !!!
کورد
لێره‌دا و به‌ر له روداوه‌که‌ش دوو هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌م بو
که یان ده‌بێت ببێت به هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا یانیش
بچێته به‌ره‌ی دوژمنه‌که‌یانه‌وه که سه‌دام و تاقمه‌که‌ی بوو !!
ناچار
یه‌که‌می هه‌ڵبژارد ، له لایه‌که‌وه ئه‌وه‌ی که کورد بۆی
تێده‌کۆشا بۆی به‌دیدێت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه کورد توانای
به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی نه‌بو .
دوای
ماوه‌یه‌کی که‌م ، ڕقه‌به‌رایه‌تی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
حوکم ورده ورده به‌تایبه‌ت له نیوان گروپی کوردی و ئه‌وانی تردا
ده‌ستی پێ کرد و به ئاشکرا که‌وتنه دژایه‌تی کردنی گروپی کوردی ،
دوای
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ عێراقیه‌کان ،
هه‌ریه‌ک له غازی الیاور وه‌ک سه‌رۆکی کاتی عێراق و ایاد العلاوی
سه‌رک وه‌زیرانی کاتی (کهپیم وایه به‌م زوانه جێگۆڕکێان پێ
ناکرێت و کران به داشه گه‌وره‌کانی شه‌تره‌نجه‌که) ، له
یه‌که‌مین لێدوان و مژدانه‌ی العلاویدا بۆ گه‌لی کورد ڕیز کردنی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بو له لیستی میلیشیاکان و بڕیاری چه‌ک
داماڵینیان بو !!
ئه‌وه‌ش
هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی دروست کرد ، کاتی هه‌مان زات په‌شیمان بوه‌وه
و ڕایگه‌یاند که پێشمه‌رگه میلیشیا نیه ! به‌ر له‌وه‌ش باشی
ده‌زانی پێشمه‌رگه چیه و کێیه و چی کردوه و چی پێ ده‌کرێت ؟
(پێم وایه
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سڕ کراوه و دوای کوتایی پێ هێنان به چه‌ک
داماڵینی سوپای مه‌هدی باسی پێشمه‌رگه دێته‌وه به‌ر باس و
گێچه‌ڵێکی گه‌وره‌ی پێ ده‌کرێته‌وه جونکه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش
نهدۆستێکیان هه‌یه هه‌تاسه‌ر دۆستیان بێت و نه پێچه‌وانه‌که‌شی)
.
له کاتی
گه‌یشتنه‌وه‌ی دهنگوباسی ئاڵۆزیه‌کانی که‌رکوک به سه‌رۆکی
(نه‌ته‌وه په‌رستی هه‌میشه‌یی عێراق) پردی دان به‌خۆدا گرتنی
ده‌پچڕێت و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له عه‌ره‌به هاورده‌کان و
ڕه‌وایی دان به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و چاو سور کردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه
له کورده‌کان به هه‌ڵه داوان خۆی ده‌گه‌ێنێته که‌رکوک و په‌یامه
پڕ له توند و تیژ و ترسناکه‌که‌ی ده‌گه‌ێنێت گه‌لی کورد و
دانیشتوانی خۆڕاگری که‌رکوک !!
سه‌ر کز
کردن و بێهه‌ڵوێستی حیزب و لایهنهکوردی و جه‌ماوه‌ری کورد
له‌به‌رمبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و خۆ بادانهکهی الیاور ، وای لێ کرد که
له داهاتودا بێ سڵ کردنه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌تری مه‌ترسیدار تر
بهاوێت و ئه‌وێش له لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی که له‌گه‌ڵ
که‌ناڵی العربیه کردی ڕه‌نگی دایه‌وه و ئه‌مجاره‌یان ته‌نانه‌ت
پردی بڕوا بون به تروسکه دیمکراتیشی داڕوخا و ئه‌و خۆپیشآندانهی
کوردستان ده‌ره‌وه هه‌راسانی کردن بۆیه ناوی سه‌ربه‌خۆخوازانی
کورد به (خائن) ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ی به توندی له‌دژ
وه‌ستانه‌وه‌مان لێ ده‌کات !!!!
بۆیه کاتی
ئه‌وه ئه‌گه‌ر چی ده‌مێکه هاتوه ! کورد پێویسته تا سه‌ر ئێسقان
کورد بونی خۆی بسه‌ڵمێنێت چونکه عه‌ره‌بێکی (میسری ، لوبنانی ،
فه‌له‌ستینی ، سعودی ، یه‌مه‌نی ، قه‌ته‌ری ، جه‌زایری ، مه‌غریبی)
له‌به‌ر به عه‌ره‌ب زانینی عێراق ده‌می هه‌رکامیان بکه‌یته‌وه دژی
ئازادی کورد و جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانن له عێراق که ئه‌مه
مافێکی ڕه‌وای گه‌لی کورده ، جگه له‌وه نه‌ژاد په‌رستیان
به‌جۆرێک زاڵه به سه‌ردا که بێ ئه‌وه‌ی دێرێک له مێژوی شاری
که‌رکوک بزانن کوێرانه گه‌وره‌و بچوک ، ژن و پیاو یان نکۆڵی له
کوردستانی بونی ئه‌و شاره کوردستانیه ده‌که‌ن .
ئێستا
ده‌ستیان کورتترین ده‌سته و باڵایان و توانایان له نزمترین
ئاسته ئه‌مه وتار و کرداریان بێت ، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ
ئاینده‌یکی گه‌شیان لێ بکرێت ؟ چ گرێنتیه‌کی دوباره نه‌بونه‌وه‌ی
ئه‌نفال و سوتماک له ئارادایه که ئه‌مجاره له سه‌ر ده‌ستی
التکریتیهکان نا به‌ڵکو الشمرهکان به سه‌رماندا نه‌یات و وجاخ
زاده‌کانی نه‌سرین به‌رواریمان تێ نهورکێت !!!
له
به‌رامبه‌دا ده‌بێ هه‌مومان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هێزه‌وه بڵێین
به‌ڵێ
ئازادیمان ده‌وێت . . ئازادیه‌ک که کیمیا باران و ئه‌نفال و
جینۆساید نه‌یانتوانی هه‌ره‌سی پێ بهێنێ !!!
به‌ڵێ
که‌رکوک کوردستانه . . دڕنده‌ترین دوژمن و ده‌یان ڕه‌فتاری
شۆڤێنیانه نه‌یانتوانی کوردستانبونی بسڕنه‌وه !!
به‌ڵێ
ئاماده‌شین وه‌ک ئاماده‌ش بوینه باجی بهڵێکانمان بده‌ین
(1)
مه‌به‌ستم له حیزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کانه
msh2004@luukku. com