جێی
گومان نییه كه هه‌ركه‌س له ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی باشور پێی خۆشه كه
زانكۆی كۆیه بكرێته‌وه‌و ببێت به پاڵپشتێك بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كانی تری خوێندن
له‌كوردستانی باشوردا. هه‌روه‌ها ببێت به ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و
شارانه‌ی له‌به‌رچاوی به‌رپرسانه‌وه دوورن، هه‌نگاوی له‌م جۆره جێی شانازیه
بۆ ئێمه‌ی كورد له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان. دیاره بوونی مه‌ڵبه‌ندی زانستی
زیاتر له شاره‌كانی كوردستان نیشانه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی چینی ڕۆشنبیرو كه‌سانی
تێگه‌یشتووه، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌شاره‌كه‌ی 'حاجی' ئه‌ڵێم پیرۆزه ئه‌م
ده‌ست كه‌وته مه‌زنه، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی درێژه‌دانه به‌ڕه‌وتی زانست و
بزاڤی كوردایه‌تی ئه‌گه‌ر ببێت بهیشتیوانی خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه
له‌ژماره‌ی (3184) ڕۆژی 30/09/2003 كوردستانی نوێ‌دا به‌مانشێتێكی گه‌وره
نوسرابوو (مه‌كته‌بی سیاسی ی. ن. ك بڕیاری دامه‌زراندنی زانكۆی كۆیه‌ی دا) .
باشه له چی قانونێكی ده‌وڵه‌ت و حوكومهتدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبێك په‌یوندی
به‌كردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیریه‌وه هه‌یه وه‌كو زانكۆ، ئایا ئه‌مه
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه جڵه‌وی (ئیداره‌ی سلێمانی) له‌ژێرده‌ستی مه‌كته‌بی
سیاسی ی. ن. ك دایه و (حوكومه‌تی هه‌ولێریش) له ژێر ده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی
پ. د. ك دایه. هه‌روه‌ها ئاماژه نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوكیان ووزه‌یان
له ئه‌و دوو ولایه‌ته (سلێمانی و هه‌ولێر) بڕیوه‌و، نسبه كارتۆنیهكن.
باشه باشتر‌و جوانتر‌و عاده‌ت وانیه كهبڕیارێكی له جۆره ده‌بێ له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بدرێت‌و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه
به‌خه‌ڵكی كوردستانی باشور ڕابگه‌یه‌ندرێ و بكرێت بهبۆنهیهكی گرنگ له‌و
شاره جوامێره‌دا، یان ئه‌وه‌تا تا هه‌تایه وه‌كو مه‌سه‌له‌ی زانكۆی
(سلێمانی) بكرێت به‌ده‌ست كه‌وتێكی مه‌زنی یه‌كێتی. كه هه‌موو خه‌ڵكی
به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی ده‌زانن كه ماڵ به‌ماڵی ئه‌و شاره به‌تایبه‌تی،
په‌یتا په‌یتا مه‌كته‌به‌ی ماڵی خۆیان چۆڵ ده‌كرد ده‌یان برد بۆ زانكۆی
سلێمانی. ئه‌مه خۆی له خۆیدا زه‌نگێكی زۆر ترسناكه ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌ست
بخه‌نه‌وه نێو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان. به‌بیری ته‌سكی خۆیان به‌رده‌وام بن
له‌سه‌ر چه‌واشه‌كردن. باشه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له‌م وه‌زعه ناسكه‌دا باس
له‌باری ئاسایشی نهتهوهیناكات. باس له‌داگرتنی ئاڵای كوردستان ناكات
له‌كه‌ركوك. یان ئه‌مه خزمه‌ت به‌ڕێچكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ناكات، ئه‌ی ئه‌وه‌تا
مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئهـرۆی كوردستانه‌وه
ده‌ركرد. كه‌كه‌م تا زۆر نزیكه لهبیروڕای خه‌ڵكی نیشتیمانه‌وه، باشه
مه‌كته‌بی سیاسی بۆ نقی له‌خۆی بڕیوه له‌م كاته‌یا كه زۆر به‌ڵگه‌ی ترسناك
له‌مه‌له‌فی موخابه‌راتی عێراقیدا گیراون، كه گوایه هه‌ندێك له‌لێپرسراوانی
هه‌ردوولا به‌پله‌ی گه‌وره په‌یوه‌ندیان هه‌بووه بهڕژێمهوه تا دواسات.
كه‌ئێستا گه‌وره‌و بچوكی كورد له‌و ئابڕووچونه ئه‌دوێن ئه‌گه‌ر'خوانه
خواسته' ڕاستبێت، ئه‌گه‌ر وانیه دڵمان زیاتری به‌به‌ره‌وه نه‌ما!!!
باشه له‌ئه‌ركی مه‌كته‌بی سیاسی وه نزیكتر نیه ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا باس
له‌سیاسه‌تی كورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نی حوكمه‌ی كه‌هه‌ر له‌ئێستاوه
بۆنی قسه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مافه ڕه‌واكانی كورد نیه، یان
سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌وێ به ئهتاتوركیهكان بڵێن "دۆستی دێرین". ئه‌و دۆسته‌ی
شێخ سه‌عیدی پیران و هاوه‌ڵانی له‌سێداره دا‌و ده‌ستی له‌خوێنی ده‌یه‌ها
هه‌زار كوردا سووره. یان جه‌نابتان مه‌قسه‌دتان له‌و دۆسته‌یه كه‌له داخی
ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كورد ده‌رچوو لهڕۆژنامهیهكاندا نوسیبویان 'كه‌ر
كورد'. پێم وایه مه‌كته‌بی سیاسی له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌نه‌ی ئیش ئه‌بێ هه‌بێ،
ئه‌ندامه‌كان ئه‌بێ فریای سهرخوراندنیش نه‌كه‌ون.
هه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بڕیاره دا شتێكی زۆر سه‌یری تێدا به‌دی ئه‌كرێت
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌رێكه‌وه
چاوه‌نواڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌بن لهسهرێكشهوه چاوه‌ڕێی
هیمه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌بن) . هه‌ر چۆنێك بێ له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ره تێ
ئه‌گه‌م، به‌ڵام هیمه‌ت بۆ لای نێچیرڤان بارزانی یه و بڕیار بۆ لای د.
به‌رهه‌م ساڵحه. یان ئه‌گه‌ر شتێك به‌پێی نه‌خشه‌كه ده‌رنه‌چوو بڵێن خه‌تای
ئه‌وانه'هیمه‌ت' ناكه‌ن. كه‌له‌ڕاستیدا وه‌كو ئاماژه‌م بۆكرد ئه‌م بڕیاره
ده‌بێ له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، نه‌ك له‌چوارچێوه‌ی مه‌كته‌بی
سیاسی تهرهفێكدا. ئه‌وجا چاوه‌ڕێی 'هیمه‌ت' نابن به‌ڵكوو چاوه‌ڕێی ده‌نگ
خستنه پاڵ ده‌بن لهفراكسێۆنی زه‌رده‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا گه‌ل ده‌زانێ
ئه‌وانه‌ی دژ به‌پێشكه‌وتنی نیشتیمانن (قۆناغ له كوێیه) .
مه‌كته‌بی سیاسی واتا توێژینه‌وه‌ی بار‌و دۆخی ڕامیاری هه‌نوكه‌یی
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستانی باشور، هه‌روه‌ها گهڵاكردنی بڕیارێكی
له‌و جۆره بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوو ڕێكخستنه‌كانی (خۆیاندا) ، نه‌ك كردار
دوبارهكردنهوهیهك كه بۆ هه‌موو دنیای سه‌رده‌م ئاشكرابووه. چه‌قی
بڕیاره‌كان ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌قی ئاسایشی نه‌ته‌ویی و له‌ڕێگای
ئه‌نجومه‌نی باڵای خوێندنه‌وه بخرێته ڕوو.
ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا ناوچه‌كه‌ی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت پێویست به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی
ته‌واو هه‌یه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی وه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ خه‌باتیان
كهكهسانێكن پسپۆڕنین له‌و بواره‌ی كه‌بتوانن له‌ڕێگای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
خوێنكارانی زانكۆ له‌هه‌ندێ شوێندا زۆر چڕن. به‌گرنگ بزانرێ زانكۆیه‌ك له‌و
شوێنه‌دا بنیات برێو زانكۆیه‌ك پێویسته له‌گه‌ڵ ڕهچاوكردنیبوونی كه‌سانی
شیاو بۆ وانه ووتنه‌وه. كه‌ئه‌مه زۆر دووره له‌ئه‌ركی مه‌كته‌بی سیاسی،
به‌ڵكوو بۆ كه‌سانی پسپۆڕ به‌جێی بهێڵدرێ، بڕیار په‌رله‌مانی كوردستان بیدات
به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك. ده‌رچونی ئه‌م جۆره بڕیارانه له شوێنێكی
دوور له ده‌زگای تایبه‌ته‌وه، زیاتر په‌رله‌مانی كوردستان بێ هێز تر ده‌كات.
دیسانه‌وه به‌ناوی یه‌كێك له قوربانیه‌كانی شه‌ڕی براكوژی وه و به‌ناوی
یه‌كێك له برینداره ڕوحیه‌كانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و دور له‌ڕێبازی
شۆڕشگێرانه‌وه ئه‌ڵێم برایانی مه‌كته‌بی سیاسی شتی زۆر چاره‌نوس سازتر
له‌به‌رده‌ماندایه كه پێویسته هه‌ڵوێستی بۆ وه‌ربگیرێ، له‌ناخی خه‌ڵكی
كوردستانی باشوور نزیك ببنه‌وه‌و بگه‌ن به‌یه‌ك. خۆ ئێوه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ر
ئه‌كه‌ن با كۆبونه‌وه‌كه 'سیاسی'بێ، نه‌ك له‌پشت كوچكه‌ی له‌دانیشتنی
پهرلهمانهوهبێ و ڕۆژ به ڕۆژ له‌هه‌یبه‌تی كه‌م كه‌نه‌وه، به‌ڵكو
جه‌سته‌ی برینداری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یكه به‌شه‌ڕی براكوژی و
ڕه‌فتاری ناسیاسی خوێناوی بووه كه‌مێك ڕوحی بدرێته‌وه به‌ر. بكرێت
به‌بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی داهاتوی ناودڵ و سه‌ر زاری ئێمه‌ی
كورد.
شتوتگارت/ئه‌ڵمانیا
|